Part 15

39 7 1
                                    


هێجی لە ژوورە ساردەکە وەک لاشەیەکی بێ ڕۆح
خەوتبوو گیانی برینێکی زۆری هەبوو
خوێنی سەر جەستەی وشک بوو بوویەوە
ئازارێکی زۆری هەبوو لە دڵ و دەروون و جەستەی
لەگەڵ ئاوێکی زۆر سارد کە بەر ڕوخسارە ماندوەکەی کەوت ڕاچڵەکی یوونگی لە بەرامبەری وەستابوو
بەبێ بەزەیی سەیری هێجی دەکرد
هێجی وەک چۆلەکەیەکی بێ گوناهـ سەیری یوونگی دەکرد بێ هیچ قسەیەک لێی دەڕوانی

"هەڵسە لەخەو"
یوونگی وتی

"بۆچی ئاوم پێدا دەکەیت تەنها بانگت بکردمایە بەخەبەر دەهاتم"
هێجی وتی

"من حەز دەکەم ئاوت پێدا بکەم"
یوونگی وتی

"ساردە"
هێجی وتی

"هەڵسە نانی بەیانی ئامادە بکە"
یوونگی وتی و ڕۆشتە دەرەوە

هێجی بە بێچارەی هەڵسا و چوو گەرماوێکی کرد
دواتر چووە چێشتخانە و نانی بەیانی ئامادە کرد
یوونگی هاتە ژوورەوە و لەسەر مێزەکە دانیشت

"ئمم بەدڵم نیە"
یوونگی وتی

"چی"
هێجی وتی

"ئەم سفرەم بەدڵ نیە تۆ زۆر بێکەڵکی"
یوونگی وتی

"هەموو بەیانیەک بەم شێوەیە بووە کێشەی چییە"
هێجی وتی

"نەخێر بەدڵم نیە"
یوونگی وتی و هەڵسا هەموو سفرەکەی تێکدا و قاپەکان لەسەر زەویەکە شکا و خواردنەکان بڵاو بوونەوە

"بۆچی وات کرد"
هێجی وتی بە خەمباری

"چونکە ئەوە دڵخۆشم دەکات"
یوونگی وتی و ڕۆشت بۆ کۆمپانیا

هێنی لەسەر زەویەکە دانیشت سەیری دەوروبەری دەکرد هەمووشتێک وێران بووە دووبارە یوونگی
دڵی شکاند دووبارە ئازاریدا دووبارە شکاندی
قاچەکانی لە باوەش گرتوو دووبارە گریا
زۆر گریا ماندوو بوو لەسەر زەویەکە پاڵکەوت
هەستی بە ئازارێک دەکرد لە سکی
زۆر بە تووندی دەکۆکی هەستی کرد خوێن لە دەمی دێت چیتر خۆی بۆ ڕانەگیرا و ڕشایەوە بەڵام
خوێن لە دەمی هاتە دەرەوە سەری ئازاری هەبوو
ئازارەکەی زۆر توند بوو سکی ژانی دەکرد
چاوەکانی قورس بوو ئارەزووی خەوی بوو
چاوەکانی داخرا و چیتر ئاگاداری هیچ نەما










٭تەق تەق٭

"فەرموو"
یوونگی وتی کاتێک سەیری فایلەکانی دەکرد

"کاتت هەیە کوڕم"
بەڕێز مین وتی

"باوکە!بێگومان فەرموو لەوێ مەوەستە"
یوونگی وتی و فایلەکانی کۆکردەوە

"چۆنیت کوڕم هێجی چۆنە"
بەڕێز مین وتی

"باشە باوکە"
یوونگی وتی

"دڵنیابم"
بەڕێز مین و‌تی

"بێگومان باوکە"
یوونگی وتی

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now