Part 1

80 17 59
                                    


لەنێو جێگاکەم بە ئارامی خەوتبووم بەڵام بەهۆی هاواری دایکم بە خەبەر هاتم
دووای شاوەرێکی خێرا خۆم ئامادە کرد بۆ قوتابخانە و ڕۆشتمە خوارەوە بە پەلە بۆ خواردنی نانی بەیانی

"بەیانی باش"
گووتم و لەسەر مێزەکە دانیشم

"بەیانیت باش کچم"
باوکم بە زەردەخەنەوە پێی گوتم

"ئەوەش شیرەکەت"
دایکم گوتی و پەرداخێک شیری لە بەردەمم دانا

"سپاس داکە گیان"
بە زەردەخەنەوە سەیری دایکمم دەکرد
ئەویش لە وەڵامدا زەردەخەنەیەکی بۆ کردم

دووای تەواو بوونی نانی بەیانی بەڕێکەوتم بۆ قوتابخانە بە پێ دەڕۆشتم چونکە زۆر دوور نیە وە هیچ هاوڕێیەکم نیە چونکە کەسێکم نەدۆزیوەتەوە کەسایەتیم بەدڵ بێت وابزانم هەرگیزیش نایدۆزمەوە.....ڕێی پۆلەکەمم گرتە بەر و لە شوێنەکەم دانیشتم

با کەمێک باسی خۆم بکەم من ناوم پاڕک هێجی'یە تەمەنم 18 ساڵە خوێندکارم ئەمساڵ کۆتا ساڵە دەمەوێت نمرەیەکی بەرز بهێنم تا لە کۆلێژێکی باش وەربگیرێم

∧کەسایەتی هێجی‌∧

«کچێکی هارو هاج و زۆر بوێرە و چاونەترسە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی زۆر بڵێیە زوو دەگری و درەنگ ئاشت دەبێتەوە زۆر شەرمنە»

لەگەڵ دایک و باوکم دەژیم
هیچ خوشک و برام نیە دایکم ناوی"پارک سۆوا"یە وە باوکم ناوی"پاڕک مینهو"
ئێمە خێزانێکی زۆر بەختەوەرین
دایکم پزیشکە وە باوکم کۆمپانیایەکی بچووکی هەیە منیش خوێندکارم
وانەی یەکەم دەستی پێکرد ئەو ڕۆژە زۆر بە ئاسایی تێپەڕی وەک هەموو ڕۆژەکانی تر گەڕامەوە ماڵەوە

"دایکە هاتمەوە"
گووتم کاتێک پێڵاوەکانم دادەکەند

"بەخێربێیتەوە کچم"
گووتی بێ ئەوەی سەیرم بکات زۆر سەرقاڵ دیاربوو

"کەسێک دێت بۆ ماڵمان"
پرسیارم کرد چوونکە زۆر شپرزە دیار بوو

"بەڵێ ماڵی بەڕێز مین دێن"
گووتی بێ ئەوەی سەیرم بکات

"باشە خۆم دەگۆڕم ئێستە دێم یارمەتیت دەدەم"
گووتم و چوومە ژوورەکەم

خۆم گۆڕی و ڕوخسارم شۆرد چوومە خوارەوە یارمەتی دایکمم دەدا لە ئامادە کردنی خواردنی ئێوارە تەقەی دەرگا هات چووم کردمەوە

"بەخێربێیتەوە باوکە"
گووتم بە زەردەخەنەوە

"سپاس کچە جوانەکەم"
گووتی بە زەردەخەنەوە

"سڵاو خانمی بچووک"
پیاوێک بە زەردەخەنەوە وتی دیارە ئەمە بەڕێز مینە

"سڵاو لە تۆش بەخێر بێیت"
فەرمووم لێکرد بۆ ژوورەوە خانمێکی لەگەڵ بوو

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now