2 days later
ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە کرێکارەکان پێویستە بچن بۆ بۆ کۆشک پێویست بوو لە بەیانی زووەوە هەڵسن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی خێرا بگەن بە کۆشک چونکە ڕێگاکا کەمێک دوور بوو
هۆسیۆک ئەو شەوە خۆی ئامادە کرد
بەیانی هەڵسا و ڕۆتینی بەیانیان کرد و
کەل و پەلەکانی بردە دەرەوە کە تەنیا جانتایەکی کەمێک مامناوەندی پێبوو و هەندێک لە جلەکانی خۆی تێکردبوودایکی نانی بەیانی بۆ ئەو ئامادە کردبوو
بۆیە بەخێرایی خواردنی خوارد و ڕۆیشتە لا هایرین ماچێکی سەری کرد لە کاتێکدا هێشتا خەوتبوو ڕۆیشتە دەرەوەبەبزەوە دەستی دایکی ماچ کرد و ماڵئاوای لێکرد و ڕۆیشت
کاتێک ڕۆیشتە ئەو شوێنەی کە خاوەن کارەکە پێیگوتبوون لەوێ ئامادەبن بینی هەموو کرێکارەکان لەوێدان و خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بڕۆن بۆیە ئەویش ڕۆیشتە لایان و دوای نزیکی 10 خولەک بەڕێکەوتن بۆ کۆشکدوای نزیکی نیو کاتژمێر یاخود زیاتر گەیشتنە بەردەم دەرگای کۆشک
هەمویان بەسەرسامیەوە سەیری شوێنەکەیان ئەکرد بێگومان چونکە ئەوان یەکەم جاریانە کە بێن بۆ کۆشک و لەنزیکەوە بیبینندەرگا گەورەکەی کۆشک لەلایەن دوو پاسەوانەوە کرایەوە و پێیانی گوت کە بڕۆنە ژوورەوە...هۆسیۆک بەبینینی ئەو باخچە خۆشە چاوەکانی ئەبریسکانەوە
و لەبەر خۆیەوە بزەی ئەکردلەوکاتەدا نامجون هات بۆ ئەوێ
نامجون: "بۆچی هاتوون؟"
بەساردیەوە گوتیخ.ک: "ئێ ئەوانە کرێکارن و بۆ نۆژەن کردنەوەی کۆشکەکە هاتوین"
نامجون: "باشە دەی وەرن"
گوتی و خۆی لەپێشدا ڕۆیشت
ڕۆیشتە دەستەچەپێکی کۆشکەکە کە خانوێکی کەمێک بچوک بوو و گوتی کە تا ئەوکاتەی تەواو ئەبن ئەتوانن لەوێدا بمێننەوە...خانوەکە شوێنی زۆری نوستنی لێبوو بەهۆی ئەوەی کە بڕیارە ئەوان تەنیا لە کاتی شەودا بێن بۆیە تەنیا چەند ڕاخەرێک و جێگایەکی لێبوو کە بۆ کرێکارەکان ئامادە کرابوونهەرکەسەو ڕۆیشت و جانتاکانیان لە شوێنێکدا دانا و شوێنەکانیان دیاری کرد
خ.ک: "کوڕینە گوێ بگرن لەبەیانیەوە دەست بەکار ئەکەن بێ هیچ هەڵەیەک
گەر لێرەدا هەر شتێک بکەن کە بە پێچەوانەی یاسای ئێرەبێ ئەوا دڵنیابن لەوەی خاوەنشکۆ سزای زۆر خراپتان ئەدات و لێتان خۆشنابێت وە نابێت بە هیچ شێوەیەک بڕۆن بۆ نێو کۆشک تا ئەوەی ڕێپێدانمان وەرگرت گەر لەوێدا شتێک هەبوو بۆ نۆژەنکردنەوە ئەوکات
تەنیا چەند کەسێک ئەچێت هەرگیز نەکەن نزیکی کۆشک بکەونەوە تێگەیشتن"
بە کەمێک توڕەییەوە قسەکانی کرد و لەدوایدا هەمویان سەریان بەباشە جوڵاند
هۆسیۆک کە تەواوی کاتەکە بە بێدەنگی ڕاوەستابوو بیری ئەکردەوە کە لەم چەند ڕۆژەیا نابێت هیچ هەڵەیەک بکات و ئاگاداری خۆی بێت تەنیا کارەکان ئەکات و هیچ پەیوەندیەکی بەخەڵکی ترەوە نیە
YOU ARE READING
Kingdom Of My Heart
Fantasyپاشای شانشین و کوڕێکی هەژار خۆشەویستی نێوانیان تا چەند ئەبێت و چیڕوودەدا لەنێوانیان...لەوانەیە ڕێگریان هەبێ بەڵام زاڵ ئەبن...لەوانەیە ڕقیان زۆر بێ بەڵام گوێی پێنادەن:) بردنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە⚠ #Vhope #Love #Top: Taeyhung #Bottom: Hoseok