بەیانی
Pov Taehyung
لەخەو هەڵساو ڕۆتینی بەیانیانی کرد و ڕۆیشت بۆ ئەوەی نانی بەیانی بخوا
جۆنگکوک: "بەیانی باش هیۆنگ"
بەبزەوە گوتیتایهیۆنگ: "بەیانی باش"
بەئاساییەوە گوتی بەڵام لە ناخیەوە بزەیەکی کرد ئەو زۆر حەز دەکات جۆنگکوک بەهیۆنگ بانگی بکات چونکە وا هەست دەکات جۆنگکوکێکی پێنج ساڵان لێرەدایەدوای ئەوە دانیشت و بەیەکەوە دەستیان کرد بە خواردن تا ئەوەی هەردووکیان تەواو بوون و تای ڕۆیشت بۆ ژووری کار
نامجون: "بەیانی باش خاوەنشکۆ"
گوتی وڕێزی نواندتای: "چی هەیە؟"
بەساردیەوە گوتی و لە شوێنەکەی خۆی دانیشتنامجون: "خاوەنشکۆ شاژن بڕیارە ئەمڕۆکە بێت بۆ ئێرە"
تای: "همم باشە کەی ئەگات؟"
بەهەمان شێوە گوتینامجون: "خاوەنشکۆ نزیکی پێش نیوەڕۆ"
تای: "کەواتە بۆ نیوەڕۆ خوانێکی تایبەت و خۆش ئامادە دەکەن...هەموو پاسەوانەکان لەبەردەرگای کۆشک ئامادەی هاتنی دەبن...هیچ هەڵەیەکم دڵنیام لەوەی شەو لێرەدا ئەمێنێتەوە بۆیە ژووری شاژن ئامادە بکەن"
نامجون: "بەسەرچاو خاوەنشکۆ"
تای: "هیچی تر هەیە"
نامجون: "نەخێر"
تای: "بڕۆ دەرەوە"
گوتی و دوای ئەوە نامجون بۆ دواجار چەمیەوە وڕۆیشتە دەرەوە بۆ کردنی ئامادەکاریەکان...تایش دەستی کرد بەو کارانەی کە پێویستە ئەمڕۆ بیکات
__
_
هۆسیۆک بەیانی هەڵسا لەخەو ڕۆتینی بەیانیانی کرد هەرچەندە زۆر چاوڕێ بوو تاوەکو گەرماوەکەی بەرکەوت چونکە هەموو کەسێک لەبەیانیان گەرماو ئەکات وە لەو خانوەشدا تەنیا یەک گەرماو هەبوو بۆیە پێویست بوو کرێکارەکان نۆرە بگرن
نانی بەیانی خوارد ڕۆیشت بۆ سەر کارەکەی و بەهەمان شێوە دەستی کرد بە تەواوکردنی وێنەکەی...بەهۆی ئەوەی کە تەنیا ڕۆژێکە دەستی پێکردووە هێشتا کاتێکی زۆر مابوو بۆ تەواو کردنی وێنەکەی
دوای چەند کاتژمێرێک کۆمەڵێک پاسەوان لە کۆشکەکە بەخێرایی هاتنە دەرەوە و بۆ دەرەوە ڕۆیشتن هۆسیۆک کەمێک سەرسام بوو بۆچی بەمشێوەیە ڕۆیشتنە دەرەوە...دوای کەمێک پاسەوانێک هات و بەهەموو کرێکارەکانی گوت که بێن و لە شوێنێکدا بوەستن هۆسیۆکیش وازی لە کارەکەی هێنا و ڕۆیشتە لای کرێکارەکانەوە وەستا
کرێکارەکان لەبەر خۆیانەوە چپە چپیان بوو کە گوایە شاژن هاتووە بۆ ئێرە بۆیە هەموویان شڵەژاو بوونە...لەوکاتەدا هۆسیۆک گوێی لێبوو زانی کە بۆچی هەمووان بەمشێوەیەن...دوای کەمێک دەرگا گەورەکەی کۆشک کرایەوە و سەرەتا کۆمەڵێک پاسەوان هاتنە ژوورەوە دواتر عارەبانەیەک کە تەواوی چواردەوری داپۆشرابوو هیچ کەسێک نەیئەتوانی ئەو کەسەی ناوی ببینێ
هەمووان سەریان نەوی کرد و هیچ کەسێک بۆی نەبوو تەنانەت جوڵەیەکیش بکات...لەوکاتەدا خاوەنشکۆ هاتە دەرەوە و ڕۆیشت بۆ پێشوازی شاژن
أنت تقرأ
Kingdom Of My Heart
خيال (فانتازيا)پاشای شانشین و کوڕێکی هەژار خۆشەویستی نێوانیان تا چەند ئەبێت و چیڕوودەدا لەنێوانیان...لەوانەیە ڕێگریان هەبێ بەڵام زاڵ ئەبن...لەوانەیە ڕقیان زۆر بێ بەڵام گوێی پێنادەن:) بردنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە⚠ #Vhope #Love #Top: Taeyhung #Bottom: Hoseok