نامجون: "جین"
گوتی کاتێک ڕۆیشتە لای لە چێشتخانەکەجین: "خۆشەویستم چیبوو هۆسیۆک چی بەسەرهات؟"
بەشڵەژاویەوە گوتینامجون: "ئەو باشە واتە بەهۆی ئەوەی کە ئازاری زۆر بەر سکی کەوتووە پێویستە چەند ڕۆژێک پشوو بدات"
بەهێمنیەوە گوتی نەیدەویست نیگەرانی بکاتجین: "ئۆهـ خوایە زۆر سوپاس هەر بەڕاستی زۆر ترسام لەوەی شتێکی بەسەربێ"
گوتی ئاهێکی ئاسودەیی هەڵمژینامجون: "چیتر نیگەران مەبە ئەو باشە تەنیا ئێستاکە سوپێکی بۆ ئامادە کە بەهۆش خۆی هاتەوە با بیخوات بەڵکو باشتربێتەوە"
جین: "بێگومان وادەکەم گیانەکەم هەر ئێستاکە سوپێکی خۆشی بۆ ئامادە ئەکەم"
نامجون: "ئۆهـ من قوربانی ئەو دڵە باشەی تۆ بم کە خەم بۆ هەموو خەڵکی ئەخوا"
گوتی و گوپەکانی گرت و وایکرد خزمەتکارەکانی ئەوێ بەم ڕەفتارەی بزەیەک بکەنجین: "ئائـ نامجون تۆ چیدەکەی سەیرکە هەمویان سەیرمان دەکەن"
گوتی و دەستەکانی لادانامجون: "ههه دەی باشە کە سوپەکە ئامادە بوو پێم بڵێ تاوەکو بۆی بەرم"
جین: "ئێ نەخێر من حەز دەکەم خۆم بڕۆمە لای و بیبینم بۆیە خۆم بۆی ئەبەم"
نامجون: "باشە کەواتە گیانەکەم من ئەڕۆم سەرێک لە هۆسیۆک ئەدەم و تۆش ئاگاداری خۆتبە"
جین: "باشە...هەروەها تۆش"
بەبزەوە گوتی و دوای ئەوە نامجون ڕۆیشت و جینیش دەستی کرد بە ئامادەکردنی سوپەکە
__
_
هۆسیۆک بەرە بەرە خەریک بوو چاوەکانی ئەکردەوە کاتێک دکتۆرەکە لەلایەوە بوو خەریکی چارەسەر کردنی بوو
دکتۆر: "ئۆهـ بەئاگاهاتی...چۆنی ئێستا هیچ شوێنێکت ئازاری هەیە؟"
بەبزەوە گوتیهۆسیۆک: "تەنیا کەمێک سکم ئازاری هەیە"
بە هێواشیەوە گوتیدکتۆر: "کێشە نیە هەر خۆی کەمێکتر باشتر ئەبی"
بەهەمان شێوە گوتی
لەوکاتەدا نامجون هاتە ژوورەوە کاتێک بینی هۆسیۆک بەئاگا هاتووە بزەیەکی کردنامجون: "سڵاو بچکۆڵ ئێستا چۆنی حاڵت باشە؟"
بەبزەوە گوتیهۆسیۆک: "ئهم سوپاس"
دکتۆر: "باشە کەواتە لەبەرئەوەی ئێستاکە ئەو باشە من ئەو دەرمانانەی بۆی پێویستە دامناوە وە خواردنی باشیشی پێبدەم و با بۆ چەند ڕۆژێک پشوو بدات تاوەکو باشتر ئەبێتەوە"
نامجون: "باشە دکتۆر سوپاس"
بەبزەوە گوتیدکتۆر: "ئەرکی سەرشانمە...خواتان لەگەڵ بەهیوای چاکبونەوە"
نامجون: "خوات لەگەڵ"
گوتی و دکتۆرەکە ڕۆیشتە دەرەوەنامجون: "ببورە بۆ ئەوەی وات بەسەر هات ئەزانم هەڵەی تۆ نەبوو تەنیا یاساکانی کۆشک بەمشێوەیەیە هەر کەسێک یاساکان بشکێنێ ئەوا سزا ئەدرێ...بەڵام پرسیارێک ئایا تۆ خاوەنشکۆ ئەناسی؟"
VOCÊ ESTÁ LENDO
Kingdom Of My Heart
Fantasiaپاشای شانشین و کوڕێکی هەژار خۆشەویستی نێوانیان تا چەند ئەبێت و چیڕوودەدا لەنێوانیان...لەوانەیە ڕێگریان هەبێ بەڵام زاڵ ئەبن...لەوانەیە ڕقیان زۆر بێ بەڵام گوێی پێنادەن:) بردنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە⚠ #Vhope #Love #Top: Taeyhung #Bottom: Hoseok