Part 4

36 10 2
                                    


∧هــێجــی∧

لەنێو جێگاکەم خەوتبووم هێواش هێواش لەگەڵ تیشکی خۆرەکە بە ئاگا دەهاتم ئازارێکی زۆرم هەبوو دوێنێ شەوم بیر هاتەوە ئەو دڕندە زۆر ئازاری دام سەیری تەنیشت خۆمم کرد خەوتبوو بەزۆر هەڵسامەوە چوومە گەرماو ئاوەکەم بەردایەوەو لە ژێر ئاوە گەرمەکە وەستابووم دوای گەرماوێکی درێژ ڕۆبەکەم لەبەر کرد و دەرگایی گەرماوەکەم کردەوە بەڵام زۆر ترسام وەک جنۆکە لەبەردەمم وەستابوو

"دیارە دەژیت وەم زانی مردویت"
یوونگی بە بێزاری وتی

"ئاهـ منت ترساند چیبووە بەم بەیانیە منت بۆچیە"
وتم بە بێزاری

"وەرە خوارەوە نان بخۆ"
یوونگی بە ساردی وتی و ڕۆشت

"گەمژەی نەفام"
خۆم گۆڕی و قژم وشک کردەوەو چوومە خوارەوە بۆ چێشتخانە سەیرم کرد نانی بەیانی ئامادە کردوەو کۆتا قاپی لەسەر سفرەکە دانا

"من ئامادەم دەکرد"
وتم بە شەرمەزاری

"تۆ بتکردایە ئێوارە تەواو دەبیت وە خەمت نەبێت هەموو بەیانیەک دەیکەیت خۆ بەنیاز نیت وەک شاژن من خواردت بۆ ئامادە بکەم"
یوونگی بە ساردی وتی و دانیشت

"ئم هم"
تەنها توانیم ئەوە بڵێم زۆر دڵم شکا بەڕاستی چ پێویستی دەکرد بەو شێوەیە بە ڕەقی قسەبکات نەیدەتوانی بە شێوەیەکی جوانتر بیڵێت تەنانەت ئارەزووی خواردنیشم نەما
کەمێکم خوارد و سفرەکەم کۆکردەوە خۆم ئامادە کرد بۆ زانکۆ بەڵێ لە کۆتاییدا قوتابخانەم تەواو کرد و ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی زانکۆمە لە بەشی دکتۆری وەرگیراوم هەر وەک دایکم

∧یــوونگی∧

دوای نانی بەیانی چووم بۆ کۆمپانیا کارەکانم تەواو کرد و مینا پەیوەندی کرد وتی دەیەوێت بمبینێت نازانم چیدەوێت ئەمەش لە شوێنێکی کەمێک چۆڵ بووین لە کۆتاییدا هات

"سڵاو گیانەکەم"
مینا وتی و یوونگی لە باوەش گرت

"سڵاو بەخێربێیت"
یوونگی وتی و لە باوەشی گرتەوە

"سپاس ئازیزم چۆنیت"
مینا وتی و دانیشت لە تەنیشتی

"باش نیم بەڕاستی"
یوونگی بە بێزاری وتی

"بۆچی چیبووە"
مینا پرسی

"ئەو کچە زۆر بێزارکەرە تەنانەت بەیانی خۆم نانی بەیانی ئامادە کرد"
یوونگی وتی

"ئێ فێری بکە بەیانیان زوو هەڵسێت"
مینا وتی

"بێگومان خۆ من هەموو بەیانیەک نانی بۆ ئامادە ناکەم"
یوونگی وتی

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now