Part 26

29 4 0
                                    


∧یـوونـگـی∧

بەیانی چوومە دەرەوە بێ ئەوەی نانی بەیانی بخۆم
هیچ ئارەزوی خواردنم نیە ڕاستەوخۆ ڕۆشتم
بەرەو دادگا دوای نیو کاتژمێر چووینە ژوورەوە
لە یونا جیابوومەوە سپاس بۆ خوا هیچ نەبێ
لە بەڵایەک ڕزگارم بوو
لە دادگا هاتمە دەرەوە ڕۆشتم بەرەو کۆمپانیا
بەرەو ژووری بەڕێز مینی نەفرەتی بەڕێکەوتم
بێ لە دەرگا دان چوومە ژوورەوە

"کوڕم"
بەڕێز مین وتی بە شۆکەوە

"من کوڕی تۆ نیم"
یوونگی وتی

"تکایە وامەکە ڕێگە بدە...."
بەڕێز مین ویستی قسە بکات بەڵام یوونگی پێی بڕی

"پێویست ناکات هیچ ڕوونبکەیتەوە هەمووشتێک ڕوونە!من بۆ ئەوە لێرەم دەست لە کار دەکێشمەوە چیتر هیچ پەیوەندیەکم بەم کۆمپانیاوە نییە"
یوونگی وتی

"یوونگی با کێشەی خێزانی تێکەڵی کار نەکەین"
بەڕیز مین وتی

"ئێمە خێزان نین!چیتر ناگەڕێمەوە ئێرە
تکایە تۆش مەیەرە سەر ڕێگەم با بە شێوەیەک ڕەفتار بکەین وەک ئەوەی یەکتر نەناسین"
یوونگی وتی

"باشە بەڵێن بێت هەمووی جێبەجێ دەکەم بەڵام بە یەک مەرج"
بەڕێز مین وتی

"چییە"
یوونگی وتی

"پێویستە کۆمپانیا بچووکەکە ببەیت بۆ خۆت"
بەڕێز مین وتی

"پێویستم پێی نیە"
یوونگی وتی

"بەڵام هاوسەرەکەت دووگیانە پێویستە کار بکەیت
وە بەم خێراییە ناتوانیت کارێک بدۆزیتەوە"
بەڕێز مین وتی

"خۆم چارەی دەکەم"
یوونگی وتی

"یوونگی تکایە!تەنها ئەمە ببە بەڵێن بێت چیتر
یەکتر نابینینەوە"
بەڕێز مین وتی و کلیلی کۆمپانیاکەی لە بەردەم یوونگی ڕاگرت

"تەها لەبەر ئەوەی هێجی دووگیانە بۆیە ڕازی دەبم
ئەمە بە قەرز وەردەگرم کە پارەم پەیاکرد دەتدەمەوە"
یوونگی وتی و ڕۆشتە دەرەوە

"بڕۆ یوونگی بزانم چۆن پارە پەیدا دەکەیت"
بەڕێز مین وتی بە گاڵتەجاڕی

"بەڕێزم میوانت هەیە"
سکرتێرەکە وتی

"کێیە"
بەڕێز مین وتی

"من"
کەسێک وتی

"کوڕەکەم بەخێربێیتەوە تایهیۆنگم"
بەڕێز مین وتی باوەشی لە تایهیۆنگ دا

"زۆر سپاس باوکە"
تایهیۆنگ وتی

"زۆر گەورە بوویت"
بەڕێز مین وتی

"بێگومان زۆر قۆز بووم"
تایهیۆنگ وتی

"کەمێک پێش ئێستا یوونگی لێرە بوو"
بەڕێز مین وتی

"بەڕاست!بەڕاستی بەپەرۆشم بۆ ئەوەی بیبینم"
تایهیۆنگ وتی

"دەیبینیت پەلەت نەبێت"
بەڕێز مین وتی

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now