Actions - بە کردار

1.2K 160 130
                                    




👑 Vote before reading 👑




Lavinia's pov




کاتێک گوێم لە زەنگی ئاگادارکردنەوەکەم بوو،گریام.
هێواش هێواش هەستام و خۆمم گۆڕی بۆ قوتابخانە.



چوومە خوارەوە و بینیم جانتایەکی ڕەشی قوتابخانە و کەرەستەی قوتابخانە لەسەر مێزەکە دانراوە. کێ ئەم شتانەی بۆ هێناوم؟ دەمتوانی تەنها شتە کۆنەکانم بەکاربهێنم بەڵام هەرچۆنێک بێت سوپاسگوزارم.



باوکم هەمیشە ڕەتیدەکردەوە کەرەستەی نوێم بۆ بکڕێت بۆیە تا لەوەتەی بیرمە هەمان شت بەکاردەهێنم، جگە لە قەڵەمەکان کە هەمیشە ناچارم بیانکڕم چونکە پێدەچێت نەمێنن.



لەسەر کورسییەکەم دانیشتم لە کاتێکدا سەیری نێو جانتاکەمم دەکرد. " ئایا ئەمانە بەسە بۆ قوتابخانە ؟ " لەناکاو تایهیۆنگ دەرکەوت و پرسیاری کرد
خەریک بوو لە هۆش خۆم بچم، من زۆر ترسنۆکم بۆ ئەو جۆرە شتانە.




"بەڵێ، زۆر باشە، سوپاس" بە ماندووییەوە گوتم بەڵام تا دەمتوانی بە ئەدەبەوە قسەم دەکرد و سەرم نەوی دەکرد بۆی ( وەک ڕێزێک )


. دواجار سەرنجی دا و تێگەیشت کە دەبێت بڕۆم. "ڕۆژێکی خۆشت هەبێت" تایهیۆنگ بە گەرمی زەردەخەنەی کرد لە کاتێکدا دەستی دەجووڵاند. لە وەڵامدا منیش هەمان شتم کرد " هەروەها تۆش".




چۆن ئافرەتێک توشی پیاوێکی لەم جۆرە ئەبێت ؟



——————————




دوای پیاسەیەکی درێژ گەیشتمە قوتابخانە.

بەڵام لەناکاو جووتێک دەست هاتنە سەر چاوەکانم
" هەڵیبێنە کێیە!؟ " کەسەکە بە خراپە پێکەنی.


"مممم، هیچ بیرۆکەیەکم نییە" بە گاڵتەجاڕیەوە وەڵامم دایەوە، بە تەواوی دەمزانی کێیە.



ئەو باشترین هاوڕێمە ( مینا ) " کۆتایی هەفتەی بەڕاستی شێتانە بوو" بە گەمژەییەوە سەرم لەسەر شانی دانا.

بە دڵخۆشیەوە وتی " لە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆدا هەموو شتێکم بۆ باس بکە " کاتێک هێواش هێواش دەڕۆیشتین بۆ پۆلەکەمان




لە هۆڵەکاندا دانیشتبووین، باسی هەموو شتێکم بۆ مینا کرد
بە چرپەوە بێگومان

" سەیرکە جیمین چۆن سکانت ئەکات " بە چرپەوە پێی گوتم

"نا ئەوە نییە" چرپەم کرد لەکاتێکدا کەمێک تووشی شڵەژان ببووم پێش ئەوەی سەیرێکی ئاراستەی جیمین بکەم



|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Where stories live. Discover now