Part 31

316 67 23
                                    


نامجون بەخێرایی و هەناسە تەنگیەوە هاتە ژوورەوە

نامجون: "خاوەنشکۆ"
گوتی و لەوێدا وەستا

تای: "چیبووە؟"
بەنیگەرانیەوە گوتی

نامجون: "هـ هۆسیۆک"
تای کەمێک وەستا و دواتر بەخێرایی خواردنەکانی لادا و بەکەمێک شەلەوە ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی هۆسیۆک

دەرگای ژوورەکەی کردەوە لە کاتێکدا دڵی دەلەرزی و ئەترسا

ڕۆیشتە ژوورەوە ڕاستەوخۆ سەیری هۆسیۆکی کرد بەشۆکەوە لەوێدا وەستا

کاتێک بینی هەموویان لەدەوری کۆبونەتەوە و هۆسیۆک چاوەکانی کردۆتەوە

بە هاتنی کەسێک لای کردەوە و سەیری تای کرد

بەخێرایی ویستی هەڵسێتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی تازە بەهۆش خۆی هاتۆتەوە نەیتوانی بجوڵێ

جیمین: "هۆسیۆک بوەستە ناکرێت هەڵسیەوە"
بەنیگەرانیەوە گوتی کاتێک ڕۆیشتە لای

تای دڵی هێمن بویەوە و بەهێواشی ڕۆیشتە لای لەکاتێکدا هۆسیۆک زۆر شەرمی ئەکرد لەوەی بەمشێوەیە لە بەردەم چاوەکانیدا پاڵکەوتووە

خ.جۆنگ: "خاوەنشکۆ بەخێربێی"
بەبزەوە گوتی و هەڵسایەوە

تای: "سوپاس"
ئەویش بەهەمان شێوە بزەی کرد و چاوەکانی کردەوە سەر هۆسیۆک

هۆسیۆک: "ئێ ببورە خاوەنشکۆ لەوەی بەمشێوەیەم"
بەشەرمەزاریەوە گوتی و نەیدەتوانی سەیری بکات

تای: "کێشە نیە تۆ بەسەلامەتی بمێنەوە"
بەهەمان شێوە گوتی
هۆسیۆک خەریک بوو لەشوێنی خۆیدا بتوێتەوە لەکاتێکدا جیمین لەژێرەوە بە بزەیەکی شەیتانی سەیری دەکا

دکتۆر: "وا باشترە ژوورەکە چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی بتوانێ پشوو بدا و باشتر بێتەوە...وە خواردنی باشی پێبدەن و خۆشم ڕۆژانە دێم بۆ ئەوەی برینەکانی پاک بکەمەوە"
بەبزەوە گوتی

خ.جۆنگ: "زۆر سوپاس دکتۆر"
بەهەمان شێوە گوتی و دکتۆرەکە ڕۆیشتە دەرەوە

هایرین: "ئۆپا تۆ باشبەوە ئەوکاتە بەیەکەوە ئەگەڕێینەوە...من ئێستاکە زۆر بەباشی دەخوێنم و یاری زۆرم هەیە کە ئۆپا جیمین بۆی کڕیوم"
بەکیوتیەوە گوتی کاتێک ڕۆیشتە لای

هۆسیۆک: "ئافەرین بۆ تۆ گیانەکەم"
بەبزەوە گوتی و دەستی بەسەریا ئەهێنا

نامجون: "باشە کەواتە وا پێویست دەکات کە ئێستاکە بڕۆین"

جۆنگکوک: "بەڵێ با بهێڵین پشوو بدات دواتر قسەی لەگەڵدا بکەن"
بەهەمان شێوە گوتی دوای ئەوەی هەمووان ڕۆیشتنە دەرەوە جیمین دەستی هایرینی گرت و ڕۆیشت بێجگە لە تای و خ.جۆنگ

خ.جۆنگ: "کوڕم من کەمێک ئەڕۆمە ماڵەوە و چەند ڕۆژێکە نەڕۆیشتومەتەوە کەمێکی تر دەگەڕێمەوە"
بەبزەوە گوتی و سەیری هۆسیۆکی کرد

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now