Part 2

52 16 34
                                    

∧هـــێجــی∧

لەگەڵ ئەلەرمی مۆبایلەکەم لەخەو هەڵسام وەک هەموو ڕۆژێک ڕۆتینی بەیانیم کرد و بەڕێ کەوتم بۆ قوتابخانە بەڵام لەبەردەم قوتابخانەکە هەمان پیاوەکەی دوێنێم بینی گرینگیم پێی نەدا هەمووان ڕێگایان بۆ چۆڵ دەکرد منیش بە تەنیشتیا تێپەڕیم بۆ پۆلەکەم وانەکان دەستیان پێکرد و ئەو کوڕە هاتە ژوورەوە بەنەفرەت بێت بۆچی هەمیشە دێتە پێشم

"قوتابیان ئەمڕۆ خاوەنی قوتابخانەکە سەردانی کردووین خۆتان دەزانن  ساڵانە زیرەکترین قوتابیەکان خەڵا دەکرێن لەلایەن بەڕێز مین"
مامۆستا وتی

"بەیانیتان باش قوتابیان"
کوڕەکە وتی

"بەیانیت باش"
هەموو قوتابیەکان وتیان جگە لە هێجی

"زۆر باشە ئێستەش دەست دەکەین بە خەڵات کردی قوتابیەکان"
مامۆستا وتی

"دەتوانم ناوی قوتابیەکان ببینم"
کوڕەکە وتی

"فەرموو بەڕێزم"
مامۆستا لیستی ناو نمرەی قوتابیانی پێدا

"زۆر باشە لێرە بەرز ترین نمرە هی پارک هێجی یە"
کوڕەکە ناوی منی خوێندەوە

"بەڵێ هێجی وەرە بۆ ئێرە ئەوقوتابیەکی زۆر زیرەکە"
مامۆستا وتی

"ئەمەیە"
کوڕەکە بە سەرسورماوییەوە وتی

"بەڵێ ئەمە هێجیە پیرۆزە هێجی خەڵاتەکەت بەدەست هێنا"
مامۆستا بە دڵخۆشی وتی

"سپاس مامۆستا"

"وەرە ئێرە با خەڵاتەکەت پێوە بکەم"
کوڕەکە بە چاوێکی پڕ لە ڕق وتی

"بێگومان"
وتم و چوومە تەنیشتی

"دووبارە تۆم بینییەوە دەم پیس"
کوڕەکە بە چرپەوە پێی وتم

"من بەتۆم نەوت نامەوێت بتبینم دەوڵەمەندی ناخ پیس"
بە لوتبەرزیەوە وتم

"ئاگاداری زمانت بە من خاوەنی ئەم قوتابخانەیەم"
کوڕەکە وتی و بەزۆر خۆی ڕاگرتبوو هاواری نەکات

"بە جەهەنم"
وتم و چوومە شوێنەکەی خۆم دانیشتم ئەو بەچکە دەوڵەمەندەش بەتووڕەیی سەیری دەکردم گەمژە دوای ئەو ڕۆژە درێژە گەڕامەوە ماڵەوە

∧خێزانی مین∧

"کوڕم گەرایتەوە"
بەڕێز مین وتی

"بەڵێ باوکە"

"خۆت ئامادە بکە ئەمشەو دەڕۆین"

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now