Part 7

88 19 0
                                    


∧یــوونــگــی∧

بەیانی هەڵسام لە خەو سەیری موبایلەکەم کرد ئەمڕۆ هەینیە ناڕۆم بۆ کۆمپانیا واتە هێجیش ناڕواتە زانکۆ کەواتە خەبەری ناکەمەوە چووم گەرماوێکم کرد و باجامەیەکی ماڵەوەم لە پێ کرد و چوومە خوارەوە نانی بەیانیم ئامادە دەکرد

∧هــێـجـی∧
چاوەکانم کردەوە بەهۆی ئەو تیشکی خۆرەوە بەڕاستی بێزارکەرە سەیری کاتژمێرم کرد کاتژمێر 9:20 بوو سەیری تەنیشتم کرد یوونگی لێنەبوو چووم بۆ گەرماو خۆم شۆرد و جلێکی ماڵەوەم لەبەر کرد قژم وشک نەکردەوە چوومە خوارەوە لە چێشتخانە یوونگیم بینی خەریکی خواردن دروست کردن بوو بەشی سەرەوەی لەبەر نەبوو منیش وەستابووم سەیرم دەکرد لە پڕ پژمەیەکم کرد یوونگی ئاوڕی دایەوەو منیش بینی

"بەیانی باش"
یوونگی وتی

"بەیانی باش"
هێجی وتی بە شەرمەوە

"بۆچی قژت وشک نەکردۆتەوە سەرمات دەبێت"
یوونگی وتی

"دواتر دەیکەم"
هێجی وتی

"باشە وەرە نان بخۆ"
یوونگی وتی و کۆتا قاپی دانا لەسەر مێزەکە
دواتەواو بوونی نانی بەیانی هێجی لە هۆڵەکە دانیشتبوو یوونگی بە قژ وشککەرەوەکە هاتە خوارەوە و کاری پێکرد

"وەرە"
یوونگی وتی و هێجی چووە بەردەمی
یوونگی خەریکی وشک کردنەوەی قژی هێجی بوو زۆر بە ئاگاداریەوە دەیکرد بە بەڵام پەیوەندیەکی بۆهات

"ئێستە دێمەوە"
یوونگی وتی و ڕۆشت

∧هــێــجـی∧

ئەمە یەکەم بەیانی بوو بێ کێشە و شەڕ بەڕاستی گومان دەکەم بۆچی بەو شێوەیە باش ڕەفتار دەکات زۆر سەرسوڕماو بووم خەریکی وشک کردنەوە قژم بوو زۆر بە نەرمی پەنجەکانی بەناو قژم دا دەگەڕا هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو هەستم بە گرینگی پێدان دەکرد بەڵام پەیوەندیەکی بۆ هات و هەموو شتێکی تێک دا

"بەڵێ یونا"
یوونگی وتی

"باوکت شێتم دەکات منی ناردۆتە دەرەوەی وڵات"
یونا وتی

"من هیچم لەدەست نایەت ناتوانم ڕوو بە ڕووی باوکم ببمەوە"
یوونگی وتی

"یوونگی پێویستە ڕازی بکەیت بگەڕێمەوە"
یونا وتی

"من هیچم لەدەست نایەت"
یوونگی وتی

"واتە لێرە بە تەنها دەبم"
یونا وتی

"بۆچی بە تەنهایت کارمەندی دیکەت لەگەڵە هەفتەیەکت پێدەچێت دواتر دێنەوە"
یوونگی وتی

"باش تێگەشتم"
یونا وتی و دایخست

"ئەمەش لێم هار بووە"
یوونگی وتی و چووە هۆڵەکە دانیشت دوای نانی نیوەڕۆ بڕیاریاندا بڕۆنە دەرەوە کەمێک پیاسە بکەن

"کەش و هەوا زۆر خۆشە"
هێجی وتی

"ئم ئەمڕۆ هەوا زۆر فێنکە"
یوونگی وتی

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now