"هێجی هەڵسە لەخەو"
دایکم هاواری کرد"ئمممم باش"
وتم بە خەواڵووی"هەڵسە کاتژمێرێکی تر دێن دەڕۆیت بۆ شت کڕین"
دایکمم وتی"باشە کەمێکی تر"
لێفەکەم بەسەر خۆمدادا"وتم هەڵسە کچێ تۆ دەتەوێت بتکوژم ها کاتژمێرێکی تر دەسگیرانەکەت دێت دەتەوێت وەک گەمژەیەک بڕۆیتە بەردەمی خێرا بڕۆ خۆت ئامادە بکە خێرا"
دایکم بە تووڕەیی وتی و لێفەکەی لێبردم"باشە دایکە"
وتم و ڕۆشتم بۆ گەرماو خۆم شوشت هاتمە دەرەوە قژم وشک کردەوە پانتۆڵێکی ڕەش و قەمیسێکی شینم لەبەر کرد مکیاژێکی سادە و قژم خاو کردەوە و بەسەر شانەکانم بڵاوم کردەوە چوومە خوارەوە نانی بەیانیم خوارد و دەنگی دەرگا هات"فەرموو بەخێربێن"
بە زەردەخەنەوە وتم و دەرگاکەم کردەوە"سڵاو بەیانی باش"
خاتوون یون وتی و لە باوەشی کردم"بەیانی تۆش باش"
باوەشم لێیدایەوە"بەخێربێن"
دایکم وتی"سڵاو خاتوون پاڕک"
خاتوون یون وتی"سڵاو بەخێربێن"
دایکم وتیدەمت نیە سڵاوێک بکەیت"
خاتوون یون بە چرپەوە بە یوونگی وتم"سڵاوتان لێبێت"
یوونگی وتی"سڵاو کوڕم بەخێبێن"
دایکم وتی"سپاس"
یوونگی وتی"ئامادەیت کچم"
خاتوون یون وتی"بەڵێ ئامادەم"
"کەواتە بابڕۆین"
یوونگی وتی"خوات لەگەڵ خاتوون پاڕک"
خاتوون یون وتی"خواتان لەگەڵ"
دایکم وتیبەڕێکەوتین بۆ بازار کردن سەرەتا چووین ئەڵقەمان کڕی دواتر ئارایشتگامان بە کڕێ گرت دواتر هۆڵی ئاهەنگ و هەندێک شتی ترمان کڕی تەنها جلی بوک و زاوا مابوو
"سڵاو....چۆنیت....من زۆر باشم سپاس.....بەڕاست....کێشە نیە ئێستە دەگەڕێمەوە.....باشە خوات لەگەڵ"
خاتوون یون پەیوەندیەکی بۆ هات و دوای قسەکانی دایخست"کێبوو دایکە"
یوونگی پرسی"کوڕم من دەگەڕێمەوە هاوڕێیەکم سەردانی کردوم تۆ لە من ببوورە کچم"
خاتوون یون وتی"ئاساییە پێویست بە داوای لێبووردن ناکات"
بە زەردەخەنەوە وتم"کەواتە با بتگەیەنم"
یوونگی وتی"پێویست ناکات ئێوە کارەکانی تر تەواو بکەن من بە تاکسی دەڕۆمەوە"
خاتوون یون وتی"باشە دایکە خوات لەگەڵ"
یوونگی وتی

YOU ARE READING
≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽
Fantasyپـــــاڕک هێجی دەمــویســت ژیـانـت وەک چــاوەکانـت بــکـەم بـە ئــۆقـــــیــانــــووسـی ڕەش∙∙∙∙≫ بــەڵــام لــەنـــێو ئـــــۆقــیـــانـــووســی چـــــــاوەکــــانــت ئــەشــقـــم دۆزیــیەوە∙∙∙∙≫ ژانەر/خــۆشەویستی،غەمگین،هەستبزوێن،