Part 12

124 18 8
                                    


∧یــوونــگــی∧

لە نێو جاگاکەم پاڵکەوتبووم هێجی لەباوەشم خەوتبوو تەواوی ئەمشەو یەک ئینج نەجوڵاوە خۆی نوقم کردبوویە باوەشم زۆر ئاسوودەم نامەوێت هەڵسم مێشکم زۆر ئاڵۆز بووە
نازانم چی ڕوویداوە بۆچی بەم شێوەیە مامەڵە دەکات دوێنێ هەر دەیوت بمبوورە دەبێت چیکردبێت تەواوی ئەمشەو بیرم دەکردەوە بەڵام نەگەشتم بە وەڵامێکی گونجاو
پێویستە دواتر قسەی لەگەڵ بکەم ئێستە کاتی ئەوەیە دەست بکەم بە پلانەکەم هەنگاوی یەکەم دەنێم هیوادارم هیچ کێشەیەک درووست نەکات
هەرخۆی ئەگەر دروستیشی بکات من کاری خۆم دەکەم هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگربێت
هەستم کرد چاوەکانێ دەکاتەوە ببە بێدەنگی
لێم دەڕوانی بەڕاستی جوانە
ئەو جوانە من ئێستە هەست بەمە دەکەم

"بەیانی باش"
هێجی وتی

"نیوەڕۆ باش"
یوونگی وتی

""چی.....کاتژمێر چەندە"
هێجی وتی

"11:47 خولەک بووە بە نیوەڕۆ ئێمە هێشتا خەوتووین"
یوونگی وتی

"ئاهـ ببوورە من دەبووایە تۆ خەبەر بهێنمەوە دواکەوتووی بۆ سەر کار"
هێجی وتی بە شپرزەیی

"ئەمڕۆ کارم نیە"
یوونگی وتی

"لە بیرم نەبوو"
هێجی وتی

"دەی با هەڵسین و بڕۆین نانی نیوەڕۆ بخۆین"
یوونگی وتی و هەڵسا ڕۆشت بۆ گەرماو

هێجی ڕوخساری شۆرد و جلێکی ئاسایی لەبەر کرد چووە دەسشۆرەکە بۆ ئەوەی جلەکانی بشوات
یوونگی هاتە دەرەوەو خۆی گۆڕی و بەیەکەوە چوونە خوارەوە

"ئۆوو لەکۆتاییدا هەڵسان"
خاتوون یون وتی

"بەڵێ من زۆر ماندووم"
یوونگی وتی

"دیارە بووکەکەشمت ماندوو کردوە بۆیە تا ئێستە خەوتوون"
خاتون یون وتی

"دایکە مەبەستت چیە"
یوونگی وتی

"واتە ئێوە نەوەیەکی جوانم بۆ دروست دەکەن من زۆر بە‌پەرۆشی ئەو کاتەم هێجی نەوەیەکم پێدەدات"

"دایکە گیان ئەوەتا من نەوەیەکت پێدەدەم"
یونا وتی و دەستی خستە سەر سکی

"ئەو منداڵە هی یوونگی نیە ئەوە نەوەی من نیە"
خاتوون یون وتی بە بێزاری

"دایکە تکایە واقسەمەکە"
یوونگی وتی

"بۆچی ڕاستی دەڵێم"
خاتوون یون وتی

"سەیرکە دڵی یونات شکاند"
یوونگی وتی و چووە پاڵ یونا
هێجی تەنها بە بێزاری سەیری کرد

"کەواتە با لە هەموو بابەتێک قسە نەکات تا دڵی نەشکێت"
خاتوون یون وتی و ڕۆشتە چێشتخانە

"ئحم با نانبخۆین پێش ئەوەی ببێتە شەڕ"
یۆنجون وتی و چوو بە چێشتخانە
هێجی لە دوایە ڕۆشت

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now