Part 13

105 16 1
                                    


∧یـوونـگـی∧

له دەسشۆرەکە هاتمە دەرەوە بینیم هێجی وەک شێت بەرەو دەرەوە ڕادەکات یۆنجونیش بەدوایەوەیەتی دیسان چییەتی ئەم کچە بەپەلە دوایان کەوتم بەڵام هێجی نەوەستا وەک گەمژەیەک چووە سەر شەقامەکە و ئۆتۆمبێلێک خۆی لێدا
کەوتە سەر زەویەکە بۆ ساتێک ترس هەموو جەستەی داگرم
ترس لەوەی لەدەستی بدەم
چوومە لای و لە باوەشم گرت

"ئۆتۆمبێلەکە بێنە"
یوونگی بە هاوارەوە وتی

"باشە بۆستە"
یۆنجون ڕۆشت و ئۆتۆمبێلەکەی هێنا
بەپەلە بەڕێکەوتن بۆ نەخۆشخانە

"دکتۆر لەکوێییە"
یوونگی هاواری کرد و دکتۆرەکان هاتنە لایان

"بەچی وای لێهاتووە"
دکتۆرەکە پرسی

"ڕووداوی هاتوچۆ"
یوونگی وتی

"باشە"
دکتۆرەکە وتی و هێجیان برد برینەکانیان بۆ پێچا و چەند پشکنینێکیان بۆ کرد

"بۆچی بەو شێوەیە ڕایکردە دەرەوە"
یوونگی لە یۆنجونی پرسی

"ئێ نازانم وتی یوونگی لە فلێکس دەدات دەیکوژێت"
یۆنجون وتی

"بەڕێزتان چی نەخۆشەکەن"
دکتۆر وتی و هاتە دەرەوە

"هاوسەری منە"
یوونگی وتی

"بارودۆخی زۆر باشە ڕوداوەکە زۆر سەخت نیە"
دکتۆر وتی

"ئۆهـ سپاس بۆخوا"
یوونگی وتی بە ئاسوودە

بەڵام منداڵەکەمان لەدەستدا"
دکتۆر وتی

"چی منداڵ"
یوونگی بە شۆکەوە پرسی

"بەڵێ دیارە نەتانزانیوە خاتوون هێجی دووگیان بوو"
دکتۆر وتی

"تۆ چی دەڵێیت شتی وانابێت"
یوونگی وتی

"ئێ زۆر سپاس دکتۆر"
یۆنجون وتی

"سەلامەتیە"
دکتۆر وتی و ڕۆشت

"ئەوە چی دەڵێت شێت دەبم"
یوونگی وتی

"ئارامبە یوونگی"
یۆنجون وتی

"مانگێک پێش ئێستا من لە دەرەوەی وڵات بووم چۆن دووگیان بووە"
یوونگی وتی بە شۆکەوە

"نازانم"
یۆنجون وتی

"واتە ئەو بێڕەوشتە لەگەڵ کەسێکیتر بووە"
یوونگی وتی و بە تووڕەیی چووە ژوورەوە
بە تووندی قوڕگی هێجی گرت

"هی کێیە ئەو منداڵە"
یوونگی وتی و چووە ژوورەوە

"یوونگی بۆستە ئەو حاڵی باشنیە"
یۆنجون وتی

"لەگەڵ کێ خەوتوویت سۆزانی پیس پێمبڵێ"
یوونگی وتی و قوڕگی هێجی گرت

"ئاهـ بەرمبە"
هێجی وتی و بە سەختی هەناسەی دەدا

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now