Part 23

277 68 6
                                    


بەیانی

هۆسیۆک بە جەستەیەکی قوڕس و ژانە سەرێکی زۆرەوە بە ئاگا هات بەتەواوی توانای کارکردنی نابوو بەڵام ناچارە و پێویستە بچێت گەرنا خۆی ئەزانێت خاوەنشکۆ چەندە توڕە ئەبێت

بەهێواشی هەڵسایەوە و ڕۆیشتە گەرماوەکە ڕۆتینی بەیانیانی کرد و ڕۆیشتە چێشتخانەکە

هۆسیۆک: "بەیانی باش"
بەئاساییەوە گوتی

جین: "بەیانی باش...ئێستاکە چۆنی باشتر بووی؟"
بەبزەوە گوتی

هۆسیۆک: "بەڵێ هیۆنگ سوپاس بۆ گرینگیپێدانەکەت"
ئەویش بەبزەوە گوتی

جین: "شایەنی نیە گیانەکەم دەی وەرە با بەیەکەوە خوانی بەیانی ئامادە بکەین"
بەهەمان شێوە گوتی و هۆسیۆک ڕۆیشت و لەگەڵی هاریکاری ئەکرد

بەڵام پرسیارێک لە مێشکیدا دروست بوو بۆیە ویستی بپرسێ

هۆسیۆک: "هیۆنگ چی بەسەر ڕووداوەکەی دوێنێ شەو هات؟"

جین: "ئاهـ نازانم بەڵام هەمووان سەرسامن بەم مردنە لەناکەوەی شازادە
پاشای گوجا بەتەواوی شێواو بووە نازانێ چۆن و بەچ شێوەیەک وای لێهاتووە"
سەرەتا ئاهێکی بێهیوای هەڵکێشا و دواتر دەستی کرد بە قسە کردن
هۆسیۆک هیچ شتێکی تری نەگوت

جین: "هێی هۆسیۆک تۆ دوێنێ شەو بەر لە ئێمە لەگەڵ خاوەنشکۆ لە شوێنی ڕووداوەکە بوون...چۆن بەم زوویە گەیشتن واتا چۆن زانیتان کە ئەو وای لێهاتووە؟"
بەسەرسامیەوە گوتی
هۆسیۆک ڕاستەوخۆ شڵەژاو و پەشۆکاو بوو

هۆسیۆک: "ئـ ئێ هـ هیۆنگ...من...واتا...
دوێنێ شەو هاتم بۆ چێشتخانەکە بۆ ئەوەی کەمێک ئاو بخۆم وە کاتێکیش گوێم لەدەنگێک بوو لەدەرەوە بۆیە ڕۆیشتم و ئیتر هەرەوەندەم بینی"
بەشڵەژاویەوە گوتی

جین: "ئاهــ...ئەی باشە خاوەنشکۆ چۆن ڕۆیشتوەتە ئەوێ خۆ ئەو هەموو شەوێک زۆر بەزووی ئەخەوێ"
بەهەمان شێوە گوتی

هۆسیۆک: "نـ نازانم هیۆنگ"
گوتی و شانی خۆی هەڵتەکاند

جین: "باشه دەی واز لەم بابەتە بێنە پێویستە خواردنەکان ببەین دڵنیام لە ئێستادا بە ئاگا هاتوون"
گوتی و دوای ئەوە بەیەکەوە ڕۆیشتن و نانی بەیانیان ئامادەکرد دوای کەمێک خاوەنشکۆ و جۆنگکوک هاتنە خوارەوە بەڵام دیاربوو کە پاشای گوجا بڕیار نیە بێت و نانی بەیانی بخوا

تای پاسەوانێکی نارد بۆ ئەوەی بچێت و بانگی بکات دوای کەمێک گەڕایەوە و پێیگوت کە دەڵێت خواردن ناخوات

دوای کەمێک هەردووکیان تەواو بوون و بڕیارە ئەمڕۆ میوانەکان بگەڕێنەوە و تەرمی شازادەش لەگەڵ خۆیاندا ببەرنەوە

هەموو ئامادە کاریەکان کران بۆ ڕۆیشتنەوەیان وە بەر لە ڕۆیشتنەوەیان پاشای گوجا بڕیاریدا کە چەند پاسەوانێک لێرەدا بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی هۆکاری مردنی شازادە بزانن کە
ئایا ویستویەتی خۆی بکوژێ؟

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now