Part 25

40 3 53
                                    


هێجی منداڵەکەی گۆڕی و شیری پێدا یونا لە ژووری منداڵ بوون هاتە دەرەوەو بردیانە ژووری ئاسایی
منداڵەکەی تەندروستی زۆر باشە

"یۆنجون دەیی لەکوێیە دەمەوێت کچەکەم ببینم"
یونا وتی بە پەرۆشەوە

"باشە ئێستە دێت"
یۆنجون وتی

"سوپڕایز ئێمە هاتین"
هێجی و یوونگی هاتنە ژوورەوە و منداڵەکەیان لە باوەش بوو

"ئۆویی گیانەکەم پێمی بدە"
یونا وتی و هێجی منداڵەکەی خستە باوەشی یونا

"زۆر بچوکە خوایە چەند شیرینە"
یونا وتی

"وایە زۆر بچووکە"
یۆنجون وتی

"واتە ئێستە من خاڵی ئەم شتە کیوتەم"
فلێکس وتی بە پێکەنینەوە

"بەڵێ"
یونا وتی بە دڵخۆشیەوە

"واتا تۆ خەزوری منی"
یۆنجون بە گاڵتەپێکردنەوە بە فلێکسی وت

"چییی من خەزوری تۆ نیم گەمژە"
فلێکس وتی بە تووڕەیی

"نانا تۆ خەزوری منی"
یۆنجون وتی

"بەسە گەمژە ئاهـ زاوا چەند ڕەزایی گرانە"
فلێکس وتی

"یااا بەسە لێرەش شەڕ مەکەن"
یونا وتی

"باشە"
یۆنجون بە بێزاری وتی
یونا سەیری یوونگی کرد

"ئێ یوونگی چیتر پێویست ناکات من و تۆ هاوسەری یەکتر بین داوای جیابوونەوە تۆمار بکە"
یونا وتی

"بێگومان!هێشتا ئەو شتانەم بیر نەچووە کە ئێوە بەسەرتان هێنام من لێتان خۆشنەبووم"
یوونگی وتی

"تکایە دەکرێ ڕابردوو لەبیر بکەین"
یونا وتی

"نەخێر ناکرێ!بەڕاست من بۆچی لێرەم؟
لای دووژمنەکانم هێجی با بڕۆینەوە"
یوونگی وتی و لەگەڵ هێجی ڕۆشتن بێ ماڵئاوایی

"زۆر دڵی لێمان شکاوە"
یونا وتی

"بەتۆچی بۆچی خەمی بۆ دەخۆیت"
یۆنجون وتی

"هەرچیەک بێت یوونگی کوڕی بەڕێز مین نییە
چ پێویست دەکات ئەو باجی کارە قێزەونەکانی بەڕێز مین بدات"
یونا وتی

"ڕاستە!چیتر کارمان بە یوونگی نییە یوونگی زۆر لووتبەرزە دڵنیام چیتر لەگەڵ بەڕێز مین نامێنێتەوە
چیتر کارمان بە یوونگی نیە تەنها ئەو پیرە پیاوە
لەنادەبەین"
فلێکس وتی

"هەرچیەک بێت گرینگ ئەوەیە پارەیەکی زۆر
لەو پیرە دەوڵەمەندە وەربگرین"
یۆنجون وتی

***************************

∧هــێــجــی∧

لەگەڵ یوونگی بەڕێکەوتین بۆ ماڵەوە کەشەکە
زۆر بێدەنگ بوو هیچ کاممان قسەمان نەدەکرد
سەرم بە جامەکەوە نابوو لە دیمەنی دەرەوەم دەڕوانی،بیرم لە قسەکانی یونا دەکردەوە
واتە دایکم ئەوەندە کەسێکی خراپ بووە چاوپۆشی کردووە لەو تاوانە قێزەونە لەگەڵ ئەوەشدا من بووم بە قوربانی کارە قێزەونەکانی
هەموو ژیانم وێران بوو لەو کاتەوەی
هاوسەرگیریم لەگەڵ یوونگی کرد
ئێستا تێگەشتم من باجی هەڵەکانی دایکم دەدەم
بۆیە هەرگیز ناتوانم دڵخۆش بم
بەهۆی دایکمەوە دوو منداڵ لە خێزانەکانیان دزران
بەڵام دایکم بێدەنگ بوو کاتێک دایک و باوکی یۆنجون پێیان وابوو کوڕەکەیان مردوە و جەرگیان دەسووتا دایکم بێدەنگ بوو
وە منیش ئەو منداڵەی لە یۆنجون بوو لە دەستم دا
هەروەک چۆن دایکی یۆنجون،
یۆنجونیان لێبرد!بەڵێ ئێستە تێگەشتم من باجی کارەکانی دایکم و باوکم دەدەمەوە
هەردووکیان بەنەفرەت بن شەرم دەکەم سەیری ڕووی یوونگی بکەم

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now