Part 10

284 64 4
                                    


جۆنگکوک: "ئەوانە کێن؟"
بەکەمێک سەرسامیەوە گوتی چونکە لە نێو کۆشک هیچ منداڵێکی لێنیە وە ئەو کوڕەش کەسێکی نێو کۆشک نەبوو

تای بانگی پاسەوانێکی کرد و ئەویش بەخێرایی هات

تای: "بڕۆ بزانە ئەوانە کێن و چی دەکەن لێرە"
بەساردیەوە گوتی و پاسەوانەکە چەمیەوە و بەخێرایی ڕۆیشتە لایان
_

_

_

Pov Hoseok

خەریکی کارکردن بووم لەناکاو گوێم لە دەنگی هایرین بوو...ئایا ئەوە خەیاڵە
بەڵام دووبارە گوێم لە دەنگی بویەوە
ئاوڕم دایەوە بینیم هایرین بە ڕاکردنەوە بەرەو لای من دێت بەخێرایی لەسەر پلیکانەکە هاتمە خوارەوە ڕاستەوخۆ هایرین بە گریانەوە ڕای کردە نێو باوەشم

هۆسیۆک: "هایرین چی بووە تۆ بۆچی لێرەی؟"
گوتی کاتێک هێشتاکە لەنێو باوەشی بوو

هایرین: "ئۆپا ئەوان ڕێگە نادەن تۆ ببینم"
بەگریانەوە گوتی
لەو کاتەدا جیمین بە ڕاکردنەوە لەگەڵ دوو پاسەوان هاتن

جیمین: "ئاهـ هایرین تۆ بۆچی ڕادەکەی؟"
بەهەناسەتەنگیەوە گوتی

پاسەوان: "دەی خێراکەن لێرەدا بڕۆنە دەرەوە تاوەکو خاوەنشکۆ سزای ئێوە و ئێمەشی نەداوە"
بەتوڕەییەوە گوتی

هۆسیۆک: "تکایە خولەکێک...جیمین چیبووە ئێوە بۆچی لێرەن؟"
بەشڵەژاویەوە گوتی

جیمین: "ئایش هایرین ئەمرۆ زۆر گریا و ئەیوت کە ئەیەوێت بێت بۆ لای تۆ منیش گوتم لەوانەیە ڕێگە بدەن کە بڕۆین بۆ نێو کۆشک و تۆ ببینین بەڵام کاتێک هاتین ئەوان ڕێگەیان نەدا وە هایرینیش کاتێک تۆی لێرە بینی ڕاستەوخۆ ڕای کرد بەرەو لای تۆ"

هایرین: "ئۆپا تکایە تۆ وەرەوە ماڵەوە من بیری تۆ ئەکەم...تکایە دایکم هەموو ڕۆژێک ئەڵێت کە ئەمۆ یاخود بەیانی ئەگەڕێتەوە بەڵام تۆ هەر نایەوە ئەویش زۆر بیرت دەکا تەنانەت من ئەبینم کە هەموو ڕۆژێک ئەگری"
بەگریانەوە گوتی و سەیری کرد
هۆسیۆک دڵی پڕبوو نەیدەزانی چی بڵێت

هۆسیۆک: "هایرین گیانەکەم من ئەگەڕێمەوە تەنیا چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بکە هەموو شتێک وەکو خۆی لێدێتەوە
باشە"
بەهێمنی چاوی پڕ گریانەوە گوتی

هایرین: "نەخێر ئۆپا تۆ ناگەڕێیەوە تۆ تەنیا ئەتەوێ من هەڵبخەڵەتێنی...تکایە ئێستاکە لەگەڵمان وەرەوە"

پاسەوان: "دەی پێتان دەڵێم خێرا بڕۆنە دەرەوە تاوەکو بە زۆر دەرم نەکردوون"
بەتوڕەییەوە گوتی و دەنگی بەرز کردەوە

هایرین: "من ناڕۆم من ئۆپام بەجێ ناهێڵم"
گوتی و دووبارە خۆی خستەوە نێو باوەشی

هۆسیۆک: "هایرین تکایە وامەکە بەڵێن بێت دەگەڕێمەوە بەڵێن بێت...تەنیا چاوەڕێ بکه باشە...دەی ئێستاش لەگەڵ ئۆپا جیمین بڕۆرەوە ماڵەوە تۆ چۆن ئەبێت دایکم بەتەنیا جێهێڵی ئەی من نەمگوتە تۆ کە پێویستە ئاگاداری دایکم بی ها؟"

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now