یونا و هێجی بەپەلە ڕۆشتن بەڕێز مین هەردووکیانی بردەوە ماڵەوە بێ هیچ قسەیەک
یوونگی و خاتوون یون لە نەخۆشخانە بوون دکتۆرەکەی وتی حاڵی یوونگی باشە دەتوانێت بڕواتە ماڵەوە بەڵام یوونگی سوور بوو لەسەر ئەوەی دەڕواتە شوێنێک و کارێکی هەیە خاتوون یون
هەوڵی دەدا یوونگی ڕازی بکات
بێتە ماڵەوە پشوو بدات بەڵام کەلەڕەقی یوونگی زۆر زیاتر بوو خاتوون یون بە ناچاری ڕۆشتە ماڵەوە یوونگی ڕۆشتە نەخۆشخانەیەکی تر"یڵاو"
یوونگی وتی و چووە ژووری دکتۆرەکە"سڵاو بەڕێز یوونگی بەخێربێیت"
دکتۆرەکە وتی"زۆر سپاس"
"فەرموو بەڕێزم چۆن یارمەتیت بدەم ئایا تەندروستیت کێشەیەکی هەیە"
دکتۆرەکە وتی"لە ڕاستیتدا دوێنێ ئازارێکی زۆر تووند بە سکمدا هات دووای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەک پشکنینم کرد بە گوێرەیی پشکنینەکان من نەزۆک بووم
بەڵام نازانم ئەوە پەیوەندی چییە بە ئازاری
سکەوە هەیە هەرخۆی دوێنێ شەو زۆرم خواردەوە
ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت
هەربۆیە دەمەوێت پشکنینەکانم
بۆ دووبارە بکەیتەوە من زۆر متمانەم
بەم نەخۆشخانەیە"
یوونگی بە هێمنی هەموو شتەکانی بۆ دکتۆرەکە ڕوون کردەوە"بێگومان بەڕێزم هەرچیەک تۆ بتەوێت
پشکنینەکانت لەلایە"
دکتۆرەکە وتی"بەڵێ فەرموو"
یوونگی وتی"زۆر باشە فەرموو با بڕۆینە ژووری بشکنین"
دکتۆرەکە وتی و لەگەڵ یوونگی ڕۆشتنە ژووری پشکنینەکان دوای 40 خولەک تەواوبوو"کەی دەتوانم ئەنجامەکان بزانم"
یوونگی وتی"سبەینێ دەتوانین ئەنجامەکان ببینین"
دکتۆرەکە وتی"باشە زۆر سپاس"
یوونگی وتی و هەڵسا"شایەنی نییە ئەرکی خۆمە"
دکتۆرەکە وتی"ڕۆژێکی باش"
یوونگی وتی"باشتر بۆتۆ"
دکتۆرەکە وتی و یوونگی ڕۆشتیوونگی بەرەو کۆمپانیا بەڕێکەوت
تەواوی ڕۆژەکە بیری دەکردەوە مێشکی
زۆر ئاڵۆز بوو چی ئەگەر هەر بەڕاستی نەزۆک بم
هێجی لەگەڵ کێ خیانەتی لێکردووە
چی دەربارەی یونا واتە درۆی لەگەڵ کردووە
ئایی خوایە خەریکە سەرم دەتەقێت لەبەر بیرکردنەوە واباشترە بڕۆم هەوایەک بگۆڕم
بەڕێکەوتم بەرەو دەرەوەی کۆمپانیا بە ئۆتۆمبێلەکەم کەمێک سووڕامەوە بەڵام سوودی نەبوو
لە نزیک ڕووبارێک وەستام کەمێک پیاسەم کرد
و هەوایەکی پاکم هەڵمژی
بەڵێ!ئێستە هەست دەکەم کەمێک باشترم
سەیری منداڵەکانم دەکرد بەیەکەوە یاریان دەکرد و دڵخۆش بوون خۆزگەم پێدەخواستن هیچ لە خەمی ئەم دونیا تێناگەشتوون و دڵخۆشن
بۆ ساتێک منداڵی خۆمم بیرهاتەوە کاتێک لەگەڵ
