Part 12

271 65 7
                                    

Pov Hoseok

چاوەکانم کردەوە لە شوێنێکی تاریکدا بووم نەمئەزانی کوێیە و چیم بەسەرهاتووە...دوای کەمێک هەموو شتێکم بەبیر هاتەوە...هێواش هێواش فرمێسک لە چاوەکانم ئەهاتنە خوارەوە
هەموو جەستەم ئازاری هەیە...بۆچی وای لێکردم...تەنیا لەبەر ئەوەی ڕۆیشتم بۆ چێشتخانە ئەوە چ هەڵەیەکی تێدا
نەفرەت لە ژیانە...نەفرەت لەو کارەی کە من دەیکەم...هیچ شتێک بەمشێوەیە ناڕوا کە من ئەمەوێ...بەردەوام شتەکان پێچەوانەی خواستی من دەبن...دایکە
تکایە ئازارم هەیە...ئەترسم...تکایە وەرە بۆ لای کوڕەکەت...وەرە و ڕزگاری بکا

هۆسیۆک بەبێدەنگی فرمێسکەکانی ئەڕشت...هەم بەهۆی ئازاری جەستەی هەم بەهۆی ئەو ئازارە دەرونیانەی کە لە ئێستادا هەیەتی
دوای کەمێک دەرگاکە کرایەوە و پیاوێکی باڵا بەرز هاتە ژوورەوە

نامجون: "سڵاو"
بەهێمنیەوە گوتی

هیچ وەڵامێک نەبوو

نامجون: "ئەزانم لە ئێستادا ئازارت زۆرە بەڵام پێویستە کەمێک بەرگە بگری تاوەکو خاوەنشکۆ بڕیار ئەدات ئەوکات ئەتوانم برینەکانت چارە بکەم و خواردنت بۆ بێنم باشە؟"
بەهەمان شێوە گوتی
بەڵام دووبارە هۆسیۆک هیچ وەڵامێکی نەدایەوە تەنیا بەبێدەنگی چاوەکانی داخستبوو
دوای ئەوە نامجون هەڵسا و لاوێدا ڕۆیشتە دەرەوە و دووبارە هۆسیۆکی لەنێو ئەو هەموو ئازارەدا جێهێشت
_

_

_

نزیکی نیوەڕۆ بوو کاتێک تای خەریکی کارەکانی بوو و یونگی هاتە ژوورەوە و پێیگوت کە خوانی نیوەڕۆ ئامادەیە ئەویش دوای کەمێک هەڵسا و ڕۆیشت

شاژن و جۆنگکوک و لەوێدا بوون ئەویش ڕۆیشت و لەلایانەوە دانیشت

شاژن: "گەر تۆ هیچ کارێکت نەبێت ئەوا بەر لە ئێوارە ئەگەڕێمەوە"

تای: "بۆچی ئەمشەویش لێرەبوای"
بەئاساییەوە گوتی بەڵام لە ناخیدا زۆر دڵخۆش بوو بەوەی دەگەڕێتەوە

شاژن: "نەخێر منیش هەندێک کارم هەیە پێویستە بیانکەم بۆیە ئەبێت بگەڕێمەوە"

تای: "ئهم"

جۆنگکوک لەژێرەوە بزەیەکی کرد بەوەی کە ئیتر لێرە ئەڕوا و تاکو ماوەیەکی تر نایبینێتەوە...ڕاستە ئەو دایکی هەردوکیانە بەڵام تاوەکو ئێستا بۆ هیچ کامیان دایکایەتی نەکردووە...تەنیا لەوەتەی تای بوەتە پاشا کەمێک گرینگی پێئەدا و وە سەردانیەکانیشی تەنیا بۆ ئەوە نەک بۆ جۆنگکوک

دوای کەمێک جۆنگکوک و تای خواردنیان تەواو کرد و هەڵسان

هەردووکیان ڕۆیشتن بۆ باخچەکە
جۆنگکوک لەبەر ئەوەی کە تاکە شوێنە لەنێو کۆشک بچێت...تایش بۆ بینینی هۆسیۆک بەهۆی ئەوەی کە ئەمڕۆ نەهاتوەتە باخچەکە بۆیە نەیتوانیوە بیبینێت

هەردووکیان بەردەوام بوون لەوەی کە بەیەکەوە پیاسە بکەن...بەڵام تای بەردەوام چاوی ئەگەڕاند بە دەوروبەری جۆنگکوکیش تێبینی ئەوەی کردبوو کە لەوەتەی هاتونە بەردەوام چاو ئەگێڕێ

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now