ڕۆژێکی خۆش و بێ کێشە لە شانشینێکدا ئەڕوا کە دیارە بەهۆی پاشاکەیانەوە خەڵکەکەی بەتەواوی
دڵخۆشن و هەر کێشەیەکیان هەبێت
ئەڕۆن بۆ لای ئەو و بێگومان ئەویش دڵی خەڵکەکەی ناشکێنێ و بۆیان ئەکاتکوڕێکی ماندوو لەسەر جێگەکەیدا خەوتووە کە بەهۆی زۆر کارکردنەوە
بەتەواوی ناتوانێ بخەوێ ئەو خێزانێکی بچوکی هەیە و گەورەی ماڵی نیە تاوەکو
بتوانێ لەبڕی ئەو کارەکان بکا بۆیە پێویستە خۆی بژێوی ژیانی بۆ خۆی و دایک و خوشکە بچوکەکەی دابین بکات
ئەو تەواوی ڕۆژەکە کار دەکا بۆ ئەوەی بتوانێ پارویەک نان بۆ ماڵەوە بکڕێ
گەرچی کە ناتوانێ پارەیەکی زۆریش بهێنێتەوە بەڵام ناچارە و پێویستە ژیان بگوزەرێنێ...نزیکی خۆرهەڵاتن بوو کاتێک دایکی هاتە ژوورەوە بۆ لای چووخ.جۆنگ: "کوڕم گیانەکەم...دەی هەڵسە بۆ کارەکەت دوا دەکەوی"
بە میهرەبانیەوە گوتی کاتێک دەستی بە سەریدا ئەهێنا
ئەویش کەمێک خۆی جوڵاند و چاوەکانی کردەوە و سەیری دایکی کردهۆسیۆک: "بە چاوان ئەمر دەکەی"
بەبزەوە گوتیخ.جۆنگ: "دەی هەڵسە گیانەکەم تاوەکو دووبارە خاوەن کارەکەت لێت توڕە نەبووە"
بەبزەوە گوتیهۆسیۆک: "دایکە"
بەهەمان شێوە گوتیخ.جۆنگ: "بڵێ کوڕم"
هۆسیۆک: "ئەبێت ڕۆژێک بێت و بتوانم بەتەواوی ژیانتان خۆش بکەم"
خ.جۆنگ: "ئەوە چ قسەیەکە...تۆ بۆ ئێمە هەموو شتێکی...تەنیا تۆ لەم ژیانە دڵخۆشم دەکا"
بەهێمنیەوە گوتی و دوای ئەم قسەیە کچێکی بچکۆڵانە لەگەڵ بوکە پەمەییەکەی دەستی بە ڕاکردنەوە دەرگاکەی کردەوە و هاتە ژوورەوەهایرین: "ئۆپااااا"
بەهاوارەوە گوتی و خۆی هەڵدایە سەر سکی براکەیهۆسیۆک: "ئۆهــ دووبارە هاروهاج هاتەوە"
گوتی و هێناییە باوەشی خۆیهایرین: "بێگومان من هەموو کاتێک لێرە دەبم و تۆ بێزار دەکەم"
بەکیوتیەوە گوتیهۆسیۆک: "سەیر سەیر لەبڕی ئەوەی پێم بڵێی ئۆپا بەیانی باش...شەو باش خەوتی...پێویستت بەهیچ نیە...ئەم قسانەم پێدەڵێی"
بەتوڕەییەکەی کیوتەوە گوتیهایرین: "کەواتە بۆچی تۆ نایێیت و پێم بڵێی بەیانی باش"
بەهەمان شێوە گوتی و سەیری کردهۆسیۆک: "بێگومان من لەتۆ گەورەترم پێویستە ڕێزم بگری"
بەفیزەوە گوتیهایرین: "منیش لەتۆ بچوکترم پێویستە قەدرم بگری"
ئەویش بەفیزەوە گوتیهۆسیۆک: "سەیری ئەم زمان درێژە ئا بوەستە بۆم"
دوای ئەم قسەیە دەستی کرد بەختوکەدانی کە وای کرد بەدەنگی بەرز پێبکەنێ لەهەمان کاتیشدا خۆی و دایکیشی پێبکەننخ.جۆنگ: "کوڕم سکی دێشێ وای لێمەکە هەم تۆش پێویستە بڕۆیت بۆ سەر کارەکەت دەی دەی هەڵسن"
گوتی و هۆسیۆک وازی لە هایرین هێنا
YOU ARE READING
Kingdom Of My Heart
Fantasyپاشای شانشین و کوڕێکی هەژار خۆشەویستی نێوانیان تا چەند ئەبێت و چیڕوودەدا لەنێوانیان...لەوانەیە ڕێگریان هەبێ بەڵام زاڵ ئەبن...لەوانەیە ڕقیان زۆر بێ بەڵام گوێی پێنادەن:) بردنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە⚠ #Vhope #Love #Top: Taeyhung #Bottom: Hoseok