Part 34

324 70 80
                                    

بەیانی

جۆنگکوک بەخێرایی بەئاگا هات و ڕۆتینی بەیانیانی کرد و ڕۆیشتە دەرەوە

ڕۆیشت بۆ ئەو ژوورەی چەند ڕۆژێکە جیمین تێیدا دەمێنێتەوە

بەهێواشی دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتە ژوورەوە

بینی کە جیمین هێشتاکە زۆر بەجوانی لەنێو خەوێکی قوڵدایە

بەهێواشی ڕۆیشتە نزیکی و سەرنجی دا تا ئەوەی دوای کەمێک بڕیاریدا بانگی بکا

جۆنگکوک: "جیمین"
بەهێمنیەوە گوتی لەکاتێکدا بزە لەسەر لێوەکانی بوو

بەڵام جیمین هیچ جوڵەیەکی نەکرد و هەر لەسەر شێوەی خۆی بوو

جۆنگکوک: "جیمین...جیمین دەی هەڵسە بەیانیە"
بەهەمان شێوە گوتی

جیمین کەمێک جوڵا و چاوەکانی کردەوە
بەڵام زۆر بەئاسایی سەیری کرد لە کاتێکدا دەستی لەنێو قژیایەتی

جیمین: "بۆچی ئەبێت تۆ هەمیشە لەنێو خەونەکانی مندا هەبی؟"
بەخەواڵویەوە گوتی

جۆنگکوک: "ههه بۆچی تۆ خەون بەمنەوە ئەبینی"
بەزەردەخەنەیەکی گەورەوە گوتی

جیمین: "ئمم نازانم بەڵام نامەوێت لەو خەونە هەڵسم"
بەهەمان شێوە گوتی و سەرینەکەی ژێر سەری لەباوەش گرت

جۆنگکوک بەپێکەنینێکی گەورەوە بۆ ماوەیەک وەستا

جۆنگکوک: "جیمین بەڵام بڕوا ناکەم ئەمجارەیان خەون بێت"

جیمین چاوەکانی کردەوە و بۆ ماوەیەک وەستا و سەیری کرد

جیمین: "بەڕاستە؟"

جۆنگکوک: "ئهم"

جیمین بەخێرایی هەڵسایەوە و لەسەر جێگاکەیدا دانیشت

جۆنگکوک: "بەیانی باش"
بەبزەوە گوتی

جیمین لەکاتێکدا بەچاوێکی فراوانەوە سەیری دەکرد بەهێواشی سەیرێکی خۆی کرد و شەقێکی لە ڕومەتی خۆیدا بۆ ئەوەی بزانێ کە ئایا ئەوە ڕاستیە یان دووبارە خەونە سەیرەکانیەتی

جۆنگکوک: "دەی هەڵسە ئەمڕۆ کاری زۆرمان هەیە...ئەمەوێت بەیەکەوە بڕۆینە دەرەوە"
گوتی لەکاتێکدا ڕۆیشتە لای ئاوێنەی ژوورەکە و سەیری خۆی دەکرد

جیمین: "چی...کاری چی؟"
بەسەرسامیەوە گوتی

جۆنگکوک: "دواتر ئەیزانی...دەی ئێستاکەش بەخێرایی هەڵسە و با بڕۆین نانی بەیانی بخۆین...دەتبینمەوە"
گوتی لەکۆتایدا بەخێرایی ڕۆیشتە دەرەوە

جیمین بەسەرسامیەوە لەشوێنی خۆیدا دانیشتبوو و ئەیویست لێکدانەوەی ئەو قسانە بکات کە گوتی و بەم بەیانیە زووە ئەوی هەڵساندووە

دوای کەمێک هەڵسا و ڕۆیشتە گەرماوەکە و ڕۆتینی بەیانیانی کرد و ڕۆیشتە دەرەوە
_

_

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now