Part 9

45 11 4
                                    


∧هـێجــی∧
بەیانی لەخەو هەڵسام کاتەکە کەمێک درەنگ بوو گەرماوێکم کردوو خۆم گۆڕی و چوومە خوارەوە دەنگی پێکەنین دەهات لە چێشتخانەکە دیارە ئاشت بوونەتەوە یوونگی تەنانەت لای من ناخەوێت چوومە ژوورەوە و دانیشتم ئەوان باسی گەشتیان دەکرد منیش چیتر خۆم نەگرت و قسەم کرد

"گەشتی چی"
هێجی وتی و سەیری یوونگی کرد

"لەگەڵ هاوسەرە ئازیزەکەم دەچینە گەشت"
یونا لە جێی یوونگی وەڵامی دایەوە

"پرسیارم لە تۆ نەکرد"
هێجی وتی و دووبارە سەیری یوونگی کرد

"بەڵێ دەڕۆین بۆ گەشت هەفتەیەکمان پێدەچێت ئەگەر دەتەوێیت بێیت تۆش وەرە"
یوونگی وتێ

"چی نەخێر یوونگی ئێمە وتمان تەنها من و تۆ دەڕۆین"
یونا وتی

"من هەر نایەم ئەگەر تۆی لێبیت"
هێجی وتی

"شتێکی زۆر باش دەکەیت"
یونا وتی

"کەواتە بڕۆ بۆ ماڵ دایکم لێرە بە تەنها مەبە"
یوونگی وتی

"بەڵێ لە کۆتاییدا ئەو منداڵە ناتوانێت بە تەنها بژیت"
یونا وتی

"دەتوانم لە دۆزەخ بژیم تەنها ئەگەر تۆ لەوێ نەبیت"
هێجی وتی و ڕۆشتە دەرەوە

"بۆچی وات وت ئەو منداڵ نیە"
یوونگی وتی بە تووڕەیی

"ئازیزم بۆچی تووڕە دەبیت لەبەر ئەو وتم بەڕاستی ئەو منداڵە لەگەڵ نازی دایک و باوکی گەورە بووە ناتوانێت بە تەنها بژیت"
یونا وتی

"هەرچیەک بێت دەی بابڕۆین جانتاکان ئامادەیە"
یوونگی وتی

"ئامادەیە دەی ئازیزم با بڕۆین"
یونا وتی بە دڵخۆشیەوە

"بابڕۆین دوادەکەوین"
یوونگی وتی و ڕۆشتن

∧هـێجـی∧
ئەم بەیانیە زۆر دڵتەنگ بووم دەڕۆنە گەشت وەک دوو هاوسەر وەک ئەوەی منیش هاوسەری ئەو نەبم هەرگیز جارێک وەک هاوسەر ڕەفتاری نەکردوە لەگەڵم بەڵام ئەو دەباتە گەشت خوایە گیان بۆچی من ئەوەندە بێبەختم ژیانم ڕەش بووە پێم وابوو منی خۆشدەوێت پێم وابوو نێوانمان بەرەو باشتر بوون دەڕوات بەڵام یونا و منداڵەکەی هەمووشتێکیان تێکدا
بێ ئاگاداری خۆم فرمێسکەکانم دەڕژان لە نێو باخچەی زانکۆ لەسەر کورسیەک دانیشتبووم لە پڕ دەستێک دەسڕێکی لەبەردەمم ڕاگر سەیرم کرد کوڕێک بوو

"فەرموو"
کوڕەکە وتی

"پێویستم نیە"
هێجی هەڵساو ڕۆشت

"بێڕەشت تەنانەت سپاسی نەکردم"
کوڕەکە وتی و دەسڕەکەی کردەوە گیرفانی

∧هــێجــی∧
گەڕامەوە ماڵەوە هیچ ئارەزووی خواردنم نەبوو لە هۆڵەکە دانیشتبووم دەنگی دەرگا هات چووم دەرگاکەم کردەوە خاتوون یون بوو

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now