هۆسیۆک دوای کەمێک گەڕایەوە نێو چێشتخانە و دەستی کردەوە بە کارەکانی...هەرچەندە زۆر دڵتەنگ بوو دەربارەی ئەوەی چی ئەگەر دووبارە
بیەوێت هێرشی بکاتەوە سەر و ئەمجارەیان بەتەواوی دەستدرێژی بکاتە سەربەهێواشی فرمێسکەکانی لە چاوەکانی کەوتنە خوارەوە
جین تێبینی کرد هۆسیۆک بێدەنگ و ماتە بۆیە ویستی کە لێی بپرسێ تاوەکو بزانێ کێشەی چیە
کاتێک ڕۆیشتە لای بینی کە دەگری سەرسام بوو لەکاتێکدا هۆسیۆک ئاگاداری بونی ئەو نەبوو
جین: "هۆسیۆک چیتە...بۆچی دەگری؟"
بەنیگەرانیەوە گوتی
هۆسیۆک کاتێک بەهۆش خۆی هاتەوە بە خێرایی فرمێسکەکانی سڕیهۆسیۆک: "هـ هیچ شتێک هیۆنگ...تەنیا بەهۆی پیازەکانەوەیە"
بە زەردەحەنەیەکی ساختەوە گوتی لە کاتێکدا خەریکی وردکردنی پیازەکانەوە بوو بەڵام لەهەمان کاتدا درۆی کردجین: "هۆسیۆک تۆ ئەمڕۆ حاڵت باش نیە پێم بڵێ گەر شتێک بووە...بەڵێن بێت بە پارێزراوی ئەیهێڵمەوە"
بەهێمنیەوە گوتیهۆسیۆک: "نەخێر هەروەکو گوتم هیچ شتێکی وا نیە"
بەهەمان شێوە گوتیجین: "باشە کەواتە ئاگاداری خۆتبە دەستەکانت نەبڕی"
گوتی و هۆسیۆک سەری بەبەڵێ جوڵاند و دوای ئەوە جین ڕۆیشتهۆسیۆکیش فرمێسکەکانی سڕی و و ڕۆیشتەوە سەر کارەکەی
__
_
جۆنگکوک لەکاتێکدا ڕۆیشتە نێو شانشین چاوەکانی تەنیا بەدوای کەسێکدا ئەگەڕا و هیوا خواز بوو کە بیبینێتەوە...لەهەمان کاتدا خەڵکەکە بە بینینی شازادە دڵخۆش بوون و بزەیان ئەکرد ئەویش بەهەمان شێوە بزەی بۆ ئەکردنەوە و سڵاوی لێئەکردن
جۆنگکوک: "ئۆف من ئێستا لەکوێ تۆ بدۆزمەوە"
بەبێزاریەوە گوتی کاتێک چاوەکانی ئەگێڕالەناکاو زەردەخەنەیەکی کەوتە سەر لێوەکانی کاتێک جیمینی بینی لە دوکانێکەوە خەریکی کاروبارەکانیەتی
بەنەرمە ڕاکردنێکەوە ڕۆیشتە لای
جۆنگکوک: "سڵاو"
بەبزەیەکی فراوانەوە گوتی
جیمین لای کردەوە کاتێک جۆنگکوکی بینی سەرسام بووجیمین: "ئۆهـ سڵاو"
بەسەرسامیەوە گوتی و چەمیەوەجۆنگکوک: "ئێهـ چۆنی؟"
بەهەمان شێوە گوتیجیمین: "ئمم باشم سوپاس تۆ چۆنی؟"
بەهەمان شێوە گوتیجۆنگکوک: "منیش باشم وە ئێستا باشتر بووم"
بەهەمان شێوە گوتیب.پارک: "جیمین کوڕم دەتوانی یارمەتیم بدەی؟"
بەکەمێک دەنگی بەرز گوتی لەکۆتایدا ڕۆیشته لایجیمین: "ئۆهـ باوکە ئێ پێویستە ئەمەت پێبناسێنم"
ب.پارک: "بیڵێ ئەم کوڕە جوانە کێیە؟"
بەبزەوە گوت
YOU ARE READING
Kingdom Of My Heart
Fantasyپاشای شانشین و کوڕێکی هەژار خۆشەویستی نێوانیان تا چەند ئەبێت و چیڕوودەدا لەنێوانیان...لەوانەیە ڕێگریان هەبێ بەڵام زاڵ ئەبن...لەوانەیە ڕقیان زۆر بێ بەڵام گوێی پێنادەن:) بردنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە⚠ #Vhope #Love #Top: Taeyhung #Bottom: Hoseok