Part 16

263 66 14
                                    


هەمووان لەئاهەنگەکە ئامادەبوون خەڵکێکی زۆر هاتبوون بۆ ڕۆژی شازادەکەمان...بۆ بینینی شازادەی شانشین...هەموو ئامادەکاریەکان بە ڕێکوپێکی و بەدڵی شازادە کرابوون
کۆشک بەتەواوی ڕازاوە و جوان بوبوو

هۆسیۆک دوای بینینی خێزانەکەی زۆر دڵخۆش بوو...دوای زیاتر لە هەفتەیەک توانی بیانبینێتەوە...جیمین تەنیا خۆی هاتبوو باوکی کەمێک نەخۆش بوون دایکیشی بۆ چاودێری هاوسەرەکەی لە ماڵەوە بوو بۆیە نەیانتوانیبوو بێن

هۆسیۆک و جیمین و هایرین لەلای یەکترەوە وەستابوون و خ.جۆنگ دانیشتبوو

جیمین: "تاکو چەندی تر ئەمێنیەوە؟"
گوتی و سەیری کرد

هۆسیۆک: "نازانم لەوانەیە چەند ڕۆژێکی تر بتوانین کارەکان تەواو بکەین و بگەڕێینەوە"
بەئاساییەوە گوتی

جیمین: "ئایش با ئەم کارە تەواو بێت هەر بەڕاستی زۆر ناخۆشت کاتێک بەمشێوەیە بەتەنیا لە شانشین ئەبم"
بەبێزاریەوە گوتی

هۆسیۆک: "ههه خەمت نەبێ هەرچۆنێک بێت هەر تەواو ئەبێت"
بەبزەوە گوتی و سەیری لایەکی تری کرد بینی تای لەلایەکەوە وەستاوە قسە لەگەڵ چەندین کەسە بەدەسەڵاتدارەکانی تر و پاشای شانشینەکانی تر دەکات

بەڵام بۆ ساتێک ئەویش چاوی کەوتە سەر هۆسیۆک...هۆسیۆک ڕاستەوخۆ شڵەژاو سەیری لایەکی تری کردەوە

هەردووکیان زۆر بەجوانی خۆیان ڕازاندبویەوە...ڕاستی بڵێین هۆسیۆک دەیویست تەنیا جلێکی ئاسایی لەبەر بکات بەڵام کاتێک جیمین هات ڕاستەوخۆ جلەکانی پێگۆڕی و جلێکی کەشخە و جوانی پێدا لەهەمان کاتیشدا هەندێک جوانکاری بۆ ڕوخسار و قژی کرد...کە تای کاتێک بۆ یەکەمجار هۆسیۆکی بینی نەیدەزانی چ هەستێکە بەڵام بەتەواوی چاوەکانی گەش بوبونەوە بە سەرنجڕاکێشی هۆسیۆک
بۆیە هەر دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێ ڕاستەوخۆ سەیری هۆسیۆک ئەکات و لە جوانیەکەیدا نقوم ئەبێت

جیمین: "هۆسیۆک...هۆسیۆک سەیرکە"
بە پەرۆشیەوە گوتی و شەقی لە شانی هۆسیۆک ئەدا

هۆسیۆک: "ئاهـ چیتە کوڕە بۆوا ئەکەی"
بەکەمێک توڕەییەوە گوتی و سەیری کرد

جیمین: "سەیری ئەم کوڕە بکا من لەکاتی هاتنم بۆ ئێرە خۆم بەم کوڕەدا کێشا"
بەهەمان شێوە گوتی کاتێک بەردەوام بوو لەسەرنجدان لەو کوڕە

جۆنگکوک لەلایەکی ئاهەنگەکەوە وەستابوو بەڵام بێ ئەوەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا بێت بەهۆی ئەوەی کە هیچ هاوڕێ و ناسراوێکی نیە بۆیە تەنیا بە بێدەنگی لەوێدا وەستابوو تەنیا سەرنجی لە خەڵکەکە دەدا...یاخود بڵێین بەدوای پەو کوڕەدا ئەگەڕا کە مەبەستی بوو بیبینێت

هۆسیۆک: "جا ئەمە چی تیایە؟"
بەبێزاریەوە گوتی

جیمین: "گەمژە تۆ نابینی ئەو چەندە جوانە...ئای من بۆی دەمرم بەڕاستی ئەو زۆر سەرنجڕاکێش و قۆزە"
بەشێوەیەکی خەیاڵاوی گوتی کاتێک هێشتا سەیری هەمان شوێنی دەکرد

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now