یۆنجون و هاوڕێکانم یاریمان دەکرد و دڵخۆش بووین بەڵام یۆنجون هەمووشتێکی تێکدا
با کەمێک باسی ڕابدووی خۆم و یۆنجون بکەم
یۆنجون هەم ئامۆزام بوو هەم برا
پەیوەندیەکی زۆر باشمان هەبوو بەیەکەوە
تاقۆناغی دوا ناوەندی هەمووشتێک باشبوو
دواتر من یونام ناسی سەرەتا هاوڕێ بووین
بەڵام دواتر بووین بە خۆشەویست دوای دوو مانگ
ڕۆژێک لە سەربانی قوتابخانە یونا و یۆنجونم بینی
ماچی یەکتریان دەکرد شۆک بووم خۆشەویستەکەم
لەگەڵ باشترین کەسی ژیانم لەو ساتە مێشکم وەستا
نەمدەزانی چیبکەم لەگەڵ یۆنجون شەڕێکی زۆر خراپمان کرد زۆر لە یەکتریمان دا هەموو گیانم و جلەکانم خوێنی پێوەبوو لە قوتابخانە ڕۆشتمە دەرەوە سەرەڕایی ئەوەی هێشتا لە تەمەنی نایاسایی بووم بەڵام چوومە یانەیەکی شەوانە ئەو شەوە بۆ یەکەمجار زۆرم خواردەوە هەرگیز بەو شێوەیە نەمخواردبۆیەوە لە یونا جیابوومەوە بەڵام یونا هەمیشە دەیوت کە پەشیمانە بەڵام دوای چی....
ڕۆژێک بیستم یونا لە باڵەخانەیەکەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە حاڵی زۆر خراپ بوو کە بینیم
دڵم بەرگەی نەگرت و لێی خۆشبووم لەکۆتاییدا
لە یۆنجونیش خۆشبووم هەمووشتێک ئاسایی بوو
لەگەڵ یونا پلانمان دانابوو کاتێکی گونجاو ڕێک بخەین بۆ ئەوەی یونا بێتە ماڵی ئێمە و هاوسەرگیری بکەین بەڵام خێزانەکەم زۆریان لێکردم هاوسەرگیری لەگەڵ هێجی بکەم زۆر ڕقم لێیەتی چونکە من دەمویست یونا هاوسەرم بێت نەک هێجی هیچ خۆشمناوێت بەڵام ڕاستگۆ دەبم هێنجی زۆر جوانە
تەنانەت لە یوناش جوانترە هەمووشتێکی تەواوە
وەک ئەوەی جیاواز دروست کرابێت
باڵا بچووکەکەی،پێستی کە وەک هی فریشتە سپیە
قژە ڕەشە درێژەکەی،ڕوخسارە بێ کەم و کورتیەکەی،
لێوە ئاڵەکانی،گوپە خڕەکانی،لە هەمووشتێک سەرنجڕاکێشتر چاوە ڕەشەکانی وەک
ئــۆقــیــانــووســی ڕەش دەدرەوشێنەوە
کات درەنگی کردووە وا دەبێتە ئێوارە بەڕێکەوتم بەرەو ماڵەوە لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوە
شۆفێرەکەم بینی کەمێک بەلامەوە سەیر بوو ڕۆشتمە لای تا بزانم بۆچی لێرەیە

YOU ARE READING
≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽
Fantasíaپـــــاڕک هێجی دەمــویســت ژیـانـت وەک چــاوەکانـت بــکـەم بـە ئــۆقـــــیــانــــووسـی ڕەش∙∙∙∙≫ بــەڵــام لــەنـــێو ئـــــۆقــیـــانـــووســی چـــــــاوەکــــانــت ئــەشــقـــم دۆزیــیەوە∙∙∙∙≫ ژانەر/خــۆشەویستی،غەمگین،هەستبزوێن،