Part 27

45 5 55
                                    


ئەمڕۆ دووبارە خۆر دەرکەوتەوە خەڵکی دەستیان کرد بە ژیانە ئاساییەکەیان هەمووان دەڕۆشتنە
شوێنی کارەکان و خوێندنیان هەرکەسەو ئەمڕۆ
هیوایەکی تری هەیە و هەنگاوێکی تر نزیک
دەبێتەوە لە ئامانجەکەی،ڕەنگە ئەمڕۆ سەربکەوێت
کێ دەزانێت......
لە ماڵێکی ئاسایی کە دوو هاوسەر تێیدا دەژین
خانمەکە خەریکی ئامادە کردنی نانی بەیانیە
بۆ هاوسەرە ساردەکەی،هەرچەندە دوێنێ
نانی بەیانی ئامادە کرد بەڵام هاوسەرەکەی ڕەتی کردەوە کە لەگەڵی نان بخوات
لەبەر کێشەکانی ڕابردوو........
لەلایەکی تری شاری سیۆل خێزانێکی زۆر بچووک
و دڵخۆش هەیە لەگەڵ کچەکەیان کات بەسەر دەبەن
زۆر دڵخۆشن بە هەبوونی منداڵەکەیان ڕەنگە ئەو
منداڵە خۆشبەختیەکی زۆری لەگەڵ خۆیی هێنابێت
کێ دەزانێت......

∧هـێـجـی∧

خەریکی ئامادە کردنی سفرەکە بووم چاوەڕێی
یوونگی بووم بێت و نانی بەیانی بخۆین
دوێنێ لەگەڵ ئەوەی بەیانیەکەی شەڕمان کرد
بەڵام تا ڕادەیەک ڕۆژێکی باش بوو
بەڕاستی زۆر دڵخۆش بووم لەگەڵم هات بۆ پشکنینی منداڵەکەمان هەستم بە پشتگیریەکی زۆر دەکرد
لەکۆتاییدا هاتە خوارەوە

"یوونگی نانی بەیانی ئامادەیە چاوەڕێی تۆ بووم
من زۆر برسیمە"
هێجی وتی

یوونگی هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا بە بێزاری

"چاوەڕێی من مەبە چیتر"
یوونگی وتی بە ساردی

"بۆچی"
هێجی وتی بە تێنەگەشتووییەوە

"من دوێنێ پێم وتی خواردی تۆ ناخۆم هیچ شتێکی تۆم ناوێت بەهۆی دایکتەوە نەمتوانی بۆ یەک جاریش بێت دایک و باوکی ڕاستی خۆم ببینم
بۆ ماوەی ئەو هەموو ساڵە لەنێو درۆیەک ژیام
لە کۆتایشدا تۆیان بە مندا هەڵواسی"
یوونگی وتی بە ساردی

هەر وشەیەک لە دەمی یوونگی دەهاتە دەرەوە وەک چەقۆیەک بوو بۆ دڵی هێجی بەڵام
چی لەدەست دێت تەنها بە بێدەسەڵاتی گوێی
بۆ قسەکانی یوونگی گرتبوو

"بەڵام بۆچی؟من تاوانم چییە"
هێجی وتی بە دڵپڕی

"ئەی من تاوانم چییە"
یوونگی وتی و هاواری کرد

"ئێمە هەردووکمان بێتاوانین کاتێک ئەو ڕووداوە
ڕوویداوە من و تۆ تەنها منداڵێکی بێدەسەڵات بووین
کەواتە بۆچی یەکتر تاوانبار بکەین"
هێجی وتی بە کەمێک هاوارەوە

"هەمووشتێک خەتایی دایکە سۆزانیەکەیی تۆ بوو
وە باوکە هیچ و پووچەکەت هەمووشتێکی زانی
بەڵام چیکرد،ڕۆشت وەک خوێڕیەک هاوسەرگیری
لەگەڵ خۆشەویستەکەیی کرد"
یوونگی وتی بە هاوارەوە

"بەجوانی باسی دایک و باوکم بکە ئەگەر
دایک و باوکی تۆ خەمی تۆیان بووایە ئەوا دەگەڕان بەدوای تۆدا"
هێجی بە دەنگی بەرز وتی

بەتووندی زلەیەک بەر ڕوخساری کەوت لەلایەن یوونگیەوە ئاگر لە چاوەکانی دەباریی
بەتووڕەییەوە سەیری هێجی دەکرد
تووند قوڕگی هێجی گرت

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now