Part 8

44 13 1
                                    


∧هـێجــی∧

چاوەکانم کردەوە بەهۆی تیشکی خۆرەکەوە هەڵسام لەخەو بیرم لە هەموو شتەکانی دوێنێ دەکردەوە بەڕاستی ئەو کچە ئێستە لە ماڵی منە هەست دەکەم پەشیمانم کە ڕازی بووم دەبوایە دوێنێ شەو بڕۆشتمایە بەڵام ئاهـ بۆکوێ بڕۆم هیچ شوێنێکم نییە چوومە خوارەوە ئەو کچەم بینی دانیشتبوو منیش چووم بۆ چێشتخانە نانی بەیانیم ئامادە کرد یوونگی هاتە خوارەوە نانی بەیانیمان خوارد بەڵام من دواکەوتبووم بۆ زانکۆ بەپەلە هەڵسام و جاتاکەم هەڵگرت

"یونا تۆ دەتوانیت سفرەکە کۆبکەیتەوە بەڕاستی دواکەوتووم"
وتم و جانتاکەم لە شان کرد

"تۆ خزمەتکاریت دەبێت تۆ بیکەیت"
یونا وتی
کاتێک بە خزمەتکار ناوی بردم شۆک بووم لە شوێنی خۆم سەرم بەرز کردەوە

"چیت وت"
بە شۆکەوە پرسیم

"کەڕیت!خزمەتکار تۆ کۆیدەکەیتەوە"
یونا وتی

"ئاگاداری قسەکانت بە تۆ لە ماڵی منیت پێویستە لەسەرت وەک من کار بکەیت چاوەڕێی ئەوە نەبیت وەک شازادە بێیتە سەر سفرەکە"
هێجی وتی بە هەڕەشەوە

"من دووگیانم پێویستە ئاگادارم بیت خزمەتکار"
یونا وتی

"ئاگاداری دەمت بە یوونگی شتێکی پێبڵێ"
هێجی وتی و هاواری کرد

"ڕاست دەکات ئەو دووگیانە پێویستە ئاگاداری بین تا کوڕەکەم لە دایک دەبێت"
یوونگی وتی و هەڵسا لەسەر مێزەکە

"چی!تۆ پشتگیری ئەو دەکەیت بەمن دەڵێت خزمەتکار"
هێجی وتی بە هاوارەوە

"قسەکەی ڕاستە!دەی ئازیزم با بڕۆین بۆلای دکتۆر بزانم کوڕەکەم چۆنە"
یوونگی وتی

"بابڕۆین ئازیزم!تۆش جوان ئەم ماڵە پاک بکەرەوە من زۆر هەستیارم"
یونا وتی و لەگەڵ یوونگی ڕۆشت

لە ناو ئەو هەموو بیرکردنەوەیە بە تەنها مامەوە باوەڕناکەم ئەو دوێنێ کەسێکی تر بوو بۆچی ئێستا پشتگیری ئەو دەکات ئەو کچە لەکوێ هات بۆ ژیانم خۆی هەموو ژیانم وێران بوو ئەویش زیاتر ڕوخاندی

چیتر توانایی هیچم نیە

هەستێک لە دڵمدا نیە

هێزێک لە جەستەمدا نیە

ئومێدێک بۆ ژیانم نیە

بەناچاری سفرەکەم کۆکردەوە توانام نەبوو بڕۆم بۆ زانکۆ تەواوی ڕۆژەکە لە ماڵەوە بووم لە ژوورەکەم خەریکە دەخنکێم دەگریم بیردەکەمەوە ئێستە ئەوان چی دەکەن ئێستە لەگەڵ ئەو دڵخۆشە نابێت،هەرگیز نابێت ئەوەندە بێهێز بم دەی هێجی هەڵسەوە سەر پێیەکانی خۆت تۆ ئەوت خۆشناوێت کەواتە با بەدڵی خۆی بکات هەڵسام گەرماوێکم کرد و خۆم گۆڕی چوومە دەرەوە پیاسەم دەکرد هەنێک شتم کڕی ئاسکرێمم دەخوارد چوومە سەر دەریا دەگەڕام وەک ئەوەی زیندانیەک بم و تازە ئازاد کراوم دەگەڕام وەک ئەوەی یەکەم جارە ژیان دەبینم
دەگەڕام تا لەبیری بکەم

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now