Part 25

308 73 15
                                    


نزیکی ئێواره بوو هۆسیۆک بەخێرایی بە ڕێگاوەبوو بۆ کۆشک ئەو بەهۆی قسەکردن لەگەڵ خێزانەکەی و جیمین ئاگاداری کات نەما بۆیە لە ئێستا خەریکە خۆر ئاوا دەبێت بەڵام ئەو هێشتاکە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە لەهەمان کاتیشدا بارانێکی بەخوڕ دەبارێ کە بەهۆیەوە جلەکانی وە قژی بەتەواوی تەڕ بوبوون

گەیشتە لای دەرگای کۆشک و بەخێرایی ڕۆیشتە ژوورەوە لەو کاتەدا جین لەبەردەم دەرگای ژوورەوەی کۆشک وەستابوو بەنیگەرانیەوە چاوەڕێی هۆسیۆکی ئەکرد کاتێک ئەوی بینی بەخێرایی ڕۆیشتە لای

جین: "هۆسیۆک تۆ بۆچی وا درەنگ گەڕایتەوە ئەسڵەن سەیری خۆت کردووە چۆن تەڕبووی"
بەکەمێک توڕەییەوە گوتی بەهۆی ئەوەی زۆر چاوەڕێی کردووە و وایزانیوە شتێکی بەسەرهاتووە

هۆسیۆک: "ئایش نەخێر هیۆنگ تەنیا من ئاگاداری کات نەمام وە بەهۆی ئەمەشەوە دواکەوتم"

جین: "دەی دەی خێرا وەرە ژوورەوە تاوەکو نەخۆش نەکەوتووی"
گوتی و دوای ئەوە جین بەخێرایی هۆسیۆک بردە ژوورەکەی خۆی و ڕاستەوخۆ پێی گوت کە بچێت جلەکانی بگۆڕێت

دوای کەمێک هۆسیۆک هاتە دەرەوە و جین ڕۆیشت خاولیێکی هێنا و بە هێمنی قژی وشک ئەکردەوە

هۆسیۆک: "سوپاس هیۆنگ"
بەبزەوە گوتی

جین: "سوپاسی ناوێ گیانەکەم...دەی ئێستاکەش بڕۆ بۆ لای خاوەنشکۆ"

هۆسیۆک: "چی بۆچی دەبێت بڕۆم بۆ لای ئەو؟"
بەسەرسامیەوە گوتی

جین: "ئایش تۆ لەفەرمانی خاوەنشکۆ دەرچووی و درەنگ گەڕاویتەوە وە بەهۆی ئەمەشەوە پێویستە بڕۆیت بۆ لای خاوەنشکۆ تاوەکو داوای لێبوردنی لێبکەی"
بەبۆڵەوە گوتی

هۆسیۆک: "هیۆنگ تکایە ئێستاکە نا...
ئاهـ هیۆنگ من سەرم ئازارێکی زۆری هەیە ئایی"
بەدراماتیکیەوە گوتی بۆ ئەوەی جین وابزانێ کە نەخۆش کەوتووە و نەچێت

جین: "چی بۆچی...ئایش من پێم گوتی کە نەخۆش دەکەوی"

هۆسیۆک: "هیۆنگ تکایە من بەیانی ئەچم لەئێستادا ئەمەوێ پشوو بدەم"
بەشێوەیەکی نەخۆشی گوتی و لەکۆتایدا دەستی کرد بە کۆخە کۆخ کردن

جین: "باشە تەواو من بەئەو دەڵێم که نەخۆش کەوتووە و ناتوانێ بێت"

هۆسیۆک: "ئهم"
گوتی و خۆی کردە ژێر جێگاکەوە
دوای ئەوە جین ڕۆیشتە دەرەوە و هۆسیۆکیش سەیرێکی کرد و دوای ئەوە دووبارە پاڵکەوتەوە بۆ ئەوەی بخەوێ
_

_

_

تای لە ژووری کارکردنەکەیدا بوو
ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕێی ئەوەی دەکرد تاوەکو پاسەوانەکان بێن و پێی بڵێن هۆسیۆک گەڕاوەتەوە بەڵام هێشتا هیچ کەسێک نەهاتووە و بارانێکی زۆریش ئەبارێت کە ئەمەش زۆر نیگەرانی کردووە و بیری بۆ شتی خراپ ئەڕوا

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now