Part 29

103 12 0
                                    


≪دوایی سێ مانگ≫

∧هـێـجـی∧

سێ مانگ تێپەڕیوە بەسەر هەموو ڕووداوەکان
من ماوەی ئەم سێ مانگە لەماڵ دایکم بووم
یوونگی تەنانەت بۆ یەک جاریش پەیوەندی پێوە نەکردم و سەردانی نەکردم نازانم لە ژیان ماوە یان نا
تەنها چەند ڕۆژێک ماوە بۆ لەدایک بوونی منداڵەکەم
هەواڵی یوونگی نازانم سکم گەورە بووە هەندێ کات
زۆر ئازارم هەیە بەڵام ناچارم بەتەنها هەموو ئازارەکان بچێژم، دوای نیوەڕۆیەکی فێنکە لە بالەکۆنی ژوورەکەم دانیشتووم سەیری دەرەوە دەکەم بیرم دەکردەوە پەیوەندی بە یوونگیەوە بکەم بەڵام دڵنیا نیم چوومە سەر ئینستاگرام بینیم یوونگی ئۆنڵاینە"لەخەتە"ویستم نامەی بۆ بنێرم بەڵام پەشیمان بوومەوە دوای 15 خولەک سەیری ئینستاگرامم دەکرد زۆر بێزار بووم موبایلەکەم کوژاندەوە زۆری بۆ نەچوو زەنگێکی لێوە هات
تاقەتم نەبوو سەیری بکەم پاڵم دایەوە و چاوەکانم داخست دوای کەمێک دووبارە زەنگەکە لێی دایەوە
سەیرم کرد بۆ ساتێک شۆک و دڵەڕاوکێ دایگرتم
یوونگی نامەی بۆ ناردبووم،
باوەڕناکەم سوێند دەخۆم ئەوەندە
شۆکم خەریکە منداڵەکەم دەبێت بەڕاستی یوونگی نامەی بۆ ناردم
بەپەلە چوومە سەر نامەکەی

"نامەکان"

"سڵاو هێجی"
یوونگی

"سڵاو"
هێجی

"چۆنیت؟"
یوونگی

"باشم،سپاس"
هێجی

"لە ماڵەوەیت"
یوونگی

"بەڵێ"
هێجی

"کەمێکی تر لەوێ دەبم"
یوونگی

دووبارە شۆک بووم،سوێند دەخۆم باوەڕناکەم دێت بۆ ئێرە،بۆ بینینی من بەپەلە هەڵسام جلەکانم گۆڕی و قژم شانە کرد و مکیاژێکی کاڵم کرد بۆنێکی زۆرم لە خۆم دا ئێڵنجم دەهات ئەوەندە بۆنەکە زۆر بوو
هێجی گەمژە بۆچی بەو شێوەیە خۆت ئامادە
دەکەیت وەک ئەوەی
هەرزەکارێک بیت و بڕۆیتە یەکەم ژوانت
بەهەرحاڵ بە هێواشی چوومە خوارەوە
پەرداخێک شیرم خوارد ئەم ماوەیە زۆر دەخۆم
بەڕاستی هەستی تێر بوونم نییە
باشتر بڵێم هەستی تێربوونم لەدەست داوە
زەنگی دەرگا هات بەنەفرەت بێت ئەو هاتووە
دڵم زۆر بە خێرایی لێیدەدا زۆر شڵەژابووم
هەستم دەکرد گەرمامە دڵە ڕاوکێیەکی زۆرم هەبوو
هەم دڵخۆش بووم هەم دڵتەنگ کاتێک کۆتا ساتەکانم بیر هاتەوە بەهەرحاڵ وابزانم ئەمڕۆ
بەهۆی شڵەژانەوە منداڵەکەم دەبێت

∧یـوونــگــی∧

ئەو شەوەی هێجی ڕۆشت ژیانم زۆر گۆڕا
بە شێوەیەک هەندێ کات باوەڕم نەدەکرد بەهۆی ڕۆشتنی کەسێک وام بەسەر بێت
دوای ئەوەی ڕۆشت منیش چوومە ژوورەکەمان
بەڵام چیتر ژوور نەبوو،وەک زیندان بوو
هەستم دەکرد دڵم ئازاری هەیە لەسەر زەویەکە دانیشتم توانام نەبوو بڕۆم خواردنەوەیەک بهێنم
سەیری زەویەکەم دەکرد و بە خۆمم دەوت
واتە تەواو؟ئەمە کۆتایی بوو؟
دڵم ئازاری هەبوو هەستم دەکرد چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک مین یوونگی ئێستە دەگری
شەوی ئاهەنگەکەمانم بیر هاتەوە چەند جوان بوو
لەنێو جلە سپیەکەیی وەک فریشتەبوو
بەڵام ئەو شەوە من خیانەتم لێی کرد
دواتر کاتێک دایک و باوکم
باشتر بڵێم بەڕێز مین و خاتوون یون هاتن بۆ سەردانمان و یونا لەگەڵیان هات
من وەک گەمژەیەک لەم ژوورە ماچی یونام کرد
هێجی ئەوەی بینی بۆ جاری دووەم بەڵام
بێدەنگ بوو یونا بوو بە هاوسەرم بێدەنگ بوو
من بۆ گەشتی خۆم چوومە دەرەوەی وڵات
ئەو کاتەی من لێرە نەبووم یۆنجون دەستدرێژی کردە سەری بێدەنگ بوو،ترسا پێمی بڵێ
ئەو ئێوارەیەم بیرە کە هاتمەوە چۆن لە باوەشی گرتم و گریا بەڵام تێنەگەشتم،
گریا وەک ئەوەی ناخی بەتاڵ بکاتەوە
بە شێوەیەک دەگریا وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆرە
ئەو گریانەی شاردۆتەوە بەڵام من تێنەگەشتم،
سەرەڕای ئەوە هەمیشە بە ساردی مامەڵەم
لەگەڵی دەکرد بە ڕەقی وەڵامم دەدایەوە
بەڵام بێدەنگ دەبوو تەنها دەگریا،
هەمیشە پێم وابوو کەسێکی بێزارکەرە و
ژیانی منی کردوە بە ئـۆقـیـانـووسـی ڕەش
بەڵام من ژیانی ئەوم کرد بە ئـۆقـیـانـووسـی ڕەش
ئەو ئێوارەی ڕۆشت هەرگیز بەیانی نەهاتەوە
ئەو شەوە نەمتوانی بخەوم پێم وابوو لەبیری دەکەم بەڵام زۆر سەخت بوو

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now