Part 19

32 7 0
                                    


∧هـێـجـی∧
چوومە ژوورەکەم دەرگاکەم داخست و قاچەکانم لە باوەش گرت و گریام وەک منداڵێک بە کوڵ دەگریام
هەر وەک ئەو منداڵەی داوای یاری لە دایکی دەکات بەڵام دایکی بۆی ناکرێ
خۆزگە هەر ئەو منداڵە دەبووم
خۆزگە تەنها بۆ یاری دەگریام نەک بۆحاڵی خۆم
لە بێچارەییمدا لە سوچێکی ئەم ژوورە دەگریم نازانم چی بکەم هیچ چارەیەکم نیە هیچ دەرگاکەی نیە هیچ کەسێک نییە هانای بۆ ببەم ئەوەی
هەمە و نیمە یوونگیە بەڵێ!ئەو ڕاستیەیی
وەک ژەهر تاڵە قبووڵم کردووە
تاکە هیوا و ئاواتم خوێندنەکەم بوو بەڵام ئەویش نەما دەمویست ببم بە پزیشک هەر وەک دایکم سەرکەوتوو بم بەڵام نەبوو
دیارە چارەنووسی من وەک ئـۆقـیـانـووسـی ڕەش
هیچ ڕووناکیەکی تێدا نیە
دایکە باوکە بۆچی منتان بەجێهێشت
بۆچی منتان ڕادەستی یوونگی کرد زۆر ئازارم دەدات هەموو خۆشیەکانی ژیانم دەبات
من شایەنی ئەوە نیم بۆچی لە من تێناگات هاوسەرگیریم لەگەڵ پیاوێک کرد تەنانەت نەمدەناسی وەک ئیزڕائیل هاتە ژیانم و هەموو خۆشیەکانی کێشایە دەرەوە وەک ڕۆحە باشەکان
دەستدرێژی کرایە سەرم دووگیان بووم منداڵەکەم لەبارچوو لێیاندام بەند کرام برسی کرام لە شوێنێکی تاریک وەک قەبر زیندانی کرام
تاکە هیوام خوێندنەکەم بوو یوونگی ئەوەشی لێبردم تەنها ڕۆحم ماوە وەرە و ئەوەش ببە
ڕۆحم؟؟هــ تەنها ئەوە ماوە هەست ناکەم یوونگی ئەوە ببات بۆیە خۆم ئەوە دەکەم

هێجی هەڵسا و چووە دەستشۆرەکە ئاوێنەیەکی بچووکی هەڵگرت و شکاندی پارچەیەک شووشەی هەڵگرتوو چووە نێو بانیۆکە هێزی خۆی کۆکردەوەو دەماری دەستی بڕی ئاوەکە بە خوێنی خۆی سوور بوو
***************************

∧یـوونـگـی∧
دووای ئەوەی شەڕێکم لەگەڵ هێجی کرد ئیتر نەمبینیەوە چووە سەرەوە هەرخۆی ئێمە کەی ڕۆژێکمان تێپەڕاندووە بێ شەڕ و کێشە
نانی بەیانیم خوارد ویستم بڕۆمە سەرەوە بزانم چیدەکات پەیوەندیەکم بۆهات یونا بوو
من ئەم ماوەیە بە تەواوەتی یونام لەبیر کردووە

"بەڵێ یونا"
یوونگی وتی و تەلەفونەکەی هەڵگرت

"ئازیزم!چۆنیت گیانەکەم"
یونا وتی

"باشم تۆ چۆنیت"
یوونگی وتی بە بێزاری

"گوێم لە دەنگی تۆ بوو من و کچەکەم زۆر باشبووین"
یونا وتی

"کچ؟تۆ ڕۆشتی بۆ پشکنینی ڕەگەزی منداڵەکە"
یوونگی وتی بە شپرزەیی

"بەڵێ ئازیزم"
یونا وتی

"بۆچی من ئاگادار نیم"
یوونگی وتی کەمێک بە تووڕەیی

"تۆ لە نەخۆشخانە بوویت نەمویست بێزارت بکەم"
یونا وتی

"بێزارکردنی چی دەبوایە چاوەڕێ بکەیت تا من لە نەخۆشخانە دەدەچووم"
یوونگی وتی بە تووڕەیی

"ئازیزم ئێستە واز لەو بابەتە بێنە من دەمەوێت بێمەوە ماڵەوە زۆر بێزارم لێرە"
یونا وتی

≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽Where stories live. Discover now