Part 21

105 14 26
                                    


"دایکە بۆچی زووتر پێت نەوتم ها"
یوونگی وتی و بە تووڕەیی کێشایی بە سکوانەکەدا

"دوێنێ شەو پێتم وت وەرە بەنەفرەت بیت بۆچی نەهاتیت"
خاتوون یون وتی و گریا

"خوایە گیان شێت دەبم"
یوونگی وتی
لە ناکاو پەیوەندیەکی بۆهات بەپەلە وەڵامی دایەوە

"بەڵێ"
یوونگی وتی

"بەڕێزم خاتوون هێجیم بینی
لە نەخۆشخانەی٭٭٭٭٭٭٭"
پاسەوانەکەی یوونگی وتی

"باشە"
یوونگی وتی و بەپەلە دایخست بەڕێکەوت بۆ ئەو نەخۆشخانەی هێجی لێیە زۆر دەترسا منداڵەکە لەبار ببات دوای ماوەیەک گەشتە بەردەم نەخۆشخانەکە
بەپەلە چووە ژوورەوە

"دکتۆر....دکتۆر هێجی هاوسەرەکەمت بینیوە"
یوونگی وتی و بە هەناسە بڕکێ

"کەمێک پێش پێستا لێرەبوو"
دکتۆرەکە وتی

"من لێرەم"
هێجی وتی و جلی نەخۆشی لەبەر بوو

"هێجی....تۆ باشیت ئەم جلانە چییە تکایە بڵێ ئەو کارەت نەکردووە تکایە"
یوونگی وتی و چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک

"ببوورە من"
هێجی وتی و سەری هێنایە خوارەوە و فرمێسکەکانی کەوتن

"نەخێر.....بڵێ ئەوەت نەکردووە"
یوونگی وتی و هێجی دەگریا

"بەنەفرەت بیت بڵێ ئەو کارەت نەکردووە بەنەفرەت بیت"
یوونگی وتی و بۆکسی لە دیوارەکە دەدا
لەپڕ سکی تووشی ئازارێکی زۆر تووند بوو دەستی بە سکیەوە گرت

"یوونگی تۆ باشیت"
هێجی وتی خۆی نزم کردەوە یوونگی گرتەوە

"ئاهــ چی ڕودەدات سکم"
یوونگی وتی و کەوتە سەر زەویەکە

"بەڕێز یوونگی تۆ باشیت
خانمی پەرستار وەرنە ئێرە"
دکتۆرەکە وتی و یوونگیان برد بۆ بەشی فریاکەوتن

"یوونگی کوڕەکەم"
خاتوون یون وتی و دەگریا

"دایکە بووەستە دایکە"
هێجی وتی و هەوڵی دەدا خاتوون یون بووەستێنێت

"بەهۆی تۆوە کوڕەکەم حاڵی تێکچوو"
خاتوون یون وتی و زلەیەکی لە هێجیدا

"بۆچی وات کرد بەنەفرەت بیت هاا بۆچی منداڵەکەت لەباربرد"
خاتوون یون وتی و هاواری کرد

"منداڵەکەم لەبار نەبرد نەمکرد نەمتوانی دەستبەرداری ببم"
هێجی وتی بە هاوارەوە و گریا

"چی گاڵتە نیە وایە"
خاتوون یون وتی بە شۆکەوە

"نەخێر نەمتوانی وەک دەنگێک لە ناخمەوە هات وتی چۆن دەتوانیت پارچەیەک لەخۆت لەناو ببەیت نەمکرد دایکە نەمتوانی"
هێجی وتی و کەوتە سەر زەویەکە گریا

"ئایی خوایە کچەکەم ببوورە بمبوورە"
خاتوون یون بە گریانەوە وتی

"بۆچی هەمیشە من خەتابارم بۆچی"
هێجی وتی و گریا
لەوکاتەدا پەیوەندیەک بۆ خاتوون یون هات بەڕێز مین بوو

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now