Part 8

274 66 3
                                    


دوای ئەوەی بەیەکەوە ڕۆیشتنە خانوەکە
تای جلە پاشایەتیەکەی لەبەر کردەوە و هۆسیۆک بەخێرایی بردی و شۆردی دوای کەمێک گەڕایەوە لەبەشی پشتەوەی خانوەکە جلەکانی هەڵواسی بەڵام ئەو نازانێت بەتەواوی جلی پاشایەتی چۆنە بۆیە نەیزانی کە ئەمە جلی پاشایەتیە هەرچەندە بیری کردەوە کەوا لەوانەیە لە خێزانێکی شاهانە بێت بەهۆی ئەوەی جلەکانی هی پلە بەرزەکانە...بەڵام گرینگی نەدا و ڕۆیشتە ژوورەوە بۆ لای تای

تای دوای ئەوەی هۆسیۆک ڕۆیشت چوو
ڕوخسار و ڤژی شۆرد و گەڕایەوە نێو
خانوەکە بەڵام هەرچەندێک گەڕا نەیتوانی خاولیێک بدۆزێتەوە وە لەو کاتەدا هۆسیۆک گەڕایەوە

هۆسیۆک: "من جلەکانتم لەدەرەوە بۆ هەڵواسی دوای چەند کاتژمێرێک وشک ئەبێتەوە و تا ئەوکاتە هیچ یەکێک لە کرێکارەکان ناگەڕێنەوە بۆیە بەر لەوەی ئەوان بێن وابزانم بەتەواوی وشک ئەبێتەوە ئەوکاتە تۆش ئەتوانی لەبەریان بکەیتەوە"
بەئاسایی گوتی و تای کەمێک سەرسام بوو بەوەی گە تاوەکو ئێستا نازانێ ئەو خاوەنشکۆیە تەنانەت بەبینینی جلەکانیش

هۆسیۆک: "تۆ بۆچی لێرەدا وەستاوی؟"
گوتی کاتێک تا هێشتاکە لەشوێنی خۆیدا وەستابوو

تای: "ئێ ئەوا من بەدوای خاولیێکدا ئەگەڕام بۆ قژم"
گوتی کاتێک هاتەوە سەر خۆی

هۆسیۆک: "ئۆهـ ببورە باشە من ئێستا پێتی ئەدەم...بەڵام تۆ ئەمانە بەکارئەهێنی واتە هی کەسێکی تر بێت"
گوتی کاتێک ڕۆیشتە لای جانتاکەی و خاولیێکی دەرهێنا

تای: "ئێهـ یانی ناچاریە"
گوتی و خاولیەکەی وەرگرت هۆسیۆک کەمێک دڵگران بوو بەم قسەیە بەڵام گرینگی پێنەدا و ڕۆیشتە لایەکی تر
هەرچەندە کە ئەو پاشایەکی باش بێت بۆۆ خەڵکەکەی بەڵام لە هەمان کاتیشدا هەموو کەسێک لایەنی خراپی هەیە بۆیە
ئەو لەوانەیە کاری باش بۆ خەڵکی بکات بەڵام لەهەمان کاتدا کەمێک پۆزاوی و خۆبەزلزانە

کاتێک تای بەتەواوی ڕوخساری پاک کردەوە هۆسیۆک هەستی کرد هەمان ئەو کەسەیە کە لە بازاڕەکەدا گوتی کە ئەوان لە شانشینێکی ترەوە هاتوون

هۆسیۆک: "دەتوانم پرسیارێک بکەم؟"
بەئاسایی گوتی

تای: "بیڵێ"
گوتی کاتێک بەردەوام بوو لەوشک کردنەوەی قژی

هۆسیۆک: "تۆ هەمان ئەو کەسە نی کە لە بازاڕەکەدا لەگەڵ دوو هاوڕێتا بوی و گوتتان لە شانشینێکی ترەوە هاتوین؟"
بەهەمان شێوە گوتی
تای کەمێک شڵەژا و نەیزانی چی بڵێت

تای: "ئێ...یانی ئێمە...واتە من و هاوڕێکانم بۆ هاتوینە ئێرە تاوەکو بۆخکمان کار بکەین و پارە وەربگرین بۆیە بڕیارماندا کە بێین و لەنێو کۆشکدا کار بکەین"
بەشڵەژانەوە گوتی و هیچ قسەیەکی بۆ نەئەهات

هۆسیۆک: "چۆن خاوەنکشۆ ڕاستەوخۆ خەڵکی شانشینی تر دەهێنێتە نێو کۆشک؟"

تای: "ئێ ئێمە هاوڕێیەکی ترمان هەبوو کە لێرەدا کاری دەکرد بۆیە ئێمەش بە ئەومان گوت ئەویش گوتیە خاوەنکشۆ کە ئەوان هاوڕێی منن و متمانەم پێیانە بۆیە ئەویش ئێمەی قبوڵکرد"
بەهەمان شێوە گوتی

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now