Part 14

269 66 7
                                    


2 days later

Pov Taehyung

ئەمڕۆ ڕۆیشتم بۆ دەرەوەی کۆشک پێویست بوو بچم بۆ شانشینەکەی تر بۆ ئەوەی دەربارەی کار قسە بکەین لەگەڵ پاشای شانشینەکەیاندا

دوای ئەوەی گەڕامەوە ڕۆیشتمە ژوورەکەم و جلەکانم گۆڕی و کەمێک پشوومدا دوای ئەوە ڕۆیشتم بۆ لای پەنجەرەکە بینیم هۆسیۆک لە خانوەکەدا دێتە دەرەوە...بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەبێت نەمبینیوە بەهۆی ئەوەی پێویست بوو پشوو بدات بۆیە نەئەهات بۆ دەرەوە بەڵام وادیارە ئێستاکە باشتر بووە

بینیم کە دەچێت بۆ لای کرێکارەکانی تر
ئایا ئەو بڕیارە کار بکات؟...خۆ هێشتا بە تەواوی چاکنەبۆتەوە پێویستە زیاتر پشوو بدات ناکرێت بەمشێوەیە بێت

ڕاستەوخۆ بە پاسەوانێکم گوت کە بانگی نامجون بکەن و ئەویش دوای کەمێک هات

نامجون: "فەرموو خاوەنشکۆ"
گوتی و ڕێزی نواند

تای: "هەر ئێستا ئەچیتە لای ئەو کرێکارەی کە بریندار بوو پێی ئەڵێی کە نەیەتە دەرەوە تاوەکو بەتەواوی چاک ئەبێتەوە"
بەساردیەوە گوتی

نامجون: "بەڵام خاوەنشکۆ ئەو نەهاتۆتە دەرەوە"

تای: "تەنیا ئەوە بکە کە پێت دەڵێم"
بەهەمان شێوە گوتی

نامجون: "بەسەرچاو خاوەنشکۆ"
گوتی و ڕۆیشتە دەرەوە

Pov Namjoon

خۆ هۆسیۆک نەهاتۆتە دەرەوە کەواتە بۆچی ئەم قسەیە ئەکات...چ شتێک لە نێوان ئەم دووانەدایە تاوەکو خاوەنشکۆ بەمشێوەیە گرینگی پێبدات...من چەندین ساڵە لەگەڵ ئەودام تاوەکو ئێستا گرینگی بە هیچ کەسێک نەداوە...سەیرە...بەڵام پێویستە سەرەتا بچم بۆ خانوەکە تاوەکو بزانم لە ژوورەوەیە

دوای کەمێک ویستم بڕۆم بەڵام هۆسیۆکم لە دەرەوە بینی...واهـ خاوەنشکۆ ڕاستی دەکرد واتە ئەو چاودێری هۆسیۆک دەکات..بەڵام بۆچی؟

نامجون: "هۆسیۆک"
گوتی کاتێک ڕۆیشتە لای

هۆسیۆک: "ئۆهـ سڵاو گەورەم"
گوتی و چەمیەوە

نامجون: "تۆ چیدەکەیت لەدەرەوە...ئەی نابێت پشوو بدەیت؟"

هۆسیۆک: "بەڵام من لە ژوورەوە زۆر بێزار بووم...وە ئێستاکە زۆرباشم هیچ کێشەیەکم نیە بۆیە پێویست ناکات ئەوەندە لە ژوورەوە بم"
خۆی هۆسیۆک بەتەواوی چاک بۆتەوە بەڵام تایهیۆنگ وا هەست دەکات هێشتاکە پێویستی بە پشودان هەیە و نابێت بڕوات بۆ دەرەوە...ئەو تەنیا نیگەرانی ئەوە و دەیەوێت باشبێتەوە

نامجون: "نەخێر نەخێر دەی هەر ئێستاکە ئەڕۆیتە ژوورەوە و پێداگریشم ناوێ تاوەکو بەتەواوی چاکنەبیتەوە هاتنە دەرەوە نیە"
بەپێداگریەوە گوتی

هۆسیۆک: "بەڵام گەورەم......."

نامجون: "پێداگریم ناوێ...وە چیتر بە گەورم بانگم مەکە تەنیا هیۆنگ"

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now