Part 35

379 66 100
                                    

ئێوارە

جۆنگکوک تەواوی ڕۆژەکەی لەگەڵ جیمیندا بەسەربرد و ئەوی برد بۆ خۆشترین شوێنەکانی شانشین و دەرەوەی شانشین کە تاوەکو ئێستا جیمین هەرگیز نەیبینیوە

جۆنگکوک: "دەی تەنیا ئەمەیان"
بەپێداگریەوە گوتی

جیمین: "ئاهـ تکایە من خەریکە ئەتەقم هیچی ترم بۆ ناخورێ"
بەبێزاریەوە گوتی

جۆنگکوک بەردەوامە لەوەی خواردن بەزۆر بەجیمین بدات تاوەکو ئەوەی نێو قاپەکەی تەواو بکات بەڵام جیمین بە تەواوی تێربووە و هیچی تری بۆناخورێ

جۆنگکوک: "دەی تەنیا کەمێک ماوە تەواو ئەبێت"
بەهەمان شێوە گوتی

جیمین: "تکایە وازبێنە لەبەیانیەوە ئەوەندە شتم خواردووە خەریکە گەدەم ئەتەقێ"
بەهەمان شێوە گوتی کاتێک دەستی بە گەدەیەوە گرت

جۆنگکوک: "باشە تەواو بەڵام گەر برسیت بویەوە پێم بڵێ"

جیمین: "دڵنیابە لەوەی تاکو سێ ڕۆژی تریش برسیم نابێتەوە"

جۆنگکوک: "ههه باشە دەی کەواتە با بڕۆین"
گوتی و هەڵسایەوە

جیمین: "ئەمجارەیان بۆ کوێ؟"

جۆنگکوک: "کە گەیشتین ئەوکات ئەزانی"
گوتی و دەستی گرت و بەدوای خۆیەوە بردی

دوای نزیکی دە خولەکێک کەمێک دوور لە شانشین ڕۆیشتن لەکاتێکدا جۆنگکوک هێشتاکە دەستەکانی جیمینی بەتوندی گرتووە

جیمین: "بۆ کوێ ئەڕۆین؟"
بەکەمێک ترسەوە گوتی چونکە شوێنەکە چۆڵ و کەمێک تاریک بوو

جۆنگکوک: "مەترسە ئێرە شوێنێکی مەترسیدار نیە"
بەبزەوە گوتی

دوای کەمێک لەڕێگاکردن جیمین سەیری بەردەمی کرد جۆنگکوک بەرەبەرە ئەڕۆیشتە شوێنێکی داخراوە

زۆر سەرسام و ترساو بوو نەیدەزانی جۆنگکوک چی دەکا و بۆ کوێ دەچێ

جیمین: "شازادە تکایە بابگەڕێینەوە ئێمە زۆر دوور ڕۆیشتووین"
گوتی بەڵام جۆنگکوک تەنیا بەبزەوە سەیرێکی کرد و

دوای کەمێک جیمین هەستی بە بایەکی فێنک و هێمن کرد کە بەر ڕوخساری کەوت

بایەکی سارد و ئارام کە لەگەڵ هەر نزیکبونەوەیەک زیاتر هەستت بەئارامی ئەکرد تێیدا

لەناکاو جۆنگکوک لە بەردەمیدا وەستا و سەیری کرد

لەکاتێکدا جیمین بەسەرسامیەوە سەیری کردەوە نەیدەزانی چی دەگوزەرێ؟

جۆنگکوک: "چاوەکانت داخە"
بەهێمنیەوە گوتی

جیمین: "بۆچی؟"
بەسەرسامیەوە گوتی

جۆنگکوک: "تەنیا ئەوە بکە کە پێت دەڵێم"
بەهەمان شێوە گوتی

جیمین بەهێواشی چاوەکانی داخست
لەکاتێکدا جۆنگکوک بەهێواشی ڕۆیشتە پشتی و نزیکبویەوە و دەستی لەسەر چاوەکانی دانا

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now