Part 5

47 14 4
                                    


∧هــێجــی∧

تیشکی خۆرەکە دەیدا لە ڕوخسارم وای کرد لەخەو هەڵسم بە بێزاری سەیری سەخفی ژوورەکەم دەکرد دواتر سەیری یوونگیم کرد وەک پشیلە خەوتووە هەڵسام ڕوخسارم شۆرد و خۆم گۆڕی چوومە خوارەوە نانی بەیانیم ئامادە کرد ویستم بڕۆم یوونگی لەخەو هەڵسێنم بەڵام دوێنێم بیر هاتەوە کە هەڵمساند چەند بە ناشرینی ڕەفتاری کرد و چۆن قسەی ناخۆشی پێوتم بۆ ئەوەی ببێت بە وانەیەک بۆی چوومە دەرەوە لە ماڵ بەرەو زانکۆ بەڕێکەوتم

∧یــوونــگــی∧
بە هێواشی چاوەکانم کردەوە لەخەو هەڵسام سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر 9:47 خولەک بوو بەنەفرەت بێت بۆچی ئەو کچە خەبەری نەکردومەتەوە سەیرم کرد لە تەنیشتم نیە واتە هەڵساوە بەڵام منی خەبەر نەکردۆتەوە بە ماڵەکەیا دەگەڕام بەڵام لە هیچ شوێنێک نەبوو ئەو کچە لە چ دۆزەخێکە بەنەفرەت بێت چوومە چێشتخانە نانی بەیانی ئامادە کرابوو کەمێکم خوارد و خۆم گۆڕی بە پەلە چووم بۆ کۆمپانیا هەر پەیوەندیم پێوە دەکرد بەڵام وەڵامی نەبوو

"دەی وەڵام بدەوە"
کاتێک بۆ جاری 8 پەیوەندی پێوە کرد

"بەنەفرەت بیت لەکوێیت"
وتی کاتێک پەیوەندیەکەی داخست
دوای کەمێک پەیوەندیەکی بۆهات بەپەلە هەڵی گرت

"هێجی لەکوێیت بۆچی وەڵامی پەیوەندیەکانم نادەیتەوە هاا"
یوونگی بەپەلە وتی بێ ئەوەی سەیری ناوی پەیوەندیەکە بکات

"ئۆوو بەڕێر یوونگی چیە زۆر خەمی ئەوتە"
کچێک وتی

"یونا ئەوە تۆیت"
یوونگی وتی کاتێک سەیری ناوی کەسەکەی کرد

"بەڵێ منم بەڵام دیارە چاوەڕێی پەیوەندی کەسێکی تر بوویت"
یونا وتی بە گلەییەوە

"قسە بێمانا مەکە"
یوونگی وتی بە بێزاری

"واتە ئێستە قسەکانم بوون بە بێمانا"
یونا وتی

"یونا بۆچی پەیوەندیت کرد"
یوونگی وتی

"دیارە بیرت چووە پارەم بۆ بنێریت ئەم بەیانیە خاوەن قەرزەکان هاتنە سەرماڵەکەم خەریکبوو دەرم بکەن"
یونا وتی

"مانگی پێشتر هەموو قەرزەکانم دایتەوە"
یوونگی وتی

"ئازیزم واتە من لە مانگی پێشترەوە پێویستم بە هیچ نەبووە"
وتی بە توانجەوە

"یونا تۆ ئەو هەموو پارەیە بۆچی سەرف دەکەیت تۆ موچەت هەیە هێشتا بەشت ناکات"
یوونگی وتی

"چیە لەوەتەی هاوسەرگیریت کردوە گلەی دەکەیت لە هەمووشتێکم واتە چیتر ناتەوێت پارەم پێبدەیت"
یونا وتی

"مەبەستم ئەوە نیە بەڵام ئەم هەموو پارەیە چۆن سەرف دەکەیت تەنانەت موچەت هەیە ئیتر بۆچی بەشت ناکات"
یوونگی وتی

"باشە تێگەشتم ناتەوێ بۆم بنێری سپاس خوات لەگەڵ"
وتی و دایخست

"بەنەفرت بیت....سکرتێر"
هاواری کرد

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now