Without you - بـەبێ تـۆ

632 95 13
                                    






Vote before reading






Lavinia's pov








هەر لەو کاتەدا کلارا  لێمان نزیک بوویەوە و بەشداری گفتوگۆکەمانی کرد.

"ئەو ڕقی لە سەرنجەکانتە." وتی و ڕایلی بەپەلە
هات و گڵاسە شەرابەکەی لە کلارا سەند
" ئەو کاتێک دەخواتەوە مێشکی لەسەر خۆی نامێنێت".



"ئەوانە دوور بخەرەوە " سانتی پەنجەکانی جوڵاند و ئاماژەی بە کەسێک کرد تا هاوڕێکانم بباتە سەر یەکێک لە مێزەکانی تر.





"لاڤـینیـا!! تایهیۆنگ ئەوە بزانێت شێت دەبێت" ڕایلی بە پەرۆشەوە هاواری کرد. یەکسەر هەستم کرد دڵم لە لێدا وەستا بە ناو هێنانی تایهیۆنگ؛ بەناوبانگترین پیاوی نێو مافیاکان.





" تایهیۆنگ کێیە !؟ ئەی تۆ نەتوت ناوت لێکسییە!؟"
دەموچاوی سانتیاگۆ تووڕە بوو، برۆکانی چرچ کرد و چەناگەی گرژ بوو.




- ئۆهـ تایهیۆنگ برامە و سەبارەت بە ناوەکەم، من ناوی ناوەڕاستم بەکاردەهێنم کاتێک ئاهەنگ دەگێڕم
ئەمە سێیەمین درۆیە کە بەهۆی ئەم گەمژەیەوە دەیکەم




"کیم..." سکارلێت هاواری کرد "تایهیۆنگ"
چاوم لێ کرد، پێی وابوو چاکەیەکم لەگەڵ دەکات.باشە چۆن ناوی یەکەمی تایهیۆمگی زانی؟




دواجار سانتیاگۆ تێگەیشت کە سکارلێت باسی کێ دەکات. دەربڕینی دەموچاوی بە خێرایی گۆڕا بۆ توڕەیی


" کـیم تایـهیۆنـگ!"
هاواری کرد بەڵام بەو پێیەی مۆسیقاکە زۆر بەرز بوو، من و ئەو بەڕاستی گوێمان لە یەکتر نەدەبوو.





- ئەو گاڵتە دەکات، ئەوە دەڵێت چونکە دەزانێت تۆ لە مافیادایت
هەوڵمدا یاری پێبکەم. لەناکاو مەچەکی گرتم

- ڕێگەبدە بڕۆم!
چرپەم بۆ کرد، هەوڵمدا ناچاری بکەم دەستم ئازاد بکات.




"تایهیۆنگ هیچ خوشکێکی نییە"
سانتیاگۆ بە توندی بەسەرمدا هاواری کرد.
نەفرەت




|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Where stories live. Discover now