Part 17

38 5 26
                                    


"سڵاو مین یوونگی"
پیاوەکە وتی

"تۆ چیدەکەیت لێرە"
یوونگی وتی

"من هاوبەشە نوێیەکەم"
پیاوەکە وتی

"جەیهۆپ تۆ تەنانەت خاوەنی ماڵێکیش نەبوویت ئێستە چۆن بوویت بە هاوبەشی ئێمە"
یوونگی وتی

"ئەوە ڕابردووە بەڕای من با چیتر باسی نەکەین"
جەیهۆپ وتی

"مادەم یوونگی لێرەیە بابڕۆینە ژووری کۆبوونەوە"
بەڕێز مین وتی و هەڵسا

"بێگومان"
جەیهۆپ وتی و ڕۆشتن

"بەنەفرەت بن"
یوونگی لە ژێر لێویەوە وتی و ڕۆشتن لە دوایان

"بەڵێ کەواتە با دەست پێبکەین"
جەیهۆپ وتی و بە دڵخۆشیەوە دانیشت

"همم زۆر دڵخۆش دیاریت هەر وەک ئەو منداڵەی یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیەتی"
یوونگی وتی بە بێزاری

"کوڕم"
بەڕێز مین وتی بە ئاگاداریەوە

"باشە باوکە دەی با دەست پێبکەین خولەکێک لێرە زووتر بڕۆمە دەرەوە درەنگە"
یوونگی وتی و سەیری فایلەکانی بەردەمی دەکرد
دەستیان کرد بە کۆبوونەوەکە هەموو شتێک باش بەڕێوەچوو ڕێک کەوتن لەسەر هەمووشتێک

"زۆر خۆشحاڵم بە هاوبەشیەکەمان"
جەیهۆپ وتی و تەوقەی لەگەڵ بەڕێز مین کرد

"من زیاتر خۆشحاڵم جەیهۆپ"
بەڕێز مین وتی

"یوونگی هاوبەشیمان پیرۆز"
جەیهۆپ وتی و تەوقەی لەگەڵ یوونگی کرد

"خۆشحاڵم"
یوونگی وتی بە بێزاری

"من هیچ نیشانەیەکی خۆشحاڵی نابینم لەسەر ڕوخسارت"
جەیهۆپ وتی

"دەتەوێت پێبکەنم تا هەموو ددانەکانم دەربکەون
یان لێرە گۆرانی بڵێم و سەمات بۆبکەم"
یوونگی وتی بە کەمێک تووڕەیی

"باشە!دووبارە خۆشحاڵم جەیهۆپ بە هیواری کاری باش"
بەڕێز مین وتی و بابەتەکەی گۆڕی

"هیوادارم!من دەڕۆم با چیتر لە کاتتان نەگرم"
جەیهۆپ وتی

"هەرخۆی زۆر لە کاتت گرتووین"
یوونگی لە ژێر لێویەوە وتی

"شتێک وت"
جەیهۆپ وتی و سەیری یوونگی کرد

"ئا بەڵێ وتم تۆش کارت زۆرە"
یوونگی وتی

"بێگومان!من دەڕۆم خواتان لەگەڵ"
جەیهۆپ وتی

"خوات لەگەڵ"
بەڕێز مین وتی و جەیهۆپ ڕۆشت

"ئەو قسانە چیبوو بەو پیاوەت دەوت"
بەڕێز مین وتی بە تووڕەیی

"بەوە دەڵێیت پیاو؟لە گەمژەیەک زیاتر هیچیتر نیە"
یوونگی وتی و ڕۆشت

"گەورەم کارەکەم تەواو کرد"
جەیهۆپ لە پەیوەندیەکە وتی و
چووە نێو ئۆتۆمبێلەکە

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now