Part 14

34 9 1
                                    


∧هـێـجـی∧

بەیانی چاوەکانم کردووەوە یەکەم کەس پەرستارەکەم بینی خەریک بوو خواردنی بەیانی بۆ دادەنام هەڵسام و چوومە دەسشۆرەکە ڕوخسارم شۆرد و گەڕامەوە ژوورەکەم نانی بەیانیم خوارد و بەڕێز مین هات

"بەیانی باش"
بەڕێز مین وتی و هاتە ژوورەوە

"بەیانی باش"
هێجی بە کزی وتی

"ئێستە حاڵت چۆنە باشتر بوویت"
بەڕێز مین وتی

"بەڵێ ئێستە باشترم"
هێجی وتی

"ئەم جلانە یون بۆی داناویت خۆت بگۆڕەو دەگەڕێینەوە ماڵەوە"
بەڕێز مین وتی و زەرفێکی دانا

"باشە"
هێجی وتی و بەڕێز مین چووە دەرەوەو هێجی جلەکانی گۆڕی
دواتر بەڕێکەوتن بۆ ماڵەوە لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە و چوونە ژوورەوە

"ئۆو کێ لێرەیە بوکە پاکەکەی دایکم ئەو بوکەی دایکم پێی وابوو فریشتەیە"
یوونگی وتی و بەرەو ڕوویان ڕۆشت

"یوونگی ئێستە کاتی ئەمە نیە"
بەڕێز مین وتی

"نەخێر ئێستە ڕێک کاتیەتی"
یوونگی وتی

"وەرە کچم"
بەڕێز مین وتی

"بڕۆ شتەکانت کۆبکەرەوە دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە"
یوونگی وتی

"چی هێجی تازە لە نەخۆشخانە دەرچووە ناتوانێت ئاگاداری خۆی بێت"
خاتوون یون وتی

"من ئاگاداری ئەبم"
یوونگی وتی

"هێجی بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات"
بەڕێز مین وتی

"باوکە ئەو هاوسەری منە ئێمە دەڕۆین بەڵام با یونا لێرەبێت تا ماوەیەک"
یوونگی وتی و هێجی هێنایە تەنیشت خۆی

"یوونگی هێجی لێرە دەبێت"
خاتوون یون وتی

"نەخێر ئێمە دەڕۆین هێجیش پێی خۆشە بگەڕێینەوە ماڵەوە وانیە هێجی"
یوونگی ووتی و بە چاو هەڕەشەی لە هێجی دەکرد

"ئێ بەڵێ وایە دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە"
هێجی وتی

"مادەم خۆیان دەیانەوێت ئێمە ناتوانین ڕێگری بکەین"
بەڕێز مین وتی

"کەواتە منیش دەڕۆم کەل و پەلەکانم کۆدەکەمەوە"
یونا وتی

"تۆ نا"
یوونگی وتی

"چی"
یونا وتی

"تۆ لێرە دەمێنیتەوە تا ماوەیەک هێجی باشتنیە نامەوێت تۆ لەوێ بیت و شەڕ بکەن"
یوونگی وتی

"بەڵام"
یونا وتی

"من بڕیاری خۆمم داوە"
یوونگی وتی

"ئێمە دەڕۆین دواتر کەسێک دەنێرم کەل و پەلەکانی هێجی بهێنێت"
یوونگی وتی

"باشە کوڕم خواتان لەگەڵ"
بەڕێز مین وتی

"خواتان لەگەڵ"
یوونگی وتی و ڕۆشت

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now