Part 11

274 66 4
                                    

بەیانی

وەکو هەموو کاتێک هۆسیۆک هەڵسا لەخەو ڕۆتینی بەیانیانی کردوو ڕۆیشت بۆ ئەوەی نانی بەیانی بخوات
بەڵام لەو کاتەدا خزمەتکارێک بانگی کرد و ئەویش ڕۆیشت بۆ لای

خزمەتکار: "بەیارمەتیت دەتوانی بڕۆیت بۆ چێشتخانەکە و پێیان بڵێیت کە هەندێک نانیان ئەوێت بۆ کرێکارەکان من ئێستاکە بەهۆی کرێکارەکانەوە ناتوانم بچم"
بەئاساییەوە گوتی

هۆسیۆک: "کێشە نیە من ئەچووم بەڵام گوتیان نابێت کرێکارەکان بڕۆن بۆ نێو کۆشک بۆیە لەوانەیە خاوەنشکۆ بێت و بمبینێت ئەوکاتە زۆر توڕە ئەبێت"
ئەویش بەهەمان شێوە گوتی

خزمەتکار: "ئێ نا نا دڵنیام لەوەی هێشتاکە خاوەنشکۆ هەڵنەستاوە وە خزمەتکارەکانیش هیچ شتێک ناڵێن"
هۆسیۆک کەمێک بیری کردەوە و دواتر گوتی

هۆسیۆک: "باشە کەواتە چێتشتخانەکە لەکوێیە؟"

خزمەتکار: "لێرەوە بەدەستە ڕاست بڕۆ
دواتر دەرگایێک هەیە لەوێدا بڕۆ ژوورەوە چێشتخانەکەیە"
گوتی و ئاماژەی بەشوێنەکاندا
هۆسیۆکیش بۆ هەمان ئەو شوێنە چوو کە ئەو پێی گوت ڕۆیشتە ژوورەوەی کۆشک...بەڵام چاوەکانی فراوان بوون بەبینینی کۆشک چونکە زۆر گەورەتربوو لەوەی پێشبینی دەکرد بەتەواوی شوێنێکی بێکێشەبوو کەواتە بۆچی خاوەنشکۆ ئەیەوێت نۆژەنی بکاتەوە

چێشتخانەکەی دۆزیەوە و ڕۆیشتە ژوورەوە...بەهەمان شێوە چێشتخانەیەکی تەواو گەورە جوان
لەوێدا زۆر لە خزمەتکارەکان کاریان ئەکرد هەندێکیشان خەریکی چێشت لێنان بوون و ئەوانی تریش پاککردنەوەی شوێنەکانی تر بەڵام تاکە کەسێک کە لەوێدا ئەیناسی جین بوو
بۆیە کاتێک ئەوی بینی ڕۆیشتە لای

هۆسیۆک: "سڵاو"
بەئاساییەوە گوتی

جین: "ئۆهـ سڵاو هۆسیۆک...تۆ چ کارێکت لێرەدا هەیە؟"
بەسەرسامیەوە گوتی

هۆسیۆک: "ئێ لە ڕاستیدا کەسێکی دەرەوە وابزانم خزمەتکار بوو پێی گوتم کە هەندێک نان بۆ کرێکارەکان بهێنم"

جین: "باشە کەواتە خولەکێک چاوەڕێکە ئێستاکە ئەیهێنم"
گوتی و ڕۆیشت و هەندێک نانی بۆ کرد بەنێو زەرفێکەوە و ڕۆیشتەوە لای

جین: "بیگرە گەر هەر شتێکی ترتان پێویست بوو پێم بڵێ"
بەبزەوە گوتی و پێیدا

هۆسیۆک: "سوپاس"
بەهەمان شێوە گوتی و وەریگرت
لەوکاتەدا یونگی هاتە نێو چێشتخانەکە

یونگی: "خواردنی خاوەنشکۆ ئامادەیە؟"
بەساردیەوە گوتی جین بەخێرایی ئاوڕی دایەوە و پە شڵەژاویەوە ڕۆیشتە پێش هۆسیۆک بۆ ئەوەی بیشارێتەوە

جین: "ئـ ئێ بەڵێ ئامادەیە ئێستاکە ئەیهێنم"
بەشڵەژاویەوە گوتی و هەوڵی ئەدا بیشارێتەوە...هۆسیۆکیش تەنیا بە بێدەنگی و ترسەوە لەوێدا وەستابوو
نەیدەزانی چیبکات
بەڵام یونگی کەمێک وەستا و هەستی پێکرد کە جین شتێک ئەشارێتەوە

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now