Part 28

284 66 16
                                    


جەنگێکی گەورە بەڕێوەیە...چارەنووس نادیارە ئاخۆ کێ سەرکەوتوو ئەبێت و کێ ئەبێت بە دۆڕاوەکە!!

پاشا و دەستەکەی بەڕێوەن بۆ شانشینی گوجا...بەخێراییەکی زۆر بە ئەسپەکانیان ڕادەکەن لەگەڵ ئەو شمشێر و تیرانەی کە لەلایاندایە

هەرچی زووە ئەیانەوێت بگەن بە شوێنی مەبەست بەر لەوەی شتێکی خراپ ڕووبدات
_

_

_

کوڕێک لەسەر کورسیەکدا لە ژێر زەمینێکدا بەستراوەتەوە و ئاگاداری هیچ یەکێک لەمانە نیە

نازانێت ئاخۆ دوای کەمێک چی بەسەر دێت ئەسڵەن نازانێت ئەوانە کێن کە ئەویان ڕفاندووە

گوێی لە دەنگی کرانەوەی دەرگا گەورەکە بوو وە هەروەها دەنگی پێڵاوەکانی کە دیارە بەرەو ڕووی ئەو دێت و نزیک دەبێتەوە

ئەو پەڕۆکەیان لەسەر چاوەکانی لادا کە ڕێگری کردبوو لە بینینی

چاوەکانی کەمێک داخست بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ڕوناکی نەبینیوە
هەرچەند شوێنەکەشی زۆر ڕوناک نەبوو

چاوەکانی کردەوە و سەیری ئەو کەسەی بەرامبەری کرد

ڕاستەوخۆ شۆک بوو بەو کەسەی کە بینی نەیدەزانی چۆن و بە چ شێوەیەک گەیشتۆتە ئێرە

پاشای گوجا: "ههه چیبوو...بۆچی سەرسام بووی بە بینینی من؟"
بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی
هۆسیۆک تەنیا بەهەمان شێوەی خۆی بوو هیچ شتێکی نەگووت

پاشای گوجا ڕاستەوخۆ شێوەی گۆڕا بۆ ڕوخسارێکی سارد و بێهەست

پ.گ: "وا ئەزانی کوشتنی کەسێک زۆر ئاسانە و هیچ کەسێک ناتوانێت بتدۆزێتەوە...چ جای ئەوەی شازادەش بێت"
بەساردیەوە گوتی

هۆسیۆک شۆک و شۆکتر دەبوو
خۆ ئەو هیچ شتێکی نەکردووە
ئەسڵەن گەر براکەی نەیویستبایە کارێکی وای لەگەڵ بکات هەرگیز شتەکان بەمشێوەیەی لێنەئەهات

پ.گ: "براکەم چ شتێکی لە تۆ کردبوو نەفرەتی...بۆچی ئەوت کوشت ها...ئەو چی کردبوو تا وای لێبکەی...یاخود حەسودیت پێوەی بردووە کە ئەو شازادە و کەسێکی پلە بەرزە بەڵام تۆ تەنیا کەسێکی هیچ و پوچ و بێنرخی کە تەنیا وەک سۆزانیەک بەدوای کەسەکانەوەیت"
بەهەمان شێوە گوتی

هۆسیۆک هێواش هێواش فرمێسک لە چاوەکانی ئەهاتە خوارەوە بەم قسانە
ئەو کەسێکی لەو جۆرە نیە...ئەو پاک و بێ کێشەیە

هۆسیۆک: "مـ من......."
نەیتوانی قسە بکات بەهۆی ئەو زلەیەی پێی کەوت و ڕاستەوخۆ خوێن لە لێویدا هاتە خوارەوە

پ.گ: "چۆن بوێریت کرد دەست لە براکەی من بدەیت ها"
بەهاوارەوە گوتی و دەستی کرد بە لێدانی هۆسیۆک

هۆسیۆک تەنیا لەژێر دەستەکانیدا ئەگریا و نەیدەتوانی هیچ شتێک بکات

ئەوەندەی لێدا کە خەریک بوو بەهۆیەوە لەهۆش خۆی بچێت

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now