∧یـــوونــگــی∧خۆر هەڵهات دووبارە ئەم بەیانیە بێ هیچ کەسێک خۆم خەبەرم بوویەوە هەموو گیانم ڕەق بوو چونکە لەسەر قەنەفەکان خەوتبووم ئەو کچە شێتە دەری کردم قسەکانی دوێنێم بیر دەهاتە بەڕاستی قسەکانی ڕاست بوون من نەمتوانیوە وەک پێویست ببم بە پیاوی ماڵەکە
هەڵسام چوومە سەرەوە خۆم گۆڕی ئەو دیار نەبوو چوومە چێشتخانە لەوێش نەبوو بەڵام نانی بەیانی ئامادە بوو نامەیەکم بینی کردمەوە نووسرابوونانی بەیانی ئامادەیە من زوو ڕۆشتم بە زووی وانەکانم دەخوێنم دوواتر دەڕۆمە بازاڕ پێویستم بە هەندێک شتە ڕەنگە کەمێک دوابکەوم پەیوەندیم پێوە مەکە......
"تشش گەمژە"
وتم و دانیشتم نانی بەیانیم خوارد و چووم بۆ کۆمپانیا خەریکی کارەکانم بووم باوکم هاتە ژوورەوە"بۆچی پارە بۆ ئەو کچە دەنێریت"
بەڕێز مین وتی هەر کە هاتە ژووەوە"سڵاو لەتۆش باوکە منیش باشم تۆ چۆنیت"
یوونگی وتی بە توانجەوە"لە کەیەوە فێربوویت بەم شێوەیە قسەم لەگەڵ بکەیت"
بەڕێز مین وتی بە هاوارەوە"باوکە چیبووە بۆچی تووڕەیت"
یوونگی وتی"بۆچی پارە دەنێریت بۆ یونا"
بەڕێز مین بە تووڕەیی وتی"پارەم بۆ نەناردوە"
یوونگی وتی بە ئاسایی"ئەمە چیە"
ئەو فایلانەی خستە بەردەم یوونگی کە لەبانکەوە هاتبوون بڕی ئەو پارەیەی لێ نووسرابوو کە یوونگی بۆ یونای ناردبوو"فێربوویت درۆشم لەگەڵ بکەیت"
بەڕێز مین وتی"باوکە ئەوە یەک جار بوو"
یوونگی وتی بە ساردی"ئیتر درۆ مەکە چەندین جار ئەو کارەت کردوە
کوڕم واز لەو کچە بێنە تۆ هاوسەرت هەیە"
بەڕێز مین وتی"باوکە!من ئەو کچەم ناوێت"
یوونگی وتی"ئەی ئەو سۆزانیەت دەوێت"
بەڕێز مین وتی"ئەو سۆزانی نیە ئەوە هەڵەیەکی ڕابردوو بووە"
یوونگی وتی"بەڵام ئەو کچەی هاوسەرتە لە ڕابردووش هەڵەی وای نیە"
بەڕێز مین وتی"تۆ لەکوێ دەزانی هێجیش ئەو کارەی نەکردبێ"
یوونگی وتی"ئەگەر وابوایە تۆ دەتوت هێجی پێشتر ئەو کارەی کردوە"
بەڕێز مین وتی
یوونگی بێدەنگ مایەوە"ئەو کچەم ناردۆتە دەرەوەی وڵات بە بیانووی گەشتی کار ببیستم پەیوەندیت پێوە کردوە زۆر خراپ دەبێت کۆتا ئاگاداریە"
بەڕێز مین وتی بە هەڕەشەوە"بۆچی وادەکەیت تۆ دەزانیت من هێجیم خۆشناوێت بۆچی وادەکەی بۆ یونام لێ دووردەخەیتەوە"
یوونگی وتی بە تووڕەیی

YOU ARE READING
≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽
Fantasyپـــــاڕک هێجی دەمــویســت ژیـانـت وەک چــاوەکانـت بــکـەم بـە ئــۆقـــــیــانــــووسـی ڕەش∙∙∙∙≫ بــەڵــام لــەنـــێو ئـــــۆقــیـــانـــووســی چـــــــاوەکــــانــت ئــەشــقـــم دۆزیــیەوە∙∙∙∙≫ ژانەر/خــۆشەویستی،غەمگین،هەستبزوێن،