Part 27

287 68 17
                                    


تای: "بە نەفرەت بن!!!"
بەهاوارەوە گوتی
کاتێک پەسەوانەکان گەڕانەوە و ئەم هەواڵەیان بە تایدا بەڕادەیەکی زۆر توڕە بوو و جڵەوی خۆی لەدەستدا

تای: "من چیم پێگوتن ها...پێمبڵێن ئێستاکە من چی لە ئێوە بکەم"
بەهەمان شێوە گوتی ولە کاتێکدا چاوەکانی سور ببونەوە بەهۆی توڕەیەوە

پاسەوان: "خـ خاوەنشکۆ ئێمە نەمانتوانی بەوان بگەین"

تای: "بۆچی ها...ئێوە وەکو ئەوان ئەسپەکانتان پێنەبوو...یاخود شمشێرتان پێنەبوو ها"
بەهەمان شێوە گوتی
لەوکاتەی پاسەوانەکان گەڕاونەتەوە بەهۆی ترسەوە جەستەیان ئەلەرزی و نەیاندەزانی چی بکەن

نامجون: "خاوەنشکۆ ئەتوانین بەدوایاندا بگەڕێین و بیاندۆزینەوە...لەوانەیە بەر لە ئەوە چەودێریان کردبێت و زانیبێتیان کە ئەچێت بۆ دەرەوە بۆیە ڕاستەوخۆ پلانەکەیان جێبەجێ کردووە"
گوتی لە کاتێدا نامجونیش لەلایانەوە بوو هەوڵی ئارام کردنەوەی تای ئەدا

تای: "چ نەفرەتیەک ئەم کارەی کردووە؟
ئەسڵەن گەر دوژمنی منیش بێت چ پەیوەندیەکی بە ئەوەوە هەیە؟"
گوتی و دەستی بە سەریەوە گرت

تای: "چی دەربارەی ئەو پاسەوانانەی بەدوایاندا ڕۆیشتبوون؟"

نامجون: "خاوەنشکۆ هەموویان کوژراون"
تای بەهۆی توڕەییەوە چاوەکانی داخست دەمارەکانی جەستەی بە تەواوی بەدیار کەوتبوون

لەناکاو شمشێرەکەی دەرهێنا و لە ملی ئەو پاسەوانەیدا کە نەیتوانی هۆسیۆک بگەڕێنێتەوە

هەموویان شۆک بوون بەم کارەی خاوەنشکۆ ئەو زۆر زۆر بەکەمی کەسێک ئەکوژێت یاخود هیچ کەسێکی نەکوشتووە تاکو ئێستا

بەڵام ئەم کارە بەتەواوی دەستی بەسەردا گرتووە تەنانەت لە ئێستادا ئامادەیە هەموو ئەو کەسانەی کۆشک بکوژێ بۆ پاراستنی خۆشەویستەکەی

نامجون: "خاوەنشکۆ تکایە ئارام بەرەوە
دڵنیابە لەوەی هەموو شتێک باش ئەبێت"
بەخێرایی گوتی و نەیدەویست بەهۆی ئەمەوە کەسی تر بکوژرێت
لەکاتێکدا پاسەوانەکانی تر ڕوحیان لەنێو دەستیاندا بوو ئەترسان لەوەی لەهەر کاتێکدا بێت خاوەنشکۆ ئەوانیش بکوژێت

تای:"هەرئێستا هەمووتان ئەڕۆن و بەدوایدا ئەگەڕێن...گەر هیچ شتێک دەربارەی ئەوم بۆ نەهێنن دڵنیابن لەوەی هەمووتان بەیەکجاری ئەکوژم"
بەتوڕەییەوە گوتی

پاسەوانەکان: "بەسەرچاو خاوەنشکۆ"
هەموویان بەیەکەوە گوتیان و ڕاستەوخۆ لەوێدا ڕۆیشتنە دەرەوە
_

_

_

جیمین زۆر بە شڵەژاویەوە لەکۆشکەکەدا هاتوچۆی دەکرد و لەهەمان کاتیشدا بەردەوام فرمێسکی ئەڕشت

جۆنگکوک لەکاتێکدا بەوێدا تێپەڕبوو کاتێک جیمینی بینی سەرسام بوو

جۆنگکوک: "جیمین تۆ چیدەکەیت لێرە؟
بوەستە تۆ بۆچی دەگری؟"
بە سەرسامیەوە گوتی

Kingdom Of My HeartOnde histórias criam vida. Descubra agora