part 2

326 72 7
                                    

ئێوارە بوو کاتێک هۆسیۆک بە ماندووی بەڕێوە بوو بۆ ماڵەوە و ئەیویست تا زووە بگاتەوە سەر جێگاکەی و پشوو بدا

دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتە ژوورەوە بینی دایکی و هایرین چاوەڕێی ئەو دەکەن بۆ ئەوەی بێت و بەیەکەوە نانی ئێوارە بخۆن

خ.جۆنگ: "بەخێربێیتەوە کوڕم"
بەبزەوە گوتی

هایرین: "ئۆپاا بەخێربێیتەوە"
گوتی و بەخێرای ڕۆیشت و باوەشی لێدا

هۆسیۆک: "سوپاس گیانەکەم"
بەبزەوە گوتی لەباوەشی کردەوە

خ.جۆنگ: "دەی کوڕم وەرە تاوەکو خواردنەکە سارد نەبۆتەوە"
گوتی و ویستی خواردنەکان تێبکا

هۆسیۆک: "نۆشی گیانتان بێت سوپاس دایکە بەڵام من برسیم نیە بۆیە ڕاستەوخۆ ئەڕۆم ئەخەوم"
بەهەمان شێوە گوتی

هایرین: "ئۆپا دەی تکایە تۆش وەرە نان لەگەڵ ئێمەدا بخۆ"
بەکیوتیەوە گوتی

هۆسیۆک: "گیانەکەم بەڵام من ئێستا زۆر خەوم دێت بۆیە گەر دواتر هەڵسام ئەوا ئەیخۆم"

هایرین: "کەواتە منیش لەگەڵ تۆدا نان ئەخۆم"
بەگرژیەوە گوتی و لەباوەشی هاتە دەرەوە

هۆسیۆک: "بچکۆڵەکەی من ئاخر گەدەی تۆ زۆر بچوکە دواتر بەرگە ناگرێ ها"
بەئاگاداریەوە پێی گوت و ڕۆیشتە لای

هایرین: "نەخێر من نایخۆم"
بەهەمان شێوە گوتی و دەستەکانی لێکئاڵاند

هۆسیۆک: "گیانەکەم ئەزانی من ئێستا زۆر ماندووم بۆیە ئێستا هیچ ئیشتیهای خواردنم نیە تۆ خواردنەکەت بخۆ من دواتر دەیخۆم باشە"
بەهێمنیەوە گوتی

خ.جۆنگ: "کچم دەی واز لەبراکەت بێنە ئەو ماندووە پێویسته پشوو بدات"
ئەویش بەهەمان شێوە گوتی
هایرین سەیرێکی هۆسیۆکی کرد و گوتی

هایرین: "باشە کەواتە تۆ دواتر پێویستە خواردن بخۆی باشە؟"
بەکەمێک توڕەییەوە گوتی سەیری کرد

هۆسیۆک: "بەسەرچاو گیانەکەم"
گوتی و ماچێکی ڕومەتی کرد
دوای ئەوە ڕۆیشتە ژوورەکەی و ڕاستەوخۆ لەسەر جێگاکەیدا پاڵکەوت هەرچەندە پشتی ئازارێکی زۆری هەبوو نەیدەتوانی بەباشی بخەوێ بەڵام هەرچۆنێک بێت دوای کەمێک کەوتە خەوێکی قوڵەوە

Pov Taehyung

دوای ئەوەی خواردنی ئێوارەی خوارد ڕۆیشت بۆ باخچەی کۆشکەکە ئەوە خولیای هەموو ڕۆژێکیەتی کە دوای ئێوارە بچێت بۆ باخچەکە و بەتەنیابێ

یونگی: "خاوەنشکۆ"
گوتی کاتێک هاتە لای وچەمایەوە

تای: "چی هەیە؟"
بەساردیەوە گوتی

یونگی: "بەڕێز نامجون ئەیەوێت تۆ ببینێ"

تای: "بیهێنن"
بەهەمان شێوە گوتی و یونگی ڕۆیشت
دوای ئەوەی لەگەڵ نامجوندا هاتەوە و ئەویش بەهەمان شێوە چەمایەوە و دواتر قسەی کرد

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now