part 30/کـۆتــایی

40 4 3
                                    


هێجی هەموو هێزی خۆی کۆکردەوە و وتی

یوونگی دەترسا،زۆر دەترسا هێجی
بڵێت جیادەبمەوە یوونگی تازە هەستی خۆشەویستی لە دڵی گەشە دەکات
نابێت بەو خێراییە  لەناو بچێت زۆر سەختە ئازیزێک لەدەست بدەیت چۆن ڕۆژەکانی بەڕێ بکات
بێ هێجی هەرخۆی سێ مانگە ژیانی بووە بە
ئـۆقـیـانـووسـی ڕەش چیتر بەرگەی زیاتر ناگرێ
ژیان زۆر سەیرە ڕۆژێک ئاوات بۆ نەمانی کەسێک دەخوازیت، بەڵام ڕۆژێک دێت دەگریت،دەپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی لات بمێنێتەوە ئەمە ڕاستی ژیانە
کاتێک ئەو لەلاتە هەست بە قیمەتی ناکەیت
چونکە نەبوونیت نەبینیوە
هەندێ کات هەتا شتەکان،کەسەکان لەدەست نەدەین
قەدریان نازانین
بەڵام ئازارەکە ئەوەیە کاتێک قەدری کەسێکت
بۆ دەردەکەوێت چیتر سوودی نییە،
چونکە ناگەڕێتەوە
هەندێ کات درەنگ لە شتەکان،کەسەکان تێدەگەین
بەڵام کار لە کار دەترازێ و هیچ شتێک ناتوانێت
ڕابردوو بگەڕێنێتەوە
کەواتە هەندێ کات دابڕانی کاتی پێویستە
تا کەسانی دەوروو بەرت شوێنی بەتاڵت بینن
لە نەبوونت، ناهەقیان نیە قەدرت نازانن
خۆ ئەوان نەبوونی تۆیان نەبینیوە
تۆ هەمیشە ئامادە بوویت هەمیشە هەبوویت
جارێک ئامادە مەبە، جارێک مەبە
ڕێگەیان بدە هەست بە نەبوونت بکەن
بۆ ئەوەی بزانن کێیان هەیە
ئەم دابڕانەی یوونگی و هێجی
ڕەنگە زۆر شت بگۆڕێت ئێستە هەردووکیان هەستی دووریان چەشتووە،دەزانن بێ یەک بوون چۆنە
ڕەنگە هەستیان کردبێت ئەمە کۆتاییە و جارێکی تر
یەکتر نابیننەوە بەڵام چارەنووس دەتوانێت بەیەکیان بگەیەنێتەوە ئەگەر
یەکێکیان لە ئاسمان بێت و ئەوەی تریان لە زەوی

"نامەوێت جیاببمەوە"
هێجی بە دەنگە لەرزیوەکەی وتی

یوونگی بۆ ساتێک ئارام بوویەوە  وەک ئەوەی پەرداخێک ئاوی سارد کرابێت بە ئاگرەکەی ناخی
ئارەقی نێوچاوانی سڕی و هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی قووڕگی پاک کردەوە وتی.....

"کەواتە ئەگەر بەڕێزتان ڕێگەم پێبدەن ئەمڕۆ لەگەڵ هاوسەرەکەم دەگەڕێینەوە ماڵەکەمان"
یوونگی وتی و تەواوی کاتەکە چاوی لەسەر
هێجی بوو

"کچم تۆ دڵنیایت"
سۆوا وتی

"بەڵێ دایکە"
هێجی وتی

"من ناتوانم لە بەرامبەر بڕیاری تۆ هیچ شتێک بڵێم کچم ئەوە ژیانی تۆیە ئەگەر دەتەوێت
لەگەڵ هاوسەرەکەت بمێنەوە"
بەڕێز پارک وتی

"زۆر سپاس بۆ تێگەشتنت"
هێجی وتی

"کەواتە شتەکانت کۆدەکەمەوە"
سۆوا وتی و هەڵسا

"ئاهـ"
هێجی وتی

"چیبوو کچم تۆ باشیت"
سۆوا وتی

"بەڵێ وابزانم منداڵەکەم جووڵا"
هێجی وتی

"تۆ دڵنیایت"
سۆوا وتی

"ئاهــــ ئازاری زۆرە"
هێجی وتی

"تۆ باشیت بچین بۆ نەخۆشخانە"
یوونگی وتی

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 14 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now