Sinlent - بـێـدەنـگـی

345 56 152
                                    







Vote before reading








Lavinia's pov





تایهیۆنگ پێی وتم " واتە دەتوانم خانووی دارەکەمان کاتژمێر ٨ حجز بکەم."



- ئێمە لە کابینەیەکدا دەمێنینەوە؟؟
لە گۆشەیەکی ژوورەکەوە بە جۆش و خرۆشەوە هەناسەم هەڵکێشا





پێموایە من منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵانم لە جەستەی ١٧ ساڵێکدا، ئەوە یەکەمجارە قسە دەکەم لەو لاتەوەی هاتووینەتە ئێرە.
"بەڵێ" تایهیۆنگ بە تۆنێکی خۆشەوە وتی بەڵام بەبێ زەردەخەنە.






ناتوانم چاوەڕێی ئەوە بکەم کە بەردەوام زەردەخەنەم بۆ بکات. ئەو تەنها ڕاهاتووە لە دەوروبەرمدا زەردەخەنە بکات.

پاشان ئێستا دیسان بیرەیەکی بەدەستەوەیە.



" لاڤـینیـا حەز دەکەیت شتێک بخۆیتەوە.؟ " ئەیس پرسی.


- بەڵێ تکایە
سەرم لەقاند.

"سەیرکە تایهیۆنگ، ئەو ڕەوشتی هەیە" ئەیس بە دڵخۆشیەوە دانەیەکی کێشا بە شانی تایهیۆنگدا کاتێک ڕۆیشت بۆ ئەوەی خواردنەوەیەکم بۆ بهێنێت.




تایهیۆنگ بە وریاییەوە هاوارێکی کرد بۆ چێشتخانەکە و وتی
" ئاگاداربە، کێشی سووکە." بە چاوێکی تیژ و توندەوە سەیری کردم و بە ئەیسی گوت

- چی ؟؟ مەبەستت چیە؟؟
تەنها شانی هەڵکێشا



"لاڤـینیـا، جلەکەت چ ڕەنگێکە؟"
وان پرسی

بە دوودڵی وەڵامم دایەوە
- ڕەش.




ترسام کە تایهیۆنگ جارێکی تر هاوار بکاتەوە بەڵام لەبری ئەوە قومێکی تری لە بیرەکەی خواردەوە و چاوەکانی داخست.



ئەیس گەڕایەوە بە کۆکا کۆلایەکەوە کە تێکەڵ بە ڤۆدکا کراوە.
"پێم وتیت هیچ شتێکی بەهێزی پێ مەدە" تایهیۆنگ بە چرپە پێی گوت



"ئەو کچێکی گەورەیە تایهیۆنگ، دەتوانێت بەرگەی بگرێت" ئەیس چاوەکانی وەرگێڕا و پەرداخەکەی پێدام.




|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Onde histórias criam vida. Descubra agora