Part 18

295 66 6
                                    


بەیانی

هەمووان هەڵسان لەخەو بۆ سەر کارەکانیان بەڕێکەوتن...هەرکەسێک و ڕۆیشت بۆ ئەوەی کاری ئەمڕۆی تەواو بکات...کرێکارەکان تەنیا ڕۆژێکیان ماوە بڕیارە کە دوو ڕۆژیتر بەتەواوی لەنێو کۆشکدا بڕۆن...بۆیە ئەمڕۆ بە دڵخۆشیەوە هەڵسانەوە وەکو هەموو ڕۆژێک ڕۆتینی بەیانیانیان کرد و ڕۆیشتن بۆ خواردنی نانی بەیانی

هۆسیۆک بەهەمان شێوە دڵخۆش بوو بەوەی دوای چەند ڕۆژێکی تر ئەتوانێ بچێتەوە لای خێزانەکەی و بیانبینێتەوە

ڕۆتینی بەیانیانی کرد و بەڕێکەوت بۆ خواردنی نانی بەیانی...بەهەمان شێوە خواردنەکانی وەرگرت و لە شوێنێکدا دانیشت و دەستی کرد بە خواردن

بەڵام لەناکاو کەسێک لەدواوە دەستی لەسەر شانەکانی دانا و وایکرد سەرنجی بکەوێتە سەر

نامجون: "بەیانی باش"
بەئاساییەوە گوتی
هۆسیۆک هەڵسایەوە و ڕێزی نواند

هۆسیۆک: "بەیانی باش هیۆنگ"
بەهەمان شێوە گوتی

نامجون: "چۆنی ئەمڕۆ کارت زۆرە"

هۆسیۆک: "سوپاس هیۆنگ وە نەخێر هەر خۆی کارەکان کەم ماون بە زوترین کات تەواو ئەبێت"

نامجون: "ئۆهـ باشە کەواتە...وە شتێکی تر"

هۆسیۆک: "چی هەیە؟"

نامجون: "خاوەنشکۆ بانگی تۆی کردووە"
هۆسیۆک چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە
ئاخر خاوەنکشۆ چ کارێکی بە هۆسیۆک هەیە...بۆچی بانگی ئەکات...ئایا شتێک ڕویداوە یاخود شتێکی کردووە
بەهەمان شێوە نامجونیش سەرەتا سەرسام بوو بەوەی خاوەنشکۆ داوای ئەوی کرد

هۆسیۆک: "مـ من"
بەشۆکەوە گوتی

نامجون: "بەڵێ هەر بەڕاستی منیش زۆر سەرسام بووم کاتێک داوای تۆی کرد بەڵام نازانم بۆ چ شتێکە"

هۆسیۆک: "بـ بەڵام خۆ من هیچ شتێکم نەکردووە"
بەهەمان شێوە گوتی

نامجون: "نازانم هۆسیۆک...دەی با بڕۆین"
گوتی و ویستی بڕوا

هۆسیۆک: "ئێستا!!!!"
بەهەمان شێوە گوتی

نامجون: "بەڵێ گوتی کە ئێستاکە بێت بکیە دەی خێرا با دوا نەکەوین...ئەو ڕقی لە دواکەوتنە"
گوتی سەرەتا خۆی ڕۆیشت هۆسیۆکیش دوای ئەو بەڕێکەوت بۆ نێو کۆشک
گەیشتنە بەردەم ژووری کارکردنی تای کە ژوورێکی جیا بوو لەژوورەکەی خۆی و خەریکی کارەکانی خۆی بوو

پاسەوانەکانی بەر دەرگا ڕاستەوخۆ ڕێگەیاندا کە بڕۆین بەهۆی ئەوەی کە نامجونی لەگەڵدا بوو

نامجون لە دەرگای داو دوای مۆڵەت وەرگرتنی تای ڕۆیشتنە ژوورەوە و ڕێزیان نواند

هۆسیۆک لە دواوەی نامجونەوە وەستابوو سەری هێنابویە خوارەوە
شڵەژاو بوو نەیدەزانی چی بکات

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now