∧یـونــا∧لەگەڵ بەڕێز مین و خاتوون یون گەڕامەوە ماڵەوە ڕاستەوخۆ چوومە ژوورەکەم گەرماوێکم کرد و جلی ماڵەوەم لەبەرکرد کەمێک دانیشتم دواتر چوومە دەرەوە بە هێواشی بەرەو ژووری کارکردنی بەڕێز مین ڕۆشتم چوومە ژوورەکەی سەیری سەر مێزەکەم کرد کۆمەڵێک فایلی لێبوو بەڵام ئەوە نەبوو کە دەمویست سەیری هەموو چەکمەجەکانم کرد دووبارە دیار نەبوو ئەم پیرە پیاوە لەکوێی داناوە
سەیری ڕەفەی کتێبەکانم کرد چەند فایلێکی لێبوو باسی کارەکانی دوو مانگ پێش ئێستای دەکرد ئەوەم هێنا دووبارە دەگەڕام قاسەیەکم بینی داخرابوو چەند کلیلێکی سەر مێزەکەم تاقکردەوە بەڵام نەکرایەوە کلیلێکی ترم هەگرت بەڵێ خۆیەتی
قاسەکە کرایەوە سەیری فایلەکانم کرد
بەڵێ ئەمە ڕێک خۆیەتی فایلەکانم هەڵگرت ویستم قاسەکە دابخەم بەڵام سی دیەک و فلاشێکم بینی بەپەرۆش بووم سەیری بکەم دەبێت چ شتێکی تیابێت بۆچی لە نێو ئەم قاسەیە هەڵیگرتووە
بەپەلە چوومە دەرەوە بە هێواشی بەڕێکەوتم بۆ ژوورەکەی خۆم زۆر دەترسام کەسێک بمبینێت
لەکۆتاییدا گەشتم بە ژوورەکەم لە ترسا دەرگاکەم کلیل کرد لەسەر بێدەکە دانیشتم سەیری فایلەکانم دەکرد وێنەیەکی فایلەکانم گرت و ناردم بۆ فلێکس دواتر کۆمپیتەرەکەم هێنا سی دیەکەم کار پێکرد بەڵام ئەوەی بینیم شۆکی کرد*******************************
∧یــوونــگــی∧
چاوەکانم کردەوە هێجیم بینی خەریکی کۆکردنەوەی شتەکان بوو سەیری کردم
"بەیانی باش"
هێجی وتی"بەیانی باش کاتژمێر چەندە"
یوونگی وتی و دانیشت"کاتژمێر 9:23 خولەکە دکتۆر کەمێک پێش ئێستا هات وتی حاڵت باشە کەمێکی تر دەردەچین"
هێجی وتی"زۆر باشە لە کۆتاییدا لێرە ڕزگارم دەبێت"
یوونگی وتی"ئەوە نانی بەیانی بیخۆ دواتر دەڕۆین"
هێجی وتی و سینیەکی پڕ خواردنێ لەبەردەم یوونگی دانا"باشە"
یوونگی وتی و دەستی کرد بە نانخواردن*****************************
"بەیانی باش"
یونا وتی و هاتە سەر سفرەکە"بەیانی باش"
بەڕێز مین وتی"ئەمڕۆ دەڕۆم سەردانی یوونگی دەکەم"
خاتوون یون وتی"من ناتوانم بێم"
یونا وتی"بۆچی"
خاتوون یون وتی"ئەمڕۆ پێویستە بڕۆمە لای دکتۆر پشکنینی 6 مانگی دووگیانیم دەکەم"
یونا وتی"با یوونگی لە نەخۆشخانە بێتە دەرەوە دواتر بڕۆن"
خاتوون یون وتی"نامەوێت یوونگی ماندوو ببێت خۆم دەڕۆم"
یونا وتی"هەرخۆی یوونگی تا ماوەیەک ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بڕوات تۆ بڕۆ پشکنینەکەت دوامەخە"
بەڕێز مین وتی

YOU ARE READING
≼ئــۆقــیــانــووسـی ڕەش≽
Fantasyپـــــاڕک هێجی دەمــویســت ژیـانـت وەک چــاوەکانـت بــکـەم بـە ئــۆقـــــیــانــــووسـی ڕەش∙∙∙∙≫ بــەڵــام لــەنـــێو ئـــــۆقــیـــانـــووســی چـــــــاوەکــــانــت ئــەشــقـــم دۆزیــیەوە∙∙∙∙≫ ژانەر/خــۆشەویستی،غەمگین،هەستبزوێن،