Disappear - ون بوون

847 129 91
                                    





👑 Vote before reading 👑






Taehyung's pov






چەند خولەکێک تێپەڕی.

لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا بە بێدەنگی دانیشتبووین. هەست بەوە دەکەم زۆر دڵتەنگ بووە. من لەگەڵ هەستەکاندا باش نیم بەڵام دەتوانم بزانم ئازاری هەیە



لەبەر ئەوەی بەزۆری ئەوە منم کە ئازاری خەڵکی دەدەم.
ئەو زۆر هەوڵی دەدا بەهێز بێت. ڕقم لەوەیە خەڵک ببینم لاوازن و دەگرین



بەڵام کاتێک بینیم فرمێسک لە ڕوومەتیەوە کەوتە خوارەوە پێم وا نەبوو لاوازە. نازانم بۆچی بەڵام تەنها ویستم ئازارەکانی نەمێنێت.




" ئایا تۆ باشیت؟ " وشەکان لە لێوەکانم دەرباز بوون پێش ئەوەی بیری لێبکەمەوە.

بینیم لێوی دەلەرزی کاتێک سەری لەقاند و لە پەنجەرەوە سەیری دەرەوەی دەکرد. هەستم بە قورسایییەک کرد لە سنگمدا کاتێک سەیریم دەکرد خەبات دەکات بۆ ئەوەی نەگریت



ئاهێک لە لێوەکانم دەرباز بوو کاتێک سەیری کردم
"ڕەنگە سەردانکردنیان بیرۆکەیەکی خراپ بووبێت " لاڤـینیـا  سەری هەژاند.



" ئایا پشتگوێ خستنی براکانت تۆی توڕە کردووە؟! " لە کۆتاییدا پرسیم. بێدەنگ بوو تا دواجار بوێری وەڵامدانەوەی دۆزیەوە.




لە وەڵامدا وتی "ئەو سووکایەتی بە هەموومان دەکات، تا قۆناغی ئامادەیی نەمدەزانی ئەوە سووکایەتییە، پێم وابوو ئاساییە لێتبدرێت لەسەر شتە بچووکەکان، ئەو بەم شێوەیە هەموومانی پەروەردە کردووە"




"ئەوان ترسنۆکن" بە تووڕەییەوە قسەم کرد و نیگایەکی پیسم لە لاڤـینیـا وەرگرت. "بەو شێوەیە سەیرم مەکە".


" ئێستا پێویستە ئارام بیتەوە، دەزانم چەند خولەکێک لەمەوبەر ئەو زۆر ترسناک بوو بەڵام ڕێگە نادەم کەس لێت بدات، تێدەگەی؟" پێیم وت
هەوڵمدا هەست بە سەلامەتی بکات



پاشان گوێم لە گریان بوو. ئاوڕم دایەوە تا لاڤـینیـا ببینم. چیتر نەیتوانی خۆی بگرێت.

دەزانم خەتای منیشی تیایە.


ئەمە زۆر ناڕەحەتم دەکات،نەمدەزانی چی بکەم. "تەنها دەمەوێت بخەوم" گریانە و فرمێسکەکانی سڕییەوە


چەن سەیرە، من ناخەوم و ئەویش حەزی لە خەوتنە. ئەو دەخەوێت بۆ ئەوەی کێشەکانی نەمێنێت، منیش بەخەبەر دێم بۆ ئەوەی کێشەکانی خۆم چارەسەر بکەم، ئێمە تەواو پێچەوانەین




|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Where stories live. Discover now