نیوەڕۆ
هۆسیۆک بێ هیچ شتێک کاری ئەکرد بێ ئەوەی گرینگی بەهیچ شتێک بدات ئەو ئەیەوێ کارەکانی بەباشی بکا و بێ هیچ کەموکوڕیەک
خ.ک: "کوڕینە پێویستە یەکێک لێرەدا ئەم دیوارانە نەخش بکا بەڵام من نازانم چۆن ئەمە بکەین هیچ کەسێک هەیە بتوانێ وێنەبکێشێ یاخود شارەزایی هەبێت؟"
بەکەمێک دەنگی بەرز گوتی و کرێکارەکان لە کارەکانیان وەستان و سەرنجیان کەوتە سەر خاوەن کارەکەهەموو کرێکارەکان سەیری یەکتریان کرد و هیچ کامێکیان لەو کارەدا شارەزاییان نەبوو بەهۆی ئەوەی کە هەرگیز نەیان کردووە
هۆسیۆک: "دەتوانم من بیکەم؟"
بەهێمنیەوە گوتی
بێگومان هۆسیۆک لە منداڵیەوە حەزی بە وێنەکێشان بووە و خولیای ئەوە بووە بتوانێ وێنەی سەرنج ڕاکێش دروست بکا...وە بۆیە لە منداڵیەوە دەستی کردوە بە وێنەکێشان...هەرکاتێک شتێکی بدۆزیبایەوە کە توانرابێ وێنەی لەسەر بکێشرێ ئەو ڕاستەوخۆ شوێن و کاتەکەی نەئەزانی و وێنەی لەسەر ئەکێشا...تەنانەت دایکیشی زۆر یارمەتی داوە بەهۆی ئەوەی کە دایکیشی دەیتوانی وێنە دروست بکا بۆیە گەر بڵێین زیاتر لە ئەوەوە فێر بووەهەموو کرێکارەکان سەرنجیان کردە سەر هۆسیۆک...بەڵام ئەو کەمێک شەرمی کرد و سەری هێنایە خوارەوە
خ.ک: "تۆ دەتوانی ئەوە بکەی؟"
بەسەرسامیەوە گوتی و هۆسیۆک سەری بە بەڵی جوڵاندخ.ک: "باشە کەواتە دوای نانی نیوەڕۆ تۆ دەتوانی ئەم بەشەی کە تەواو بووە وێنەی لەسەر بکێشی...دواتر کەل و پەلەکان ئامادە ئەکەم"
گوتی و ڕۆیشت
هۆسیۆک کەمێک سەیری کرێکارەکانی کرد کە هێشتاکە سەیری دەکەن...سەیری پێئەهات بۆچی بەمشێوەیە سەیری دەکەن ئایا شتێکی خراپە گەر وێنە بکێشی...بەڵام گرینگی پێنەدا و کەسێک هات و پێیانی گوت کە خوانی نیوەڕۆ ئامادەیە...بۆیە ئەوانیش دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرت و ڕۆیشتنبەهەمان شێوە هۆسیۆک لە دواوەی کرێکارەکان وەستا و چاوەڕێ بوو نۆرەی بێت و خواردنەکانی بخوا...چونکە هەر بەڕاستی ئەم کارە زۆر لە کارەکەی پێشوتری ماندوکەرتربوو...پێویست بوو کاتی زیاتر کار بکەن و کارەکانیش زۆر قوڕس بوون بەهۆی ئەم دیوارە بەرز و بڵندانەوە
دوای کەمێک نۆرەی ئەو هات و خواردنەکانی وەرگرت و ڕۆیشت بۆ هەمان شوێنی کەبەیانی ڕۆیشت بۆی کەمێک دوور لە کرێکارەکان
دوای نزیکی 15 خولەک دووبارە پاسەوانەکە هاتەوە و پێی ڕاگەیاندن کە بچن بۆسەر کارەکانیان ئەوانیش دەستیان هەڵگرت و هەریەکە و ڕۆیشت بۆ سەر کاری خۆی
هۆسیۆک کەمێک سەیری ئەو شوێنەی کرد کە پێویست بوو وێنەی لەسەر بکێشێ ئەوا شوێنێکی زۆر باش و فراوان بوو بۆ وێنەکێشان بۆیە بزەیەکی کرد و خاوەن کارەکە هات و ئەو کەل و پەلانەی هێنابوو کە بۆ وێنەکێشان پێویست بوو
YOU ARE READING
Kingdom Of My Heart
Fantasyپاشای شانشین و کوڕێکی هەژار خۆشەویستی نێوانیان تا چەند ئەبێت و چیڕوودەدا لەنێوانیان...لەوانەیە ڕێگریان هەبێ بەڵام زاڵ ئەبن...لەوانەیە ڕقیان زۆر بێ بەڵام گوێی پێنادەن:) بردنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە⚠ #Vhope #Love #Top: Taeyhung #Bottom: Hoseok