یوونگی تەنها بە شۆکەوە لەو دیمەنەی دەڕوانی
بۆ ساتێک بیری خاتوون یونی کەوتەوە
هەستی دەکرد بیری دەکات
ئاخر زۆر سەختە خاتوون یون دایکی ڕاستی یوونگی نیە بەڵام دایکایەتی بۆ کردوە
هێجی و دایکی باوەشەکەیان جیاکردەوە"کچم زۆر بیرم دەکردی"
سۆوا وتی٭دایکی هێجی٭"منیش دایکە بێ تۆ ژیان زۆر سەختە"
هێجی وتی و دەگریا"چیدەکەیت لێرە"
یوونگی وتی بە ساردی"کوڕم سڵاو"
سۆوا وتی"من کوڕی تۆ نیم!چیدەکەیت لێرە ئافرەتی تێکدەر"
یوونگی وتی"با لە ژوورەوە قسە بکەین "
سۆوا وتی و ویستی بێتە ژوورەوە"ڕێگە نادەم قاچە پیسەکانت بهێنیتە نێو ماڵەکەم"
یوونگی وتی"ئەمە ماڵی منیشە و دایکم دێتە ژوورەوە"
هێجی وتی"هەرگیز ڕێگە نادەم"
یوونگی وتی"واتە دایکم لەبەر دەرگا بووەستێت"
هێجی وتی بە کەمێک تووڕەیی"نەخێر!ڕێگە نادەم تەنانەت لەبەردەم دەرگاش بووەستێت بڕۆ لێرە"
یوونگی وتی"سەیرکە یوونگی تۆ هیچ شتێک نازانیت ڕێگە بدە منیش قسەی خۆم بکەم"
سۆوا وتی"پێویست ناکات بڕۆ دەرەوە"
یوونگی وتی"دایکم بڕوات منیش دەڕۆم"
هێجی وتی"بڕۆ کێ ڕێگری کردوە لێت"
یوونگی وتی
هێجی شۆک بوو بەو قسەیەی یوونگی"واتە ئاوا بە ئاسانی"
هێجی وتی بە چاوی پڕەوە"ئەی چاوەڕێی چیت؟لێت بپاڕێمەوە بۆ ئەوەی نەڕۆیت؟بڕۆ هەرخۆی هەبوون و نەبوونت هەمانشتن تۆ کەسێکی بێسوودیت"
یوونگی وتی بە ساردی"باشە کەواتە دەڕۆم هیچ پێویستم بە تۆ نییە"
هێجی وتی"من پێویستم بە تۆ نیە هەرخۆی
منداڵەکە لەدایک بوو جیادەبینەوە تا ئەو کاتە
لەگەڵ تۆ بەرگە ناگرم بڕۆ"
یوونگی وتی"هەرخۆی ڕێگە نادەم کچەکەم لەگەڵ تۆ بمێنێتەوە بڕۆ کچم کەل و پەلەکانت کۆبکەرەوە"
سۆوا وتی"باشە دایکە"
هێجی وتی و هێشتا بە چاوە پڕەکانی
سەیری یوونگی دەکرد∧هـێـجـی∧
ڕۆشتمە سەرەوە فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە
دڵم زۆر ئازاری هەیە،چۆن دەتوانێت ئەوەندە
خراپ بێت،واتە ئەوەندە ڕقی لێمە بەڵام بۆچی؟
چ خراپەیەکم هەیە بۆی بۆچی ڕقی لێمە
بۆچی حەز ناکات بمبینێت چیم کردووە
دەیەوێت بڕۆم و دوای ئەوەی منداڵەکەم لەدایک بوو جیابینەوە دەیەوێت هەر لە ئێستەوە بڕۆم
چونکە بەرگەر بینیم ناگرێت
دەیەوێت بە زووترین کات لێم دوور بکەوێتەوە
خوایە گیان یارمەتیم بدە
پەشیمانم زۆر پەشیمانم لەوەی وتم
با جیابینەوە خۆزگە هەرگیز ئەو قسەیەم نەکردبا
پەشیمانم نامەوێت جیاببمەوە بەڵام تازە هیچ شتێک
سوودی نیە من خۆم بووم ئەو قسەیەم کرد
ناتوانم بڕۆمە لای و پێی بڵێم با جیانەبینەوە
خۆزگە هەرگیز ئەو قسەیەم نەکردبا بەڵام چیتر
هیچ ڕێگەیەک نەماوە
جانتاکەم هەڵگرت و چوومە خوارەوە
دایکم جانتاکەی برد و ڕۆشتە دەرەوە
لەگەڵ یوونگی بە تەنها مامەوە هەردووکمان سەیری
یەکترمان دەکرد بێ وتنی هیچ وشەیەک
چاوەڕێ بووم قسەیەک بکات بەڕادەی دۆزەخ
دڵم ئازاری هەبوو دەمویست ڕێگریم لێبکات و بڵێت بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆیت سوێند دەخۆم
یەک هەنگاویش ناڕۆم و دوور ناکەومەوە لەم ماڵە
تەنها یەک جار ڕێگری بکە
YOU ARE READING
≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽
Fantasyپـــــاڕک هێجی دەمــویســت ژیـانـت وەک چــاوەکانـت بــکـەم بـە ئــۆقـــــیــانــــووسـی ڕەش∙∙∙∙≫ بــەڵــام لــەنـــێو ئـــــۆقــیـــانـــووســی چـــــــاوەکــــانــت ئــەشــقـــم دۆزیــیەوە∙∙∙∙≫ ژانەر/خــۆشەویستی،غەمگین،هەستبزوێن،