Part 15

269 63 12
                                    


ڕۆژی ئاهەنگەکە

Pov Jungkook

بەیانی بوو کاتێک پاسەوانەکەم بانگی ئەکردم بۆ ئەوەی هەڵسم ئاهـ ئەوان هیچ کاتێک ڕێگە بەمن نادەن بەتەواوی بخەوم...کەمێک چاوەکانم کردەوە و بە سەروقژێکی شێواوەوە لەسەر جێگاکەمدا دانیشتم کەمێک سەرم خوراند و چاوەکانم کردەوە ڕاستەوخۆ ئەو جلانەی بۆ ئاهەنگەکە دامنابوو بینیم چاوەکانم فراوان بوون...واهـ ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبونی منە من چۆن لەبیرم کرد...بەخێرایی هەڵسام و ڕۆتینی بەیانیانم کرد ڕاستەوخۆ جلەکانم لەبەرکرد و بەخێرایی ڕۆیشتمە دەرەوە

بەزەردەخەنەوە لە کۆشکەکەم دەڕوانی هەموو شتێک تەواوە هەموو کارەکانی کۆشکم ڕێکخستووە و ئەتوانم بڕۆم بۆ دەرەوە بەڵێێێ!!!!!!

تای: "بەیانی باش شازادە"
بەبزەوە گوتی
جۆنگکوک لای کردەوە و بەهەمان شێوە سەیری کردەوە

جۆنگکوک: "بەیانی باش خاوەنشکۆ"
بەبزەوە گوتی و چەمیەوە

تای: "وە ڕۆژی لەدایکبونت پیرۆز"
بەهەمان شێوە گوتی
جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و ڕاستەوخۆ ڕۆیشت و باوەشی لێدا
تای سەرەتا سەرسام بوو بەڵام دواتر ئەویش باوەشی لێدایەوە

جۆنگکوک: "زۆر سوپاس کە هەی هیۆنگ"

تای: "تۆ تاقانەکەی منی هەموو شتێک بۆ تۆ"
جۆنگکوک باوەشەکەی جیا کردەوە

تای: "وادیارە زۆر بەپەرۆشی بۆ ئاهەنگەکە تاوەکو بەم بەیانیە ڕاستەوخۆ جلەکانت لەبەر بکەی"

جۆنگکوک: "بێگومان بەپەرۆش دەبم ئەمڕۆ ئەتوانم هەرچیەک بمەوێ بیکەم وەکو ئەوەی تازە کەسێکی لەدایکبوو بم"

تای: "ههه دەی وەرە با نانی بەیانی بخۆین"
گوتی و بەیەکەوە ڕۆیشتنە سەر خوانەکە
و دوای کەمێک هەردووکیان تەواو بوون تای ڕۆیشت بۆ ئەوەی بۆ ئاهەنگەکە خۆی ئامادە بکات لەبەر ئەوەی کەمێکیتر میوانەکان ئەگەن بەئێرە...بزەیەکی کرد کاتێک بیری هاتەوە ئەمڕۆ هۆسیۆک ئەزانێ کە ئەو پاشای شانشینە...ئەبێت هەستی چۆن بێت کاتێک بزانێ ئەم هەموو ماوەیە لەگەڵ خاوەنشکۆدا بووە
_

_

_

Pov Hoseok

بەیانی زوو بوو کاتێک بە ئاگا هاتم هەرچەندە ئەمڕۆ کار نیە بەهۆی ئەو ئاهەنگەی لەنێو کۆشکدا ئەکرێت بەڵام ئیتر من ڕاهاتووم لەوەی زوو هەڵبستم

ڕۆتینی بەیانیانم کرد و ڕۆیشتمە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ کەمێک وەرزش بکەم

کەمێک دوور لە کۆشکەکە کانیاوێکی لێبوو ڕۆیشتم بۆ ئەوێ و دەستم کرد بە وەرزش کردن...شوێنێکی تەواو هێمن بو
تەنیا دەنگی چۆلەکە و ئاوی کانیاوەکە ئەهات هەستێکی خۆشم هەبوو لەوێدا

کەمێکی تر مامەوە و دواتر دوبارە ڕۆیشتمەوە کۆشک هەموو کرێکارەکان هەڵسابوون و خزمەتکارەکان خەریکی ئامادە کردنی قاپ و خواردنەکانی کۆشک بوون پاسەوانەکان دەرگاکانیان بە گوڵ و چەندەها شتی تر ئەڕازاندەوە بۆ ئەو کەسانەی کە دێن بۆ ئاهەنگەکە
خۆشبەختانە کۆشکەکە تەنیا چەند شوێنێکی ماوە و لەوانەیە بە ماوەی دوو ڕۆژیتر کارەکان تەواو بکەین ئەوکات دووبارە ئەتوانم بڕۆمەوە ماڵەوە

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